بایک: ئێمە بە تێکۆشانی یەکگرتوو، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین- بەشی -١-

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە: " بە شەڕی گەریلا، تێکۆشانی مەدەنی، چالاکی لە شارەکان ئێمە ئامانجمانە دەوڵەتی تورک بگۆڕین. بە تێکۆشانێکی یەکگرتووانە ئێمە سیاسەتی سەدەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک وڵامی پرسیارەکانی ماڵپەڕی رەسپۆنسبلە ستاتەجرافتی دایەوە.

دەقی دیمانەکە لەگەل جەمیل بایک بەم شێوەیە:

 

-زۆر کەس ئێوە تاوانبار دەکەن کە بۆ ڕۆژئاوا دەبنە هۆکاری گەلیک کێشەو گرفت، دەبنە بارێک، گەلێک کەس لەوباوەڕییەدایە کە پێشەنگێک وەک مەزلووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بە پێی سیاسەت و لیدرەکانی پەکەکە کاردەکەن. پێوەندی ئێوە لەگەل رۆژئاوا چییە؟

ئەوەی کە بە ئێمە دەلێت کە ئێمە بووینەتە بار بەسەر رۆژئاواوە، ئێمە نازانین کە لە ڕووی چییەوە ئەمە دەڵێن. بەڵام ئەو کەسانەی کە ئەم قسانە دەلێن، دیارە کە ئاگایان لە مێژووی نزیکی سووریا و ڕۆژئاوا نییە. ئیستاکە شۆڕشێک هەیە کە کاریگەری بەسەر هەموو مرۆڤایەتیەوە داناوە. بە پێشەنگایەتی شۆڕشی ژن شۆڕشێکی دیموکراتیک پێکهاتووە. ژن، گەنج، بەساڵاچوو و تەواوی گەلی ڕۆژئاوا گۆڕاوە بۆ ئیرادەیەکی دیموکراتیک. نە نەتەوەپەرەستی و نە دین پەرەستی سەروەرە. ناسنامە و باوەڕییە جیاوازەکان بە شیوەیەکی ئازاد پێکەوە ژیان دەکەن. ئەمە نەتەنیا بۆ سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ تەواوی جیهان بووەتە نموونە. گەلان هەموویان لەدژی رژیمی بەعس ڕاپەڕین، هەم هەرێمەکانی خۆیان ئازاد کرد. هەمیش خۆیان سپاردە سیستەمی دیموکراتیک و ئازادیخواز و داعشیان تێکشکاند. ١٢هەزار شەهیدیان دا. کورد، عەرەب، سریان، چەرکەز، تورکمان شانبەشانی یەک شەڕدەکەن. داعشیان تەنیا بە هێزی سەربازی تێکنەشکاند. بە بنگە، بە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک و کاراکتەری ئازادی پاریز، داعشیان تێکشکاند. ئەگەر بە فکر و هەڵویستێکی بەم شێوەیەی کرداری نەبوایە، زۆربەی عەرەبەکانی سووریا و عێراق پشتگیری داعشیان دەکرد و داعش لەناو نەدەچوو. فەلسەفەی دیموکراتیک و هەڵویستێکی کرداری کە لە ڕۆژئاوا دەرکەوت، ئەنجامی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ساڵ لەو شوینە ماوەتەوە، لەهەموو بواریکەوە کاریگەری لەسەر کوردان داناوە.

گەلۆ کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە چون دەبیت کە وەک بار ببینرێت؟ کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی لەبەردەم هیچ گرفتێکدا نەگرتوە؛ بە پێچەوانەوە وای کردووە کە ئەو گرفتانەی کە چارەسەرناکرێن ، چارەسەر کردووە. ئەگەر شۆرشی ڕۆژئاوا نەکەوتبوایەتە ژێر کاریگەری فکری رێبەر ئاپۆ نە ڕۆژئاوا ئازاد دەبوو، نە داعشیش تێکدەشکا. داعش لە شەنگال ئێزدییەکانی کۆمەڵکووژکرد، خەریک بوو باشووری کوردستانیش داگیربکات. بەهەزاران گەریلای ئێمە چوونە رۆژئاوا، لە دژی داعش شەڕیان کرد و شەهید بوون. گەریلاکان هەرچوارپارچەی کوردستانی ناو پەکەکەدا بوون چوونە ڕۆژئاوا، لە شەڕی داعش شەڕیان کرد و شەهید بوو، گەلۆ چۆن دەبنە بار؟ لە باکووری کوردستان بەهەزاران ژن و پیاو کە سەمپاتی پەکەکە بوون لە ژێر هێرشی چەکداری دەولەتی تورک دەربازی کۆبانی بوون و لە دژی داعش شەڕیانکرد. گەلۆ ئەمانە جۆن دەتوانن ببنە بارێک ؟ ئەگەر گەریلاکانی پەکەکە نەبوایەت پایتەختی خەلافەتی داعش ئازاد نەدەکرا. بەجێگەی ئەوەی کە سپاسی پەکەکە بکەن، گەلۆ کامە حەقبێژیت کرد کە پەکەکە وەک بار ببینیت؟ ئێمە لەهەرشوینێکدا لە چوارچێوەی  ئازادی و دیموکراسی کورداندا کاریگەری ئەرێنی دادەنێین. ئێمە هیچکات کارێکی نەرێنیمان نەکردوە و پشتگیری ناکەین، ئێمە لایەنگری شتی ئەرێنین. مەزلووم عەبدێ و ئیلهام ئەحمەد بەدەیان سال لەناو پەکەکەدا مان، بەڕیوەبەرییان کرد. ئەمریکا، ئەورووپا ، تورکیا و تەواوی جیهان ئەمە دەزانن. لە ناو پەکەکەدا هەڤالانی رۆژئاوایی هەیە. لە سووریا کاتێک قەیرانی سیاسی روویدا بۆ ئازادکردنی خاکەکەی خۆیان دەربازی رۆژئاوا بوون. ئەوە مافی خۆیان بوو و چوونە ڕۆژئاوا. لەناو گەلی کورد دا کە بۆخۆیان بەڕێکخستن بوو بەرپرسیارەتیان خستەسەر شانی خۆیان و بەشداری شۆرش بوون. شتێکی خۆزاییە کە کەسانیک کە بەدەیان ساڵ لەناو ئێمەدا مابیتن بکەونە ژێر کاریگەری فکری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە. بەدڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت. ئەگەر تایبەتمەندییەکی ئەرێنی-یان هەبێت، بەم شێوەیە درووست بووە. دەسکەوتەکان و ئەزموونەکانیان بەم شیوەیە دەست خستووە.بێگوومان هاوبەشی لە فکر و هەستدا بە چوون بۆ شوێنێکی تر کۆتایی نایەت. لە شوێنێک کە بەملیۆنان کورد، عەرەب و سریان هەن ڕێکخستن بوونی ئەوان هەیە. لە گەل ئێمەدا هیچ پێوەندییەکی رێکخستنی و رێکخراوەییان نییە. خۆیان بڕیاری خۆیان دەگرن. ئەگەر باس لە کاریگەری ئایدۆلۆژیک و سیاسەت دەکەن؛ ئەمە بە شیوەیەک لە شیوەکان هەیە. گەلی رۆژئاوا کەوتووەتە ژێر کاریگەری رێبەر ئاپۆ و پەکەکە. پێش شۆرشی رۆژئاوا، بەهەزاران خەڵکی رۆژئاوا لە ناو هەپەگە و یەژاستاردا جێگەیان گرتبوو،بەهەزاران کەس لە تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون. بە کورتی کاریگەری فکری و ڕۆحی هەیە. کاریگەری ئەو سیاسەتە دەبیت ببێت. خۆ ئێمە باس لە گەلیکی جیا و وڵاتێکی جیاواز ناکەین. ڕۆژئاوا بەشێکە لە کوردستان. پەکەکە کاریگەری لەسەر چوارپارچەی کوردستان هەیە. پیوەندی ئێمە لەگەل رۆژئاوا لە ئاستی فکری و ڕۆحیە. خۆیان خۆیان بەرێوەدەبەن و پێوەندیان بە ئێمەوە نییە. لەبواری سیاسیەوە هەندێک لایەن ڕخنە لە ئێمە دەکەن. ڕخنە کردن و پشتگیری لە تەڤگەرێکی کوردی دەبیت وەک مافێکی خۆزایی ئێمە ببینرێت.

 

-ئێوە بانگەشە بۆ خۆبەرێوەبەری خۆسەردەکەن، بەڵام دەسەڵات لەناو پەکەکەدا  لەدەست جەند لیدرێکی بەسالاچوودایە کە هەرێمەکانی دووری خۆیان کۆنتڕۆل دەکەن. گەلۆ ئەمە ناکۆکی نییە؟

ئێمە خاوەن ڕێبازیکی سیاسی ئاوەهاین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشی کورد دەخوازین وڵات دیموکراتیزە بێت و لە ناوسنوورەکاندا کە هەیە خۆیان خۆیان بەڕێوە بەرن. هەموو دەسەڵاتی زۆردار و گشتیخواز،  هزری دەوڵەتی ناوەدنی دەسەپینن. ئێمە داوای سیستەمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک دەکەین. گەلۆ کامە بەڕێوەبەری سیاسی کە تێکۆشان بۆ سیستەمیکی ئاوەها دەکات دەتوانێت دەسەڵاتپارێزبێت؟ لەناو سیستەمی ئێمەدا ئەساس ئەوە کە هەر قادیک خاوەن دەسەڵاتی خۆیەتی. هەر یەکینەیەک کۆنفیدراڵی خۆسەرە و خاوەن هێزی بڕیاردەرە. ژنان و گەنجان خاەن رێکخستنی خۆیانن. بڕیار لەسەر کارەکانی خۆیان دەدەن. ئەرکەکانی خۆیان دیاری دەکەن. هێزی سەربازی خاوەن ڕێکخستنێکی ئاوەها ئازاد و خۆسەرە. زۆر ئاستەمە تەڤگەرێکی ئاوەها بەرفراوان و گەورە  بەڕەنگێکی ناوەندی بەڕێوە ببرێت. ئیمکانی نییە دەڤەرە هەرە دوورەکان یەکسەر و رۆژانە بەڕێوە ببرێت. بە پێچەوانەوە  بە هۆی ئەوەی کە هەرێمەکانی ئێمە و گەلیک رێکخستنی ئێمە بە ئینسیاتیڤی خۆیان کاردەکەن، جارووبار کێشە ڕوو دەدات. ئێمە ئەم شتە وەک ئەنجامی تایبەتمەندی سیستەمی خۆمان دەبینین کە تەڤگەرەکەمان بەهێز دەکات. لە بواری دیموکراتیک و بەهێزی سیستەمی دیموکراتیکی کۆنفیدرال دەبێت کە جارووبار کیشەگەلێک بەم ڕەنگە روو بدەن. بەڵام راست نییە کە بڵێین، لەبواری ئیدۆلۆژیک و تیۆریکەوە سیستەمێکی بەم شێوەیە  بە دەست چەند بەساڵاچوویەک بەرێوە دەچێت. بەڕێوەبەرییەک کە ئازادی ژنان بۆ خۆیان دەکەنە بنگە، ڕێکخستنی ئازادی ژنان و بەڕێوەبەری بەهێز، ناتوانیت ئۆتۆریتەر بێت. هەروەها ڕاست نییە کە پێکهاتەی بەڕێوەبەری ئێمە هەموو بەساڵا چوون. گەنجان و کەسانێک بە تەمەنی ناوەندیش لەناو بەرێوەبەریدا جێ دەگرن. بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئێمە لە هەڤالانی بە تەمەن ناوین،  گەنجان و ژنان پێکدیت. بە پێی پێوەری جیهانی تەمەنی بەڕێوەبەری ئێمە بەڕێوەبەرییەکی گەنجە. دەبێت کە ئەوە دەستنیشان بکەم کە پەکەکە یەکێک لەو پارتانەیە کە کۆنگرە وکۆبوونەوەی هەرە زۆری تێدا دەگیردرێت. هەموو بڕیارەکان لە کۆبوونەوەکاندا دەگیردرێت. بەڕێوەبەر تەنیا بریارەکانی کۆنگرە و کۆبوونەوەکان بەڕێوە دەبات.

-ڕێکخستنی ئێوە لە چیا کان گۆشەگیری کراوە و بێجگە  لە چەکە کۆنە رووسییەکان شتێکی ئێوە نییە. هاوکات تورکیا لە بواری فؤکەی بێفڕۆکەوان وڵاتێکی پێشکەوتووە. ئێوە لە بورای سەربازیەوە چۆن دەوڵەتی تورکیا تێکدەشکێنن؟ ستراتژی ئێوە ئیستا بۆ بەهێزکردنی سەربازیە یان  دۆزینەوەی ڕێگەی ئاشتیە؟

 

ئەوە ڕاست نییە کە ئێمە لە چیا گۆشەگیری کراوین. بێگومان هەرێمەکانی ئێمە گەلێک بەرفراوانە. کوردستان وڵاتێکی شاخاویە. لەو چیایە ٤٠سالە گەریلا شەڕ دەکات. ئەوە نیشانی دەدات کە گەریلا و چیا بوونەتە یەک. بەڵام تەڤگەری ئێمە تەنیا لە چیاکاندا نییە. لە تەڤگەرێکی وەک ئێمەدا تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بەرێوە دەچێت ئێمە لەو تەڤگەرانەین کە پیشەنگایەتی هەرە زۆری کۆمەڵگە دەکەین. لە هەر چوار پارچەی کوردستان بنگەیەکی کۆمەڵایەتیمان هەیە. ئێمە لە چیا گیرمان نەخواردووە. گەل بۆ ئێمە بنگەیە و بەسەدان ساڵە لەسەر پێیە. چەند ساڵی دوایی بە گوشاری حکومەتی فاشیستی  تورکیا هەتا ئاستێک پێش لە چالاکی مەدەنی گیراوە و گەلیش بە تەڤگەری ئێمە پێوەستن و لەهەر دەرفەتێکدا پشتگیری خۆیان نیشان دەدەن. ڕێکخستنێکە کە هەر کەسێک قەبووڵیەتی؛ ئێمە لەو تەڤگەرانەین کە گەل پشتگیرییەکی هەرە بەهێزمان دەکەن.

بێگوومان ئاستی چەکەمانی ئێمە لە ئاستی چەکە پیشکەوتووەکانی تورکیادا نییە. تورکیا هەموو چەکەکانی ناتۆ بەکار دەهێنێت. ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپایی لەبواری چەک و کەرەستەی سەربازییەوە پشتگیری دەکەن. ئێمەش هەندیک چەکی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا پەیدا دەکەین. ئەو تێکؤشانەی کە ئێمە دەیکەین زۆر جار دەوڵەتی تورکیای خستووەتە لێوارەی هەڵوەشاندن. ئەمریکا و ولاتانی ئەورووپا تورکیایان لە هەڵوەشاندن ڕزگار کرد. لە هیچ شەڕێکدا گەریلا لەبواری چەکەوە سەروەر نەبووە.یان گەریلا لەڕووی چەکەوە سەروەری بەدەست نەهێناوە. بە مافداری خۆیان، بە سەروەری فکر هێزو مۆڕالی خۆیان سەرکەوتنە. سەرکەوتنی ئێمە لەدژی دەولەتی تورک بەم شێوە ئەنجام دەدرێت.

لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورک بووە خاوەن چەکی جۆراوجۆر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بۆئەوەی کە لە هەمبەر تێکۆشانی گەریلادا تەنگاو ببوو. هەموو دەرفەتی ئابووری خۆی بۆ چەک خەرج کرد. بۆیە بووە خاوەن ئەو چەکانی کە باسی دەکرێت. بێگوومان هەندێک کێشە بە هۆی ئەو چەکانەوە ڕوویاندا. بەڵام ئێمە ئیتر ڕێکخستن و تێکۆشانێکی ئاوەها دەکەین کە  گەریلا ئەو چەکانەی بێکاریگەر کردووە. کاراکتەری شەڕی گەریلا بەم شێوەیە. لەدژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ستراتژی شەڕ گەریلا ستراتژی شەڕی خۆی هەیە.  دەوڵەتی تورک ١٠ی شوبات هێرشێکی کردە سەر گارێ و گەریلا، بەڵام تێکشکا، بەناچاری پاشەکشێی کرد. ئەمە ئەنجامی رێبازی نویی شەڕی گەریلای سەردەمە. بەشەڕی گەریلا، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، چالاکی لە شارەکان ئێمە دەخوازین کە دەوڵەتی تورک بگۆرین. بە تێکۆشانێکی ئاوەها یەکپارچە ئێمە سیاسەتی سەدساڵەی تورکیا تێک بشکێنین. گەریلا پارچەیەک لەم تێکۆشانەیە.

ئێمە پیشنیارێکی چارەسەرییەکی گونجاومان پێشکەش کردووە کە لە جیهاندا هیچ تەڤگەرێک پێشکەشی نەکردووە. لە کامە شوێنی جیهاندا بێت با ببێت داخوازی ئێمە یان قەبووڵ کردووە. بەڵام دەوڵەتی تورک بە هیچ شێوەیەک دان بە چارەسەری سیاسی کیشەی کورد نانێت. ئامانجی ئەوان قڕکردنی کوردە. دەخوازن هەموو کوردستان بکەنە تورک و کوردستان بکەنە هەرێمیکی بەربڵاوی نەتەوەی تورک. یانێ چارەسەرنەکردن بەهۆی زۆری داخوازییە سیاسییەکانی ئیمە نییە. ئێمە بۆ گەلیک پیشنیارێکی مەعقووڵ دەکەین. بە کورتی داخوازی سیاسی ئێمە هۆکاری چارەسەرنەکردنەکە نییە. ناسنامەی نەتەوەیی و مافی ڕەوای گەل قەبوول ناکەن. ئەگەر لە ڕێگەی سەربازی چارەسەری بۆنەدۆزینەوەی بەشوین ڕێگەی دیپلۆماتیک وسیاسیدا دەگەڕین.لە بوارەوە لەلایەن ئێمەوە هەرجۆرە رێگە و رێبازیک تاقی دەکرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی نەناوە. دەوڵەتی تورک داوا لە ئێمە دەکات کە دەست لە داواکاری خۆمان و کوردستان بەردەین. هەر شتێک کە بوونی کوردستان مسۆگەر دەکات ڕەتدەکاتەوە. بێگوومان ئێمە داخوازی چارەسەرییەکی ئاشتیانەین. بەڵام هەتاکوو زهنیەتی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوام بکات شتێکی بەم شێوەیە ڕوو نادات. کاتێک کە ئەو دەسەڵاتداریە هەلبوەشێتەوە ئەوکات چارەسەری دیموکراتیک بۆ ئاشتی مسۆگەر دەبێت.

ک-ش