بایک: ئیمراڵی سیستمی پاکتاوکردن و سڕینەوەیە

جەمیل بایک وتی: ئەو هێزە سەرەکییانەی سیستمی ئیمراڵیان دامەزراندووە و ڕێبەری گەلی کوردیان تیادا ڕاگرتووە، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین و وتیشی، "ئیمراڵی شوێنێکی سیستمی پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. لە هەمان کاتدا شوێنی تێکۆشان و بەرخۆدانە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە. بەشی کۆتایی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیەیە:         

رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی ئیمراڵی لە رووی سیاسییەوە جۆن هەڵسەنگاند؟

٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بووە سەرەتا و دەستپێکی پیلانگێریی نێونەتەوەیی. رێبەر ئاپۆ لە ناو تۆرێکی پیلانگێرییدا مایەوە کە لە دیمەشق، ئەسینا، مۆسکۆ، رۆما، بیشکێک، مینسک، جارێکی تر مۆسکۆ، یەسینا و تا کینیا بەردەوام بوو. پیلانگێڕییەکە وەک ئەختەپوتێک پەلەکانی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوکردبووەوە. لە راستیدا رێبەر ئاپۆ دەیویست پرسی کورد بکاتە بابەتی سەرەکی رۆژەڤ لەلایە ئەوروپا و چارەسەری دیموکراتیک دەستەبەر بکات. بەڵام ئەوروپا دەرگاکانی خۆی و کایەی ئاسمانی خۆی بە رووی رێبەر ئاپۆدا داخست، رەتیکردەوە و کەسێکی نەخوازراو رایگەیاند. بەم جۆرە پێداگربوو لەسەر ئەوەی لە تەواوکردنی قۆناغی پیلانگێڕییدا رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات. کەسێکی لەو جۆرە خوڵقێنرا وەک ئەوەی دەوڵەتی تورک گوشار لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکاتو لەو رێگەوە دەگاتە ئەنجام. بەڵام راستییەکەی پێچەوانەبوو. پیلانگێڕیی لە قووڵاییدا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە تەواو کرابوو. پێکهاتە و بەشداربووان و هاوکارەکانی زۆر بوون. بەشی تورکیاش بەشداریبوو لە ناو قۆناغەکەدا. لەوبارەوە ئەجەڤیت وتبووی 'بۆچی ئاپۆیان رادەستی ئێمەکردەوە، من هێشتاش تێناگەم'. رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد کە یەکەم هەنگاوی پیلانگێڕییە ناوە. رێکارەکانی رەتکردنەوە کە لە مێژوودا لە بەرامبەر زۆر کەسی تێکۆشەری وەک لێنین و خومەینی نەگیرانەبەر، لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ بە شێوەی بێ سنوور پەیرەو کران. رێبەر ئاپۆ کاتێک هەڵوێستی سیاسی و فەلسەفی پشت پیلانگێڕییەکەی ئانالیز دەکرد بەم جۆرە دوا: "دەوترێت کە پیلانگێریی خاوەنی بناغەیەکی سەد ساڵەیە، هەر هەنگاوێکی ئاشکرا دەکەم. من باسی ئەو پیلانگێڕیانەم کرد کە هەر کاتێک رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان گرتووەتە ئەستۆ. لەوانە لە دژی کوردان پیلانگێڕی سوپای حەمیدیە، لە ساڵی ١٩١٤ لە بەدلیس مەلا سەلیم، لە ساڵی ١٩٢٥دا شێخ سەعید، لە ساڵی ١٩٣٠دا پیلانگێڕیی لە ئاگری، لە ساڵی ١٩٣٧ پیلانگێڕی لە دێرسیم، لە ساڵی ١٩٥٩ دا دۆسیەی ١٩٤٩، لە ساڵی ١٩٦٠ دۆسیەی ٤٠٠، کوشتنی فایەق بوجاک و سەعید قرمزیتۆپراک لە لایەن پەدەکەوە، هەروەها لە کاتی ئایدۆلۆژیکی پەکەکەوە تا ئێستا سەدان پیلانگێریی بەهەمان مێشک و ئەقڵیەت رێکخران". لە راستیدا دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست، قڕکەر لە سەرەتاوە لەبەرامبەر کورد سیاسەتی پیلانگێری بەڕێوەبردووە. لەبەر ئەوەی لە نەریتی دەوڵەتدا بە ئەزمون بووە، لەبەر ئەوە چەندین داگیرکەری و قڕکردنی ئەنجامداوە، لەو باوەڕەدابوون کە بە ئاسانی دەرەقەت کورد دێن. نەریتی دەوڵەتی تورک کە لەناوخۆیدا لە شەوێکدا دەیان گەورەراوێژکار و وەزیری و کەسانی دیکەی بە پیلانگێڕیی لەناو برد، کاتێک بابەتەکە کوردبێت چی تر ناکات؟ ئەوەی ئەو راستیەی بە بەرجستەیی خستەبەرچاو سەرکردەی بەرخودان دێرسیم سەید رەزا بوو. سەید رەزا لە بەردەم پەتی سێدارە وتی، 'نەمتوانی دەرەقەتی درۆ و فریوکارییەکانتان بێم، ئەوەش لەسەر دڵم مایەوە. منیش لەبەردەم ئێوە چۆک دانادەم، با ئەوەش لەسەر دڵی ئێوە بمێنێتەوە'. بەراستیش لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست کە دەوڵەتێکی پیلانگێرە، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی بەردەوام و سەرکەوتن، ئاسان نەبوو. لە مێژووودا یەکەم جار لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ نەیانتوانی بگەنە ئەنجام. بە پێچەوانەی نمونە مێژووییەکان کە پاکتاو بوون لە لایەکەوە رێبەر ئاپۆ بۆ قۆناغی ئیمراڵی دەیگوت 'لەدایکبوونی سێهەمی من'ە. سیستمی ئیمراڵی سیستمێکە کە لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە دامەزراوە. بەسی دەوڵەتی تورک لەوەدا پاسەوانییەکەیەتی. ئەو هێزە سەرەکیەی کە رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەهێڵێتەوە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین هەربۆیە ئیمراڵی شوێنێکی سیستمی قڕکردنە. لەهەمان کاتدا ئەو شوێنەیە لە بەرمابەر قڕکردن بەرخودان و تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوە دەبرێت. بە لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە کە دوایین راپەڕینی پێدەڵێن و لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی ویستیان بە تەواوتی لەناوی ببەن. رێبەر ئاپۆ وتبووی، 'زیندانی ئیمراڵی بۆ من بووەتە ئەو گۆڕەپانەی شەڕی راستەقینە کە بتوانم راستی کوردان و پرسی ئەوان باشتر تێبگەم و دەرفەتی چارەسەری بخوڵقێنم. رێژەی راستی لە قۆناغی ئیمراڵی بە بەراورد لەگەڵ قۆناگی پێشتر بەرەوپێشتر بوو. لە شتی هزری و نەبینراو تا بینراو، لە دۆگماتیزمەوە بەرەو ریالیزم، لە کەمتەرخەمی و بێمبالاتیەوە بەرەو خەمخۆری، لە دەوڵەتپەرستی نەتەوە بەرەو دیموکراتیزم، لە ئیکۆنیزمەوە بەرەو مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لە مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بەرەو مۆدێرنیتەی دیموکراتیل لە ئایدیالیزمەوە بەرەو زانستی مێژوویی من زۆر بەرەوپێشچوونی گرنگم ئافراند'. رێبەر ئاپۆ ئیمراڵی بەم جۆرە هەڵدەسەنگێنێت. لە شێوازی رێبەر ئاپۆدا بەردەوام نوێبوونەوە و چارەسەری هەیە. هەلومەرج جی دەبێت با ببێت، ئافراندنی دۆخێکی نوێ و جێگرەوەی چارەسەری تایبەتمەندییەکی بنچینەیی رێبەر ئاپۆیە. ئەوەی لە ناو سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیشدا گەیاندە سەرکەوتن، بە جۆرێک کە کەس پێشبینی نەدەکرد.

٢٣ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەی رێبەر ئاپۆ نییە. بەهۆی هەڵوێستی سی پی تی، گۆمانەکان زیاد دەبن، ئێوە باسی بۆچوونی تەڤگەر و گەلتان کرد. لەم رووە دوایین پێشهات چییە؟

 رێبەر ئاپۆ لەبارەی سیستمی ئیمڕالی وتوویەتی کە سیستمی قڕکردنە. یاسا، لە ئیمڕالی هیچ کاتێک جێبەجێ نەکراوە. رێبەر ئاپۆ خۆی وەک دیلێکی سیاسی پێناسە کردووە. لە ئیمڕالی هەموو کردەوەیەک ئەنجام دەدرێت، شەڕی تایبەت کەی و تا چ رادەیەک بەڕێوە دەبرێت دیار نییە و بێسنورە و ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تاوەکو ئێستاش پێداگیری لەسەر ئەمە دەکات. ٢٤ ساڵی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی تەواو دەبێت، دەکەوێتە ٢٥مین ساڵەوە، تاوەکو ئێستاش تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات. ئیمڕالی، سیستمێکی قڕکردنە، رێبەر ئاپۆ لەوێ وەک دیلێکی سیاسی رادەگیرێت، جگە لە چاوپێکەونی سنورداری خانەوادە و پارێزەران هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ جیهان نییە. بێگۆمان دەوڵەتی تورک لەسەر هەر سیاسەتێک کە لە ئیمڕالی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات، بە دەیان، سەدان جار بیر دەکاتەوە. هیچ شتێک لە ئیمڕالی بەگوێرەی یاساکان نییە. وەهایان کردووە کە مافی دانوستان و هەناسەدانیشی بە تێکۆشان بەدەست بهێنێت. وەک ئەوەی رێبەر ئاپۆ رایگەیاندووە، ئەمانە سیاسەتی نەتەوەیی تورکیان. بۆ رێبەر ئاپۆ و ئیمڕالی هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە. بە ئاسانی یاساکانی ناوخۆیی پێشێل دەکەن.

کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)  کە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەی یەکێتی ئەوروپا، کە لە بواری یاسادا لەلایەن ئەوانەوە دانپێدانراوە و پێناسەی بۆ کراوە، هاوبەشی سیاسەتی ئیمڕالی نەتەوەیی تورکیایە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار هێنرایە ئیمرالی، یەکەم کەس کە پێشوازی لێکرد، نوێنەری کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)  بوو. یەکەم شت کە وتی: "ئێوە لەم زیندانەدا دەمێننەوە، ئێمە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەکەین و هەوڵی پەرەپێدانی هەندێک چارەسەر دەدەین"، هەمان سی پی تی ئێستا لەبارەی ئەو شتانەی لە ئیمڕالی روودەدەن یاساکانی جێبەجێ ناکات و  کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی ئیمرالی نیشتمانی تورکیا نییە و  بە پێویستی نازانێت گەلی کورد و رای گشتی لە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ ئاگادار بکاتەوە. سی پی تی بە پراکتیکی ئێستای دەبێتە هاوبەشی سیاسەتە نیشتمانییەکانی ئیمڕالی تورکیا. بەهۆی سی پی تیەوە هەواڵی نیگەرانی هەبووە، نیگەرانی لەلای پارت، گەل و دۆستانمان دروست بووە. ئایا سی پی تی لە ڕاستیدا چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە یان نا، ئەگەر وایە، بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ و بارودۆخی تەندروستی و ئەمنیەتی چۆنە؟ ئەگەر چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ نەکەوت ڕایبگەیەنێت کە نەمبینیوە. سی پی تی بە هەڵوێستی ئێستای، تاوانەکانی سیاسەتی ئیمرایی نیشتمانیی تورکیا دەشارێتەوە و پشتیوانی و خزمەتی ئەو سیاسەتە دەکات. پێویستە سی پی تی بە زووترین کات لەم دۆخە ڕزگاری بێت، بەهۆی ڕۆڵ و ئەرکەکەیەوە، بە زووترین کات لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆببێتەوە، و ڕای گشتی لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکاتەوە کە گونجاوترین شێوازە.

 لە ڕاستیدا ئێمە نازانین لە ئیمرالی چی ڕوودەدات. ئێمە گوێمان لە هەندێک هەواڵی تێکدەرانە دەبێت. کامیان ڕاستە، ئێمە نازانین. ئەوەی دەزانین  ئەوەیە گۆشەگیری و گوشاری سەر ڕێبەر ئاپۆ زۆرە. ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی بێ وێنەی هەیە و بەرخۆدان دەکات. بەو پێیەی دوو ساڵە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵیدا نەکراوە، هەموو ئەو زانیاریانەی دەستمان دەکەوێت مایەی نیگەرانییە. بۆیە پارت، گەل و دۆستانمان، سەبارەت بە باری تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ، هەمیشە لەسەر پێی خۆیانن و خەبات و چالاکی ئەنجام دەدەن. دەستنەکەوتنی زانیاری ڕوون لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و نادڵنیایی ناخۆشترین بارودۆخن کە گەل پێی نیگەران بووە. سەرەتا تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی جەستەیی، بۆ درێژەدان بە هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" لە چوار پارچەی کوردستان، لە ئەوروپا و لەلایەن هەڤاڵانەوە لە هەموو شوێنێک، بەبێ وەستان و ئەنجامدانی کارێکی مێژوویی بەرپرسیارێتیە. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری هەڵمەتی "کاتی ئازادییە"دا کردووە و بە ئیرادەەوە درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن. ئەو خەباتەی کە ئەنجام دەدرێت بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. پێویستە گەلەکەمان بە هەمان ئیرادە درێژە بە خەبات بدات و پەرەی پێبدات.

 پیلانگێڕی و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ، لە بەرامبەر پەکەکە و گەلی کورد یەکن. لە ئەنجامدا، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا پلان دادەڕێژن و هێرش دەکەن. دوایین پلانیش، هێرشی سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بوو. بۆ پووچەڵکردنی هێرشەکان تێکۆشان بە شێوەیەکی زۆر توند بەردەوامە. بۆ پووچەڵکردنی پیلانگێڕیەکە کە بەردەوامە، پێویستە چی بکرێت؟

وەک دەزانرێت بۆ چارەسەری کێشەی کورد و بۆ دیموکراسیکردنی تورکیا، ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بە پێشخستنی هێڵەکانی چارەسەری، تەنیا لە ئاستی پارادیگماتیکدا نەوەستا. بەڕاستی هەوڵێکی زۆری دەویست بۆ هەستیارکردنی کۆمەڵگا بۆ چارەسەرێک، بۆ ئامادەکردنی ڕای گشتی و دروستکردنی درزێک لە تێڕوانینی دەوڵەتی تورکیادا. بەڵام دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە، هەموو هەوڵە بەرپرسیارانە و ئەرێنییەکانی ڕێبەر ئاپۆی کرد ە قوربانی بەرژەوەندی رۆژانەی خۆی و پووچەڵی کردەوە. پێداگریان لەسەر سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن کرد. ئێمە دەزانین و وا گریمانە دەکەین کە حکومەتی ئاکەپە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ لە ئاست و کاتە جیاوازەکاندا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدابێت. سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی رۆژانەی خۆیدایەتی. بێگومان ئەوەی ئەم شتە بەباشتر دەزانێت ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ، چونکە باش دەزانێت، بە هیچ شێوەیەک سازشی نەکردووە، لەگەڵ بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەل و مێژوو، وەک هەمیشە بە شێوەیەک کە بە ڕاستییەوە بەستراوەتەوە، پێداگری لەسەر ڕێساکان و پرەنسیپی خۆی کردووە.

بە تێگەیشتن لەوەی کە حکومەتی ئاکەپە لە ڕێگەی ئیمرالیەوە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، بە خێرایی شێوازە تایبەتەکانی شەڕی شکاندنی ئیرادەی خەڵک و نەهێشتنی پەکەکەیان جێبەجێ کرد کە هەر لەسەرەتاوە ئامادەیان کردبوو. وەک دەزانرێت لە مێژووی کوردستاندا "بزووتنەوەی لافاو" هەیە. وەک پێشتر ڕوونم کردۆتەوە بزووتنەوەی لافاو بزووتنەوەیەک کە ئەوەی پێش خۆی دێت لەناو دەبات و لەناو دەبات. دەوڵەتی تورکی ستەمکار و جینۆساید ئەزموونی لەم بابەتانەدا هەیە. بزووتنەوەکان بەم شێوەیە، بە ناو و چەمکی جیاوازەوە، بێ وەستان بەردەوام بوون. ئەوە زانراوە; حکومەتی سریلانکا ستراتیژی قڕکردن و ناشتنی لە دژی گەریلاکانی تامیل جێبەجێکرد. حکومەتی ئاکەپە نەک تەنها بە ئەزموونی مێژوویی خۆی، بەڵکو لە نموونە پراکتیکییەکانی جیهانەوە، دەرەنجامەکانی دەرهێناوە و چەمکێکی نوێی شەڕی جێبەجێ کردووە. بەشی یەکەم و گرنگترینی ئەمە بێ گومان ئیمرالییە. ساڵانێکە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئەم سیاسەتە و لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەوە. تا فشار و ئەشکەنجە لە ئیمرالیە زیاتر بێت، هەڵوێست و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ مانادارتر و بەنرختر دەبێت. ئەم دیالێکتیکە تا ئێستاش لە ئیمرالیەدا بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک کە زانی لە ڕێگەی ئیمراڵیەوە ناگاتە هیچ ئەنجامێک بە ڕێبازی شەڕی تایبەت هەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەل بوو لەناوبردنی پەکەکە دا وەک دەزانرێت لە مێژووی کوردستاندا تەڤگەری لافاو هەیە وەک پێشتریش ڕام گەیاندبوو تەڤگەری لافاو هەرچی بکەوە بکەوێتە بەر تێکی دەدات و لە ناوی دەبات دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکیا لەم بوارەدا بە ئەزموونە جم و جووڵی بەم شێوەیە لە ناو پلانەکانی دیکەدا بەردەوامی پێ دەدات دەزانرێت دەوڵەتی سریلانکا لە دژی گەریلاکانی تامیل شەڕی لە ناوبردنی بە ڕێوە برد دەوڵەتی ئاکەپە بە تەنیا بە ئەزموونەکانی خۆی نە لە نموونەکانی جیهانیشدا بۆ خۆی ئەزموونی وەرگرت وە پلانێکی نوێی شەڕی بەڕێوە برد بێ گومان یەکەمین هەنگاو بۆ ئەمە ئیمڕالییە چەندین ساڵە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی بەردامە ئەمەش بە هۆی ئەم سیاسییە سیاسەتەوەیە و بەردەم لە ئیمرالی هەر چەندێک ئەشکەنجە زۆر بێت هەڵوێست و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەو ئەندازەیە هێژایە ئەم دیالەکتیکە لە ئیمراڵی بەردەوامە ئەو شەڕەی کە ئاکەپە دوای دوو هەزار و پانزە بە بەردەوامی ئەنجامی دەدات وەک پێداگری لەسەر دەکات لە تێکۆشانی چەند ساڵەی تێ ئێمە دا بێ وێنەیە دەوڵەتی تورکی مەتین گەر و قڕکەر هیچ کاتێک بەم ئەندازەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووی شەڕدا بەم شێوەیە نەجووڵاوەتەوە بۆ چەوساندنەوەی کۆمەڵگە هیچ فشار و ڕێبازێک نەماوە کە بە کاری نەهێناوە تازگەری هەبوونی نەتەوەیی بەم بۆنەوە ڕێک خراوە ستراتیژی شار کە لە دژی گەریلای کوردستان بەرەو پێشەوە براوە بە گشتی لە ڕێگای پلانی هەڵوەشاندن پێک هاتووە لەو هێرشانەدا هێرشەکانی حەوت ساڵی ڕابردوو کە بە پێی پلانی چۆک دادان ئەنجام دراوە بە ڕاستی زۆر گرنگن هیچ ڕەگەزێکی شار هیچ پێوانەیەکی مرۆڤی و ئەخلاقی لەبەر چاو نەگیراوە پێشکەوتووترین چەک لە جیهاندا بەکارهێنراون گازی ژەهراوی چەکی کیمیایی کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە قەدەغە کراون هەموو ڕۆژ بە کار دەهێنرێن بەڵام لەمە گرنگتر بەرخۆدانی بێ وێنەی گەریلاکانی کوردستان ژوون و پیاوانی کورد لە زاپ ئاواشین مەتینا هەموو ڕۆژێ بەر خودانی مێژووی بێ وێنە بەڕێوە دەبەن پێشکەوتووترین چەکی سەردەم سیاسەتی دڕندانە گازی کیمیایی و تاکتیکی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ئیرادەی گەری لە پووچەڵ بووەتەوە بێ گومان شەهیدێکی زۆرمان هەیە بەڵام ئەمەش دیالیتیکی شۆڕشی کوردستان

دەوڵەتی تورک پلانی ئەوەی دانا بوو کە لە چوارچێوەی پلانی چۆکداداندا لە ساڵی ٢٠١٥ گەریلا و گەلەکەمان لەناو ببات بە ڕاستی بۆ ئەم مەبەستەش هەرچیەکی لە دەست هات کردی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نە لە زاپ نە لە ئاڤاشین و نە لە مەتینا بەم ئامانجەی نەگەیشت پێ دەچێت ئێمەش بەو ئەندازەی کە هەوڵمان بۆ دەدا سەر نەکەوتین. بەڵام ئەمەش ڕاستییەکی گەورەیە کە ئێمە پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکمان لە ساڵی ٢٠٢٢ تێکشکاند. لە ئێستاش دا لەو جوغرافیایەدا بەر خودان بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. هیچ گومانم لەوەدا نییە کە ئێمە لایەنی شەڕی سیاسی یاسایی و ئابووری کۆمەڵایەتی بە ڕێخستن بکەین گەلەکەمان لە هەموو بوارێکەوە بە ڕێکخستن بکەین سەر دەکەوین.

 لەم دواییەدا لە چوار چێوەی چالاکییەکانی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاری بکەن' چەندین  چالاکی ئەنجام دران ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ڕای دەگەیەنن کە چالاکی بەم شێوەیە پەسەند ناکەن. ئێوە لەم بارەیەوە چی دەڵێن.؟

 پەکەکە بێ گومان بزووتنەوەیەکی فیداکارییە. وابەستە نین هیچ کادرێک و میلیتانێکی پەکەکە هیچ شتێک بە دوای خۆیاندا بەجێ ناهێڵن.  بە ڕاستی پەکەکە لەم ڕووەوە جیاوازە. هیچ نییە کاتێک کێشەکە دەبێتە ڕەگەز ئامانج و نرخ مردن مرۆڤ. دەتوانێت ئەم پراکتیکە بە بۆنەی شەهید بوونی هەزاران کەسەوە بیبینێت. ئەوانەی دا لە زیندانەکانی ئامەددا ئاگریان لە خۆیان بەردا لە مێژووی ئێمەدا بوون بە یەکەمین ئەوانەی لە ڕۆژووی مردن دا کە شەهید بوون یەکەم کەس بوون. لەبەر ئەوەش لە ڕاستی پەکەکە دا مردن تێک چووە. بەڵام ئەگەر جارێکی تر ڕوو بداتەوە دەبێت مردن بۆ بەهای هێژا و ئارمانجی گەورە بێت. ڕێبەر ئاپۆ زۆر جار بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕای گەیاندووە کە ئەو شەهید بوونی خۆ سووتاندن قبووڵ ناکات. قۆناغی پیلانگێڕی نێو نەتەوەیی ١٥ شوبات بۆ کورد قۆناغێکی جیاواز بوو. نازانم لە مێژووی هەزاران ساڵەی ئێمە دا سات و قۆناغی بەم شێوەیە هەیە یان نا.  بۆ ئێستا هیچ چالاکییەک وەک چالاکی دروشمی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاری بکەن' کەشف نەبووە. ئێمە هەموو کادر و میلیتانەکانی پەکەکە هەبوون و دواڕۆژی خۆمان لە ژیان و دواڕۆژی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە. گەلی کورد زیاتر بەم شێوەیەیە. لە ئەقلییەتی بەم شێوەیە دا ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نییە. کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان گوند شارەکان شاخەکان لە دەرەوەی وڵات ئەورووپا لە زۆر وڵاتی جیهان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە. بوون بە بازنەیەک لە ئاگر بەدوا هەتا دوو هەناسەی خۆیان بە دروشمی ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن هاواریان کرد و شەهید بوون. بە تەئکید ئەمە بابەتێکی جیاواز و گرنگە. لە ڕۆژانی پیلانگێڕی نێو نەتەوییدا ڕووبەرووی دۆخێک بووینەوە کە دەستێک بیناقاقای ئێمەی گرتبوو. وای لە ئێمە کردبوو کە نەمان دەتوانی هەناسە بدەین. لەنێو تێکوشینی ژیان و بەرخۆدان دا بووین. ڕاستە لە کاتی پیلان گێری نێودەڵەتیدا بە دەیان هاوڕێمان وڵات پارێزی کوردمان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. بەم بۆنەیەوە هەموو قارەمانە نەمرەکان بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە ئەو چالاکییانە بە پێی شەرتومەرجی ئەو کاتە و دۆخی دەروونی و ڕۆحی لەم واتایەدا شەهیدبوون بە دروشمی ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن ئەو کاتە ئەگەر هەڵبسەنگێنین ڕاستن دەبێت. لە کاتی پیلانگێڕیدا، لە دژی پیلانگێڕی ڕۆحی بەرخۆدانی دیاری پەکەکە نوێنەرایەتی دەکات. ئەو ئەقڵیەتەی کە لە لای زۆر هاوڕێمان پێش کەوت لەگەڵ پیلانگێڕی و دوای ئەوە بۆیە مردنێکی شایستە نەک شتێکی دیکە. لەبەر ئەوەش وەک کە ڕامگەیاند ڕووبەڕووی دۆخەک بووینەوە بڕوامان نەدەکرد ڕوو بدات. ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەم شێوەی بووینەوە. لە لایەکی دیکەوە بێوێنەبوونی بەر خودان کاردانەوە لە دژی ئەو دۆخە شتێکی ئاسایی نەبوو. هەڤاڵێک کە لە زیندان هاتە دەرەوە و ئێستا لەنێو پارتدایە و وڵاتپارێزێکی کورد لە ڕۆژی دووەمی پیلانگێڕی پانزدەی شوباتدا لە زینداندا سەردانی ئەوی کردووە دەیگوت، ئەو وڵات پارێزە کوردە لە کاتی سەردانەکەدا گریاوە و وتووێتی داواکاری من لە خوا بە تەنیا ئەوەیە کە بەر لە لە سێدارە دانی ڕێبەر ئاپۆ بمرم. لە ڕاستیدا هەست و ڕۆحی ئەو وڵات پارێزە بە تەمەنە وەک شرۆڤەی دۆخی هەست و ڕۆحی گەلی کوردە. هەندێک سروشتییە کە کورد بەم شێوەیە بیر بکەنەوە. لە مێژوودا هەموو ڕێبەرانی کورد لە سێدارە دراوان یان لە زیندانەکاندا یان لە کۆچبەریدا گیانیان لە دەست داوە. ئەگەر دوای پیلانگێڕی ئەم هەموو شەهید بوونی خۆسووتاندن دروست نەبووای.ە مێژوویەکی بەم شێوەیە هەیە دواتر بە دەسوەردانی ڕێبەر ئاپو ڕێگری لە شەهید بوونی بەم شێوەیە گیرا.

بێگۆمان ئەمڕۆ دۆخەکە جیاوازە. پەکەکە کە دوای پیلانگێڕی ٢٤ ساڵ لەمەو بەر بەرخۆدان دەکات و تێکۆشانی خۆی بۆ هەموو گەلانی جیهان بە بڕیارەوە بەردەوامی پێ دەدات. لە هەموو ئاستێکدا پاراستنەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەن کە نە تەنیا بۆ گەلی کورد بەش دەکات. هەر کادر و میلیتانێکی پەکەکە هەر وڵاتپارێزێکی کورد هەموو گەلەکەمان ڕاستییەکی هەیە کە ئێدی دەزانێت چی بکات. ئێمە لە قۆناغێکداین کە هێزی بەرخۆدان توانای دوژمن لە بەرامبەر دەستکەوتەکانی شۆڕش و کاریگەری گەورە لەسەر مرۆڤایەتی هەنگاو بە هەنگاو لاواز دەبێت. لە هەموو شوێنێک زەمین و دەرفەت هەیە کە هەر کەسێک بیهەوێت لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دا لە دژی دوژمن ڕۆڵ بگێڕێت. لەم دۆخەدا کاتێک دەرفەتی ئێمە هەیە هەموو ئیرادە هێز و توانای خۆمان ڕاستەوخۆ لە دژی دوژمنی بەکاربهێنین. ئەگەر ئێمە بەم شێوەیە نەجووڵێینەوە و ڕوو لە خۆمان بکەین بێ گومان ئیدی ئەم ڕەوشە قبوڵ ناکرێت. کەسێک کە خاوەنی ئیرادەی خۆسووتاندن بێت ئەگەر بە ڕێخستنی و ئەقڵیەت بجووڵێتەوە باشە لە دژی دوژمن ناتوانێت چی بکات؟ ئەمەیە کە ئێمە ڕێزی لێدەگرین و هەم غەمگینمان دەکات، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە بەردەوامی بە بەم جۆرە چالاکییانە بدرێت بێگومان ئێمە بەو ئیرادەیە ڕێزێکی بێ کۆتاییمان هەیە .بەڵام ئەو جۆرە چالاکییانە قبووڵ ناکرێت. وەک ڕامگەیاند بارودۆخی تێکۆشینی یاسایی قەدەغە، گەنجان، ژنان، سیاسی، سەربازی لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە هەموو ئاستێکدا هەیە. لە جێگەی ئەوەی چالاکی بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت هەڤاڵان و وڵاتپارێزان کە خاوەن ئیرادەیەکی بەم شێوەیەن پێویستە خۆیان زیاتر ڕێکخستن بکەن و لە دژی دوژمن ڕۆڵێکی گەورەتریان هەبێت.

بۆ کۆتاییهێنان بە پیلانگێڕی چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانی گەلی کورد، وڵاتپارێزان، گەنجان و ژنان. پێویستە چی بکرێت؟

وەک ئاشکرام کرد پیلانگێڕی ٢٤ ئەنجام دراوە. ئێمە لە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕیدان. چارەکە سەدەیەکە. ئەمەش نیشان دەدات کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە لە بێکاریگەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و لە تەسفییەکردنی پەکەکەدا. تا چ ڕادەیەک بڕیاریان هەیە لەم هەموو گۆشەگیری، بە تەنیا هێشتنەوە و فشاردا. مۆسۆلینی لەبارەیگرامسکی وتی ' پێویستە ئەو میشکە ڕابگیرێت. تاوەکو بیست ساڵ کار نەکات'. بەم هۆیەوەیە ئێستا دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی هەمان سیاسەت لە دژی ڕێبەرئاپۆ بەڕێوە دەوات، بەڵام ڕێبەر ئاکو بە کار و بەرهەمەکانی لە ئیمرالی بۆ هەموو مرۆڤایەتی ڕۆڵی بینی. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ هەموو پیلانەکانی دەوڵەتی تورکی قرکەر و هەموو هێزە پیلانگێڕەکانی پوچەڵ کردەوە. حسابەکانی ئەوانی جارێکی تر پووچەڵ کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لە دۆخی سەختدا ڕۆڵی خۆی بینی. لەبەر ئەوەی ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەنجامی هاوڕێتی تێرکەر و بە ئەخلاق دەژین، بۆیە پێویستە ئێمە هەموو ڕۆژێک هەموو کاتژمێرێک هەڵوێستی خۆمان لەبەر چاو بگرین. بۆ ئەوەی ببینە هاوڕێیەکی تێرکەر خۆمان سەر لە نوێ بنیات بنێینەوە. ئەمە لە هەمان کاتدا خۆڕەخنەکردن ئێمەیە. بە پێچەوانەوە ڕێبەر ئاپۆ نەیدەتوانی چارێکە سەدەیەک ئەم هەموو ساڵە لە ئیمراڵی بمێنێتەوە. ئەم بزووتنەوەیە ئەم گەلە بە تایبەتی ژنی کورد و گەنجان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکیان لەسەر شانە. پێویستە هەموو تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بێت. بێ گومان ئەو کەمپینانەی لەم ڕووەوە ڕۆڵی ژنان و گەنجان دیارکەرە کە تاوەکوو ئێستا بەردەوامن. ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن. بێ گومان ژنان و گەنجان لەم کەمپینانەدا ڕۆڵێکی گەورەیان بینی. گەل جێی خۆی لەم قۆناغەدا کردەوە. بەڵام تێرکەر نییە. تاوەکوو ئێمە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکەین دەستکەوتێکی دیکە ئێمە تێر ناکات. پێویستە سست نەبین. ئارمانجەکە دیارکەرە. پێویستە هەموو هێزەکەمان بۆ ئەم ئامانجانە بە کار بهێنین. ئێمە وەک گەل و بزووتنەوە لە هەموو شوێنێک بە پشتگیری ژن و گەنجان لە ئاستێکی بەرز دا بەشداری لە تێکوشاندا بکەین و گەورەتری بکەین. ئاشکرایە کە پێویستە تەکۆشین هەمە لایەنە بێت. لە ئاستی سیاسی دیپلۆماسی یاسایی و کۆمەڵایەتی دا بە بەهێزی تێبکۆشین. بێگومان کاتێک ئێمە بە هەموو ئیرادە و ئامانجی بەرخۆدانی خۆمان تێبکۆشین سەر دەکەوین. بە تەئکیدی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ موسۆگەر دەکەین. ژنانی کورد خاوەن دەرفەت و هەلی گەورەن و دەتوانن ڕۆڵی پێشەنگایەتی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوەی ژنی کورد مێژوو دەنووسێتەوە. کاریگەری و نرخیان لەسەر مرۆڤایەتی زۆر بەرزە. بە هەمان شێوە گەنجانی کوردستان هەموو کاتێک لە نێو تێکۆشاندان. ڕۆڵی پێشەنگایەتییان گرنگە من لەم بڕوایەدام بەم تێکۆشانە، بە بەجێهێنانی پێویستییەکان، بە تەئکیدی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستانی ئازاددا دەژین."

هـ . ب / ف. ق