به‌مه‌به‌ستی هێرشی داگیركاری سه‌رباز ده‌گوازرێنه‌وه‌

له‌سه‌ر سنووری باشوری كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامه‌، سه‌رباز به‌ره‌و گونده‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ده‌وڵه‌تی تورك به‌مه‌به‌ستی ئۆپراسیۆنێكی نوێ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه‌ پێده‌دات.

به‌مه‌به‌ستی ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری كه‌ به‌ هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه‌) ئه‌نجام ده‌درێت، رۆژانه‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سه‌رباز ره‌وانه‌ی گونده‌كانی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ده‌كرێن. ئه‌و ئۆتۆمبێل و سه‌ربازانه‌ له‌سه‌ر هێڵی سنوور جێگیركراون. 

شه‌وی رابردوو دوای جموجۆڵێكی سه‌ربازی زۆر له‌سه‌ر سنوور هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌ زاوێته‌، ئاشوت، گێمان و له‌ ئه‌مونای قڵه‌بانی شڕنه‌خ و ناوچه‌ی كۆتر له‌ نێوان شڕنه‌خ و جۆله‌مێرگ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵه‌وه‌ چوون.

راگه‌یه‌نرا، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه‌ له‌و لایه‌ی سنوور له‌ باره‌گاكانی گوندی بێدوهێ و ئۆرێ جێگیركراون.

جموجۆڵی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هـ . ب