بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌سێك پێویسته
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی 320هه‌میندا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كه رایگه‌یاند، "دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌سێك پێویسته".
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی 320هه‌میندا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كه رایگه‌یاند، "دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌سێك پێویسته".
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له پرسوسی رحا له 14 ی حوزه‌یرانی 2018دا پاسه‌وانان و كه‌سوكاری پارله‌مانتاری ئاكه‌په خه‌لیل یه‌ڵدز هاوسه‌ر و دوو كوڕیان كوشتبوو، وێڕای كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو ئێشكگری دادپه‌روه‌ریان ده‌ستپێكردووه. ئێشكگرییه‌كه له رۆژی 320هه‌میندا به‌رده‌وامه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌یه بنه‌ماڵه‌كه له ماڵی خۆیان له پرسوس درێژه به ئێشكگرییه‌كه ده‌ده‌ن.
بنه‌ماڵه‌كه له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایانگه‌یاند "رۆژێك دادێت، دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌س ده‌بێته پێویستی. زوو یان دره‌نگ ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. دادپه‌روه‌ری دواخراو، نادادپه‌روه‌رییه".
هـ . ب