له‌ناوچه‌ی پرسوسی رحا له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ پاسه‌وانان و خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز هاوسه‌ر و دوو كوڕی ئه‌مینه شه‌نیاشاریان كوشتبوو. ئه‌مینه شه‌نیاشار له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا بریندار ببوو له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ ده‌ستیان به چالاكی ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردبوو. بنه‌ماڵه‌كه له رۆژی ٤٧٣ههمیندا ئێشكگرییه‌كه درێژه پێده‌ده‌ن.
فه‌رید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد كه چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و وتی، "ئێشكگرییهكهمان پێینایه دووه‌م هاوینه‌وه. بێ یاساییه‌كی گه‌وره له ئارادایه. یاسای باڵاده‌ستان كارپێكراوه. هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌بینن. ئه‌م دایكه هه‌موو رۆژێك له به‌رده‌م بینای دادگا داده‌نیشێت و ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن من داواكاری گشتیی و دادوه‌رم، ده‌بنه شایه‌تی ئه‌وه و به به‌رده‌مماندا تێده‌په‌ڕن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاكه‌په‌ش ده‌ڵێن ئێوه مافدارن و ئێمه له‌گه‌ڵتانین".
شه‌نیاشار سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر پشووی دادگا و وتی، "له ٢٠ی ته‌موزدا پشووی دادوه‌ری ده‌ستپێده‌كات. داواكاری گشتیی و دادوه‌ران كه به‌خۆیان ده‌ڵێن ‘مر‌ۆڤم‘ پشوو وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ی بوونه هاوبه‌شی ئه‌م سته‌مه چۆن ده‌توانن بچنه پشوو؟ ببیته شایه‌تی سته‌م له به‌رده‌م ده‌رگای دادگای و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ت بچیت بۆ پشوو. ئه‌وانه‌ی له بواری یاساییدا بوونه هاوبه‌شی ئه‌م سته‌مه، من ناتوانم به‌وان بڵێم مرۆڤن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوونایه نهیادههێشت ئه‌م بێ یاساییه رووبدات".
هـ . ب