بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: تا چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ئێمه لێره‌ده‌بین
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار به‌رده‌وامه. فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، " تادادپهروهری ده‌چه‌سپێت ئێمه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار به‌رده‌وامه. فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، " تادادپهروهری ده‌چه‌سپێت ئێمه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
چالاكی 'ئێشكگری دادپه‌روه‌ری'ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م دادگای رحا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له رۆژی 317هه‌میندایه.
ئه‌مینه شه‌نیاشار به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌مڕۆ نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م دادگای رحا به‌شداری له چالاكیه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه له پرسوس درێژه‌ی به چالاكییه‌كه‌دا.
فه‌رید شه‌نیاشار له پرسوسه‌وه كه 42 كیلۆمه‌تر دووره له ناوه‌ندی رحاوه كهوتهڕی و له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستی به چالاكیهكهی كرد.
شه‌نیاشار وتی، "له رۆژی 317هه‌میندا ئێشكگریییه پیرۆزه‌كه‌مان به‌رده‌وامه. به‌هۆی به‌فره‌وه رێگا له‌بار و گونجاو نه‌بوو، دایكم به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه له ماڵه‌وه مایه‌وه. من گوێم به مردنیش نه‌دا و هاتم بۆ شوێنی ئێشكگرییه‌كه. ئێمه پێشتریش وتمان، كه هه‌لومه‌رج چی ده‌بێت با ببێت، ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌م بینایه ناجوڵێین. ئه‌و كاته‌ی ماف ده‌چه‌سپێت، ئه‌نجا ئێمه ده‌چینه‌وه بۆ ماڵه‌وه".
له‌سه‌ر هه‌ژماری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئه‌و په‌یامه بڵاوكرایه‌وه، "راستی له ژێر به‌فردایه. سبه‌ینێ ئه‌و كاته‌ی به‌فر توایه‌وه مافیش جێبه‌جێ ده‌بێت".
هـ . ب