بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سته‌مدا بێده‌نگ ده‌بن له‌ناو ده‌چن
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رامبه‌ر سته‌م خۆیان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه له‌ناوده‌چن.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رامبه‌ر سته‌م خۆیان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه له‌ناوده‌چن.
ئێشكگری بنه‌ماڵی شه‌نیاشار كه له 19ی ئاداری 2021ه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیپێكردبوو له رۆژی 319هه‌میندا به‌رده‌وامه. ئه‌مینه شه‌نیاشار به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ نه‌هاته به‌رده‌م دادگا و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له پرسوس درێژه‌ی به ئێشكگرییهكهدا. كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار هاته به‌رده‌م دادگا و ئێشكگرییه‌كه‌ی درێژه پێدا.
فه‌رید شه‌نیاشار وتی، كه ئێشكگری ئه‌وان بۆ دادپه‌روه‌ری له ژێر سته‌مدا به‌رده‌وامه و رایگه‌یاند، " ئێشكگرییهكهمان له ساڵێك نزیك ده‌بێته‌وه. سێ رۆژه له رحا سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی سه‌خت هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێشكگرییهكهمان به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌لومه‌رج چی ده‌بێت با ببێت ئێمه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئێشكگرییهكهمان نه‌بووین. من داوا له هه‌موو په‌رله‌مانتارانی رحا و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م. له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی پرسوسدا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدرا و تاوانی مرۆڤایه‌تی روویدا. دوای كۆمه‌ڵكوژیه‌كه سته‌م له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌رده‌وامه. نزیكه‌ی چوار ساڵه براكه‌م له ژورێكی تاكه‌كه‌سیدا راگیراوه. ئێمه ناتوانین له ماڵ دابنیشین. ئێمه ناچینه ژێر باری ئه‌وه‌وه و په‌سه‌ندی ناكه‌ین. با بێنه ده‌ره‌وه و خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. ئه‌وانه له په‌رله‌مان لایه‌نی خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رچاوی گه‌ل له‌ناو ده‌چن. تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێشكگری ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت".
بنه‌ماڵه‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه: "ئه‌وانه‌ی به سته‌می سه‌ر گه‌ل ناڵێن به‌سه، ناتوانن ببن به نوێنه‌ری گه‌ل. ئه‌وانه‌ی به سته‌مكاران ناڵێت سته‌مكار ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری گه‌ل. ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیدا بێلایه‌ن ده‌بن ئه‌وان له‌ناو ده‌چن".
هـ ب