بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی ١٣ ساڵە داوای دادپەروەری دەکەن
هەوڵ و پەیجوری بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکووژییەکەدا بەردەوامە.
هەوڵ و پەیجوری بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکووژییەکەدا بەردەوامە.
لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قلەبانی شەرنەخ لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکدا ٣٤ کەس شەهیدکران کە ١٩کەسیان منداڵ بوون، ١٣ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکووژییە تێپەڕ دەبێت. بەرپرسانی حکومەتی ئەوکات و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵیاندا بە وتنی 'ئۆپراسیۆنێکی رووداو و رێکەوت بوو" کۆمەڵکوژیەکە پەردەپۆش بکەن و هەرچەند کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە بەڵام بکوژ ئاشکرا نەکراوە.
بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی کە لە گۆڕستان کەسوکاری خۆیان بە بیردەهێنایەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
بۆ ڕۆبۆسکی دادپەروەری نەبوو
فاتمە ئەنجو: ١٣ ساڵە ٣٤ کەسمان شەهیدکراون. بە درێژایی ئەو ماوەیە دادپەروەری بەدینەهاتووە. هاوسەرەکەم لەدەستدا، منداڵەکانم هەتیو بوون. هیچ لێپرسینەوە دەستی پێنەکرا، بکوژەکان دادگایی نەکران. دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی ئەم کۆمەڵکووژییە.
داواکاری سەرەکیمان ئاشکراکردنی بکووژەکانە
ئیبراهیم ئەنجو: ١٣ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ٣٤ کەس لە خەڵکەکەمان چوونە عێراق. خەڵکەکەمان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان چوونە سەر سنوور، سەربازەکان ئەمەیان دەزانی. نیوەشەو بە فڕۆکە خەڵکەکەمانیان شەهیدکرد. تەنها داواکاریمان ئەوەیە بکوژانی ئەم کۆمەڵکووژییە ئاشکرا بکرێن. ئێمە ١٣ ساڵە جگە لە دادپەروەری هیچمان نەوتووە، بەڵام هەرچەندە کاتێکی زۆر تێپەڕیوە هێشتا دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی بەدی نەهاتووە.
تەنها دادپەروەریمان دەوێت
میران ئەنجو: لە نیوەی شەودا منداڵەکانمان بە فڕۆکە پارچە پارچەکران. هەرچەندە ئەوەندە ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا بکوژانی منداڵەکانمان ئاشکرا نەکراون. وەک بنەماڵەکانیان تەنها دادپەروەریمان دەوێت. گەڕانمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت. ئەوانەی ئاشکرا دەکەین کە منداڵەکانمانیان شەهیدکردوە.
دەبێت لێ پرسینەوە لە بکووژەکان بکرێت
عەبدوڕەحمان ئینجو: ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕیوە. ئێمە تەنها دەگرین. ئەوانەی مناڵەکانمانیان شەهیدکرد نەهێنرانە بەردەممان. دادپەروەریمان دەوێت. ئەم دەوڵەتە دادپەروەری بۆمان نەهێنا. ئەوانەی مناڵەکانمیان شەهید، حەواڵەی خودایان دەکەم. ئەوانەی ئەم زوڵم و کۆمەڵکووژییەیان ئەنجامدا، دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. ئەو بەڵێنانەی پێیانداین جێبەجێیان نەکرد.