ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لە سأڵی ٢٠١٨دا لەلایەن خزمانی خەلیل ئیبراهیم یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەریدی کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری.
لەبەر ئەوەى بینای دادگا داخراوە بنەماڵەى شەنیاشار ئەمڕۆ ١٦٠هەمین رۆژی چالاکییەکەیان لە ماڵەکەى خۆیان لە ناوچەى پرسوس بەڕێوەدەبەن.
لە تویتەر بە ناوی بنەماڵەى شەنیاشارەوە پەیامێک بڵاوکرایەوە لە پەیامەکەدا هاتووە، "لە دەوڵەتی یاسادا هیچ بەرپرسێک ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیاری بدزێتەوە. لە نەخۆشخانەى دەوڵەت لە بەردەم کامێراکانی چاودێری و ئەمنی دا کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا. داواکاری گشتی ٢٣ کەسی ئەنجامدەری ئەو کۆمەڵکوژییە دیاریکردووە. تەنها یاسا جێبەجێ بکەن. نەبنە هاوبەشی تاوان".
ژ.ت