بنەماڵەى شەنیاشار 'دۆزی تربلینکا'یان خستەوە بیری داواکاری گشتی

بنەماڵەى شەنیاشار لە پێناو کەسوکارەکەیان، کە لە رحا کوژراون چەند مانگە لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان و دادگایکردنی 'دۆزی تربلینکا' لەبارەی تاوانەکانی شەڕی نازییەکانەوە خستەوە یادی داواکاری گشتی.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ساڵی ٢٠١٨ دا لەلایەن خزمان و پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە لە هەمان هێرشدا بریندار بوو، چالاکییەکەیان بۆ دادپەروەریی بەردەوامیی هەیە.

 بنەماڵەی شەنیاشار لە ٩ی ئادارەوە دەستیان بە چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەری کردووە. چالاکییەکەیان ماوەى ١٥٣ رۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆ بەهۆی داخستنی دادگاوە، چالاکییەکیان لە ماڵی خۆیان لە پرسوس درێژە پێدا.

بنەماڵەی شەنیاشار وەک هەموو رۆژێک لە بەیانیی زوودا لە تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ئەمجارە لە پەیامەکەیاندا سەرنجیان خستە سەر دۆزی تربلینکا، کە یەکێک لە گەورەترین دۆزی تاوانەکاریی نازییەکانە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا.

بنەماڵەى شەنیاشار وێنەى تاوانبارانی دۆزی تربلینکایان لە کاتی دادگایکردندا بڵاوکردەوە، کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو و لە تویتەکەیاندا ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە:

"ساڵی ٢٠١٨ لە نەخۆشخانەى حکومیی پرسوس باوکێک و ٢ کوڕ کوژران. داواکاری گشتی ٢٣ کەسی ئەنجامدەری کۆمەڵکوژییەکەى دەستنیشانکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەس دەستگیر نەکراوە. کاتێک ئەرکی پەرلەمانتارێک، کە بۆ خۆی لە ناو رووداوەکەدایە لە دۆسیەکەدا کۆتایی پێهاتووە، دەبێت دۆخی ٨ داواکاری دۆسییەکە بەو شێوەیە بێت....

دۆزی تربلینکا کە لە چوارچێوەی دوو دۆزدا بەڕێوەچوو، ئەندامانی پێشووی ئێس ئێس (ئاسایشی نازییەکان)، کە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بەشدار بوون  لە کامپەکەدا کۆکرانەوە لەگەڵ ئەوانەشەدا لە کامپەکەدا کاریان دەکرد. دۆزی یەکەم ساڵی ١٩٦٤ و دۆزی دووەم ساڵی ١٩٧٠ بەڕێوەچوو".

ژ.ت