بنەماڵەی شەنیاشار: گەل لەگەڵ ئێمەدایە
بنەماڵەی شەنیاشار ڕایانگەیاند، "ئەوانەی کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە پشت بە دەسەڵاتی سیاسی دەبەستن، بەڵام گەل لەگەڵ ئێمەدایە".
بنەماڵەی شەنیاشار ڕایانگەیاند، "ئەوانەی کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە پشت بە دەسەڵاتی سیاسی دەبەستن، بەڵام گەل لەگەڵ ئێمەدایە".
لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا خزمان و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە، لە ناوچەی پرسوسی ڕحا هێرشیان کردە سەر فرۆشگای بنەماڵەى شەنیاشار و لەو هێرشەدا هاوژینی ئەمینە شەنیار و دوو کوڕیان کوشت. دایە ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ فەریدی کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای ڕحا دەستی بە چالاکیی ئێشکگریی دادپەوەری کردووە و ئێستا چالاکییەکە لە ٦٤٥هەمین ڕۆژدایە. ئەمینە شەنیشار بەهۆی نەخۆشبوونییەوە نەیتوانی ئەمڕۆ بڕوات بۆ شوێنی چالاکیی ئێشکگرییەکەیان، بەڵام فەریدی کوڕی بە تەنها لە شوێنی ئێشکگرییەکە بەردەوام لە چالاکییەکەیان.
دەوڵەت بە ریزە ئۆتۆمبێل بەردەم ئەو شوێنەى گرتووە، کە بنەماڵەی شەنیاشار لافیتەی چالاکییەکیانی تیادا هەڵدەواسن، بەڵام فەرید شەنیاشار بۆ ئەوەی لافیتەى چالاکییەکەیان ببینرێت، ئەویش لافیتەکەى بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا هەڵواسیوە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە: "ئەوانەی لە نەخۆشخانە کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامدا، پشتیان بە دەسەڵاتی سیاسی بەستووە و ڕەنگە بەهێز بن، بەڵام گەل لەگەڵ ئێمەدایە، ویژدان لایەنگری ئێمەیە و هەموو ڕێکخراوە یاساییەکان لەگەڵ ئێمەن، دەسەڵاتی سیاسی هەمیشەیی نییە، بەڵکو گەل هەمیشەییە. چالاکیی ئێشکگریمان بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٦٤٥هەمیندایە".
ژ.ت