بۆردومانی داگیرکاری بۆ سەر مەتینا

فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سنووری چیای مەتینایان لە نێوان ناوچەکانی دێرەلوک و شیلادزی بۆردوومان کرد.

فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکانی نزیک ماڵی هاوڵاتیانیان لە ناوچەی مەتینا لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، کاتژمێر ١٣:٢٠ خولەکی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ جاری یەک لە دوای یەک سنووری ناوچەی چیای مەتینایان لەنێوان ناوچەی دێرەلۆک و شیلادزێ بۆردومانکرد.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرش و بۆردومانانە بەدەست نەگەیشتووە و رۆژێک پێش ئەوەش دەوڵەتی تورک چیای کوڕەژارۆی بە چڕی بۆردومان کردبوو.

ژ.ت