بەرخودانی بنەماڵەى شەنیاشار لە ١٦٢هەمین رۆژدایە
بنەماڵەى بەرخودانی شەنیاشار بۆ بەدیهێنانی دادپەوەری لە ١٦٢هەمین رۆژدایە.
بنەماڵەى بەرخودانی شەنیاشار بۆ بەدیهێنانی دادپەوەری لە ١٦٢هەمین رۆژدایە.
ئەمینە شەنیاشار، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەى پرسوسی رحا هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەروەری لە بەردەم دادگای رحا بەڕێوە دەبەن.
ئەمینە شەنیاشار و فەرید ماوەى ١٦٢ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان.
لەسەر ئەژماری میدیای دیجیتاڵی بنەماڵەى شەنیاشار بڵاوکرایەوە، "بەرامبەر بە داوای دادپەروەریی دایکێک، کە هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لە نەخۆشخانە کوژران، بەرپرسان وەک وشترمرخ دەجوڵێنەوە و سەریان دەکەن بە ناو لمدا، بەڵام ئێوە بەو شێوەیە ناتوانن لە بەرپرسیاری و راستییەکان رابکەن!".
ژ.ت