بەرزەن: دەبێت گەل بایکۆتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بکات
ئاریو بەرزەن ئەندامی مەجلیسی کۆدار: "دەبێت گەل هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە هەموو شێوەک باێکۆت بکات، ئێران شتێکی نوێ پێ نییە بۆ گەل".
ئاریو بەرزەن ئەندامی مەجلیسی کۆدار: "دەبێت گەل هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە هەموو شێوەک باێکۆت بکات، ئێران شتێکی نوێ پێ نییە بۆ گەل".
دەربارەی هەڵبژاردنەکانی خولی سیزدەهەمینی سەرۆک کۆماریی ئێران و هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوندەکان، کە بڕیارە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت. ئاریو بەرزەن ئەندامی مەجلیسی کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( کۆدار) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد و هەڵوێستی پارتەکەیانی لەمەڕ ئەو پرسە ڕوون کردوە.
لەسەرتای قسەکانیدا ئەو ئەندامەی مەجلیسی کۆدار تیشکی خستە سەر ڕەوشی سیاسیی ئێران لە نێوخۆ و لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وتی: "ڕژێمی داگیرکەری ئێران بەرەو خولی سیزدەهەمینی هەڵبژردنەکانی دەچێت. هەلومەرجی سیاسی و دۆخێک، کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدایە زۆر زۆر جیاوازترە لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی پێشووتر، کە کۆماری ئیسلامی پێدا تێپەڕیوە، ئێستا هەم لە بواری ڕەوایی ناوخۆییەوە نسکۆی زۆر زۆر جدی بە دەستهاتوە، بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو گوتەیشم سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ هەڵبژاردنەکانی پێشوتری پەرلەمانی سەرڕای هەموو ساختەکارییەکان بە گوتەی خۆیان تەنها لە ٪٤٢ هاوڵاتیان چونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەوەش داڕمانێکی زۆر جدیە، لە ئەنجامی گەندەڵی و نا کارامەییەوە سیستم دووچاری زۆر گرفتی جدی بۆتەوە بە شێوازێک ئێران تووشی گەورە قەیران بووە لە بواری بەڕێوبەری، چاندی، سیاسی و دیپلۆماتیک و لە هەموو ڕەهدنەکاندا ئێران دوو چاری نسکۆ بۆتەوە."
هەروەها لە بەردەوامی نرخاندنی سیاسیی دۆخی ئێران وتی: "لە ئێراندا تاکە پێکهاتە قسەی پێ بێت بۆ گوتن پێکاهەتەی دەسەڵاتە ئەویش بە زەبر و زەنگ، بەگوێرەی وتەی خۆیان ئەوەیە ئێرانی لەسەر پێ ڕاگرتوە ئەو پێکهاتەیەیە و دەیانەوەێت دەسەڵاتی ئێران ببپارێزن، وەکو تر لە هەموو بوارەکان ئێران تووشی داڕمان بووە، ئەو شتەی خۆیان پێی دەڵێن: "فروپاشی - هەڵوەشانەوە" لە ئاستێکدا کە ئێران لە لێواری داڕماندایە بە شێوازێک سیستم بە چۆکدا هاتوە، هێزی توانای بەرێوبەردنی ئەو هەموو جیاوازی و پێکهاتەی جوگرافیایەی ئێرانی نییە، دەتوانین بڵێین، بە شێوەکی گشتی مەشروعیەتی سیستم کەوتۆتە بن خەتی ڕەواییەوە، ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئێران، دەسەڵات دەیەوێت بە هەڵبژاردن ئەوە پێشان بدات کە گەل دەسەڵاتی دەوێت، بەڵام ئەوە لە دەست چوە. لە ئاستی نێونەتەوەیش ئێران تووشی تەنگی بوە و گۆشەگیر کراوە، لە ئاستی نێو نەتەوەی نەیتوانیوە دیپلۆماسییەکی شایستە و ڕیکوپێک بەڕێوە ببات، بەڵکو لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاقارێک کە ڕووبەڕووی هەموو وڵاتانی جیهانی بووەتەوە، ئەگەر تا ئێستاش بەرەیەکی فراوان دژی ئێران تەشکیل نەبووە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە هەندێک هەلوومەرجی سیاسیی دونیا جیاوازە، هەموو ئەو شکستانەی کە دووچاری ئێران هاتوون لەسەر یەکتر کۆدەبنەوە و لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئێران کاریگەریان دەبێت، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، کە ئێمە وەک ڕیکخراوێکی سیاسی پێمانوایە ئەوە هەڵویستی گەلە و دەبینین ڕۆژانە گەل ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی ئێران دەبنەوە و ئامادە نین بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان."
"لە ئێراندا شتێک نییە بەناوی جیهانبینیی نوێ"
دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئێران و چەقبەستویی ئێران لە ئاستی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆدا ئاریو بەرزەن وتی: "هەڵبژردنەکانی ئێران وەکو دەڵین، سیزدەهەمین دەورەیەتی، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو هەموویان دوو دەورەی سەر یەک بوون، ئەگەر لەسەردەمی سازەندەگییەوە دەست پێبکەین، دواتر سەردەمی چاکسازی و دوای ئەوەش سەردەمی یەکسانی (عەدالەت) و لە دوای هەمووشیان سەردەمی لیبراڵ، هاوکات ئەوەی لە هەموویان زیاتر کە کاریگەری هەبووە سەردەمی لیبراڵە کە لەسەر کاربووە لە هەمووشی گرنگترە ئەوەیە، کە هەموو پرۆژە و بەرنامەکانی خۆیان لە ماوەی ڕابردوو پێشکەش کردووە، بۆیە دەتوانم بڵێم شتێکی تازەیان لەوەی ڕابردوو پێ نییە، زۆر باس لەوە دەکرێت کە کەسایەتییەکی سەربازی، یان لیبراڵ یاخود ئسوڵی دێتە پێشەوە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین هەموو ئەوانە هیچ لە یەکتر جیاواز نین و لە ئێراندا شتێکمان نییە بەناوی جیهانبینییەکی نوێی زانستی، هەموو ئەوانەی لە ئێران هەن جومەگەی دەسەڵاتێکن بەناوی ویلایەتی فەقێ."
"ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچیت، کە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە مترین ئاستی ڕەوای هەیە"
دەربارەی هەڵبژاردنی خولی سیزدەهەمی سەرۆک کۆماری ئەو ئەندامەی مەجلیسی پەژاک وتی: "هەڵبژاردنی ئێستای ئێران دووبارەیەکە لە تەواوی ئەوە شێوازە هەڵبژرادنانەی، کە پێشوتر لە ئێراندا هەبووە، ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچیت، کە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە مترین ئاستی ڕەوای هەیە، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە گەل هەڵوێستی هەیە و هیچ باوەڕێکی بە هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران نەماوە. دەوڵەتیش ناتوانێت جارێکیتر بە ساختەکاری و بە زۆری گەل بێنێتە شەقام، خەڵک سیستمی باش ناسیوە و لەبەر ئەوە بە دوای ئەڵتەرناتیڤدا دەگەڕێت. ئەوانە ئێستا لە ئێراندا هەن نابنە وڵام بۆ هاووڵاتییان، چونکە ئێستا فەرهەنگی کۆمەڵگا و تەواوی پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە."
"کورد، لوڕ و بەلوچ هیچ چارەنوسێکی سیاسییان دیار نییە"
ناوبراو سەرنجی ڕاکێشایە سەر مێژووی بەڵێنەکانی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی و کێشە هەڵپسێردراوەکان وتی: "لە شۆڕشی ئێرانەوە یەکەم پرس کە بریاربوو چارەسەر بکرێت شێوازی بەشداریکردنی کولتوری، سیاسی، فەرهەنگی و پەروردەیی هەموو پێکهاتەکان و گەلانی ئێران، بەڵام ئەوە تا ئێستا هەڵپەسێراوە، ئێستا کورد، لوڕ و بەلوچ هیچ چارەنووسێکی سیاسییان دیار نییە و دیار نییە کە دەبێت چۆن بەشداربن، هاوکات سیستم هیچ پرۆژەیەکی نییە بۆ ئەوەی کۆڵبەر نەکوژرێت، ژن بێ ڕیزیی پێ نەکرێت، بۆ ئەوەی ژینگەی ئێران پیس نەبێت، گەلانی ئێران بەیەکەوە بژین، هیچ لایەنێک پرۆژەی نییە، بەڵکوو هەموو هەوڵدانەکان بۆ کورسییە، تەنانەت مەحمەد جەودا زەریف لە قسەکانی ئەمدوایەدا ئەوەی بە ئاشکرا باسکرد، کە "هەموو هێزەکان هەوڵیان ئەوەیە دەسەڵات بگرنە دەست" لە هەموو ڕێککەوتن و تێگەشتنەکانی ناوخۆی ئێران و لێکتێگیشتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنها یەک جێگا خاڵیە ئەویش جێگای گەلە، شتێک بە ناوی گەل نەنوسراوە، لە تەواوی پرۆژەکانی مەحمەد جەواد زەریف دا شتێک نییە بەناوی گەل، ئەی باس لە چیدەکات؟ باس لە شەڕەکانی نێوان دەوڵەت و سوپا دەکات، کە چۆن دەسەلات بگرنە دەست، چۆن ئابوریی قۆرغکاری ساز بکەن. لە لایکی تریشەوە چۆن گەلی ئێران بچەوسێننەوە و دەسەڵاتی خۆیان بەهێز بکەن."
"هیچ نوێنەرێکی گەل لە هەڵبژاردن بوونی نییە"
بەرزەن تیشکی خستە سەر کۆمەڵیک کیشەی تری هەڵپەسێردراوی ئیران و وتی:" لە لایەک کوشتنی راپەڕیوانی ئابانمان (مانگی گەڵاڕێزان و دیسەمبەر ٢٠١٧) هەیە، لەلایەکی تر هی دەی مانگمان (مانگی بەفرانبار و نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هەیە تا ئێستا هیچ کەس باسی ناکات و بێ سەروشوێن ماون. هیچ کەس باسی ناکات نە لاینی دادوەری و نە لایەنەکانی تر، ئەوەی باسیشی دەکات وەک نوێنەری تەبرێز سەرکوت دەکرێت".
جەختی لەوەش کردوە: "هەتا ئەو کێشانە بە هەڵوەسراوی بمێننەوە و ژینگە بنپێ بکرێت لە پەنایدا مافی ژن نەدرێت ئەوە کێشەکانی هەر بەڵپەسێردراوی دەمینێتەوە هەڵبژرادن هەموو شتێک نییە، بەڵکو هەڵبژاردن تەنها ڕووکنێکی دیموکراسییە، چونکە هیچ نوێنەرایەتییەکی خەڵک لەو هەڵبژاردنەدا بوونی نییە و ئەوەی چاودێریی سندوقەکان دەکات، ئەوەی دەنگەکان دەژمێرێت و ئەوەی دەنگی پێ دەدرێت نوێنەری خەڵک نین، بەڵکوو هەموویان بەشێکن لە دەوڵەت. ئێمە پێمانوایە ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدات هەڵبژاردن نییە و ساختەکارییە، چونکە بە زۆر خەڵک بردنە سەر سندوقەکانی دەنگدان نابێتە هەڵبژاردن و پەنجە شینکردن واتای ئەوە نییە، کە هەڵبژاردن کراوە، بەڵکو هەڵبژاردن پێویستی بە کەشێکی دیموکراسی هەیە، ئەنجامی ئەوە هەموو بە زۆر خەڵک بردنە سەر سندوقەکانی دەنگدان لەلایەن دەسەلاتی ئێرانەوە ڕۆژێک لە جێگایەکی تر دەردەکەوێت، چونکە خەڵک شەقامی هەڵبژاردووە نەک دەسەڵات.".
"دەبێت ژنان و گەنجان بڵین دەنگی ئێمە لە کوێیە"
بەرەزن لە درێژەی نرخاندنەکانی سەرنجی ڕاكێشایە سەر وتوێژی ناوخۆی کۆمەڵگا، کە ئێستا لە ئێراندا بوونەتە هەدەفی نوکی ڕمی ئێران و وتی: "ئەوەی لە داهاتوو دەبێت پشکی هەبێت، بەشدار بێت و ئایندە هی ئەوانە گەنجانن، هاوکات و شانبەشانی ئەوانیش ژنان، چونکە نیوەی کۆمەڵگا یاخود زیاترن، هاوکات پێشەنگی شەقامن لە ئێراندا و چەوساوەترین چینی کۆمەڵگان لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هیچ دان بە مافەکانیاندا نەنراوە، هیچ پێناسەیەک و تەعریفێک بۆ سیاسەتی ڕۆژی ئەوان نییە، تەنانەت سیاسەتی پیاوسالارانە مەجالێکی بۆ ژن نەهەێشتووەتەوە و تەواوی گۆرەپانەکانی لە ژنان داخستوووە و بە گشتی داویەتە دەستی پێاو، بۆیە دەبێت ئەو قسەیە، کە خەڵک لەسەردەمی میر حوسەینی موسەوی دەیانگوت:"رئی من گوجاسەت – دەنگەکەم لە کوێیە" دەبێت ئێستا ئەو قسەیە ژنان و گەنجان بیڵێن، بەراستی دەنگی ژنان و گەنجان بۆ کوێ دەڕوات، ئێستا ئەقڵی ژنان و گەنجان زۆر لە جاران پێشکەوتوتر و کراوەترە و هاتونەتە شەقام و پێشەنگایەتی دەکەن و داهینەر و خوڵقێنەرن و ئایدۆلۆژیا و فکری نوێیان پێیە و سەلماندویانە، ئێران لە سیاسەتی کوشتن، سێدارە و ئەشکەنجەدان زیاتری پێ نییە بۆ گەنجان و ژنان، بۆیە ئەوەی دەتوانی گۆڕانکاری دروست بکات ژنان و گەنجان."
"دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران باێکۆت بکرێت"
دەربارەی ئەوەی ئاخۆ گەل چی هەڵوێستێکی هەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شۆرای شار و گوندەکان بەرزەن وتی: "ئێران لەو هەڵبژاردنەدا ویستویەتی هەڵبژاردنی شۆراکانی شار و گوند لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تێکەڵ بکات، ئەوەش فێڵێکی دیارە و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ڕێژەی دەنگەدەرانە، یەکەم: پێوستە گەل بە هیچ شێوەیەک بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری نەکەن و بایکۆتی بکەن، بایکۆت ئەرکێکی مێژووییە، چونکە ئیران دەوڵەتێکی داگیرکەرە و گەلەکەمان دەچەوسێنێتەوە، هاوکات تەنها بایکۆتکردن بەس نییە، بەڵکو دەبێت بە هاتنە سەر شەقام و بە خۆ ڕێکخستنکردن و ڕێکخراو بوون، پشتگیریی یەکتر و کاری ڕۆشنبیری و فەرهەنگی هاوکاری یەکتر بکەین و هەڵوێست پیشان بدەین، خاڵی دووم، کە پێویستە بە هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوەندەکان گەل دەبێت وشیار بێت ئەگەر زۆر زۆر دڵنیابوون لە کەسێک کە بەراستی دەیەوێت خزمەت بکات دەنگی پێ نەدەن، ئێمە لەوەش بە گومانین کە ئێران ڕێگا بە کەسانی وا بدات کە بەشداری بکات، بەڵام دیسان جەخت لەوە دەکەینەوە، کە دەبێت دەنگدان بە سەرۆک کۆماری بایکۆت بکرێت، هیچ کەسێک دەنگی پێنەدات، چونکە هەر دەنگێک دەبێتە گولەیەک بۆ گیانی کۆڵبەریک، دەبێتە هۆی پێسبوونی ژینگە و دەبێتە داگیرکاریی زیاتر و پەت سیدارە، لە کۆتایشدا ئەو درووشمەی کە وتومانە هەمیشە دەێڵێینەوە و دەڵێین، نا بۆ لە سیدارە، نا بۆکوشتنی ژنان، نا بۆ کۆڵبەر کوشتن، بەڵێ بۆ دیموکراسی، بەڵێ بۆ ئازادی، بەڵێ بۆ ئازادیی ژن، بەڵی بۆ پێکەوەژیانی گەلان."
ژ.ت