هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات بەشداری بەرنامەی مەدیا خەبەر تی ڤی بوو و پەیوەست بە راستی و حەقیقەتی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئیمراڵی، هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، شەهیدانی مانگی ئایار، بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ و ئامانجەکانیان و سیاسەتی تورکیا هەڵسەنگاندنی کرد.
چاوپێکەوتنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات بەم شێوەیە:
هەمیشە هەڵسەنگاندن دەکەین. هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتی گەیشتە قۆناغێکی گرنگ. بەڵام تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی دۆخی سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپا و بە تایبەتی ئەو هێزانەی پیلانگێریی نێونەتەوەییان ئەنجامداوە و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵیاییان دامەزراندووە زۆر گرنگە. ئەو سیاسەتانەی قڕکردن کە لە ئیمراڵی ئەنجامدەدرێن، لەو هێزانە دابڕاو نییە. لە بەرامبەر رێبەرایەتی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا. ئامانجی ئەوان سڕینەوە و لەناوبردنی رێبەرایەتی بوو. ئەوە سەری نەگرت. رێوشوێنەکانی رێبەرایەتی ئەوەی پوچەڵکردەوە. لە راستیدا بەر لە ١٥ی شوبات ئامانجێکی لەو جۆرەیان هەبوو. ئەوە پووچەڵکرایەوە. دوای ئەوەی رێبەرایەتیان رادەستی تورکیا کرد، لەلایەن ئەمریکا و سی ئای ئەیەوە، ئەوروپا و سی پی تیش لەناویدا لە ئیمراڵی سیستمێک دامەزرا. ئەوە سیستمێکی نێونەتەوەییە. بەرپرسیارێتی ئەو سیستمە بە تورکیا درا. بەڵام ئەمە نابێتە مایەی نەمانی بەرپرسیارێتی ئەو هێزانە لە ئیمراڵی؛ چونکە ئەوانەی ئەو سیستمەیان دروست کرد، ئەو هێزانەن. ٢٥ ساڵە بە شێوەیەکی بێ پسانەوە لە ئیمراڵی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن. لەماوەی ٤ ساڵی رابردوودا دابڕاندن و گۆشەگیرییەکی رەها لە ئیمراڵی هەیە. رێبەرایەتی ناتوناێت هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پارێزەرانیدا ئەنجام بدات. بەتەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە پچڕێندراون. هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ئیمراڵییەوە نییە. ئەم سیستمە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێریی نێونەتەوەییدا بەڕێوەدەبرێت.
لەدواجاردا سی پی تی لێدوانیدا، رایگەیاند، کە دوایین جار لە ئەیلولی ٢٠٢٢ چوونە ئیمراڵی، بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا قەبوڵی ناکات راپۆرتەکەیان پێشکەش بە رای گشتیی ناکەن. هەروەها رایانگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا جارێکی دیکە شاندی سی پی تی چووەتە تورکیا و سەردانی زیندانی جیاجیایان کردووە و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام نەچوونە ئیمراڵی. سی پی تی بۆچی لە ساڵی ٢٠٢٣دا نەچووە ئیمراڵی؟ ناچێتە زیندانێک کە رێبەری گەلی کوردی تێدایە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو زیندانەوە ناکات. بۆچی؟ سی پی تی دەبێت ئەمە ئاشکرا بکات. لێدوانەکانی سەرۆکی سی پی تی هیچ بەهایەکیان نییە. واتە جگە لە زیادکردنی نیگەرانیەکان و زۆرترکردنی پرسیارەکان، هیچ ئەنجامێکی دیکەی نەهێنایە ئاراوە. راپۆرتی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ رای گشتیی ئاشکرا ناکەن. لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەچنە تورکیا، بەڵام ناچنە ئیمراڵی و هیچ راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی و کوردان نادرێت. بۆچی؟ ئەنجومەنی ئەوروپا و وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت چی بکەن؟ ئەو هێزانەی ئەو سیستمەیان دامەزراندووە، دەیانەووێت چی بکەن؟ گەلی کورد لەوبارەوە روونکردنەوە و شیکردنەوەی دەوێت.
پێویستە پشتگیری سی پی تی بۆ سیاسەتی قڕکردن لەسەر کوردان ئاشکرا و ڕسوابکەین
لە ئێستادا بۆ دەوڵەتی تورک هاوکاری لە تاوان دەکەن. هەر لەسەرەتاوە بۆ لەناوبردنی ڕێبەرێتی پلانێک بەڕێوەچوو. ئەم پلانەش پێش ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە دەرکەوت، بۆیە ئەمجارە سیاسەتێکی لەناوبردنی بڵاوی ئەوکاتە پێکدەهێنرێت دەبنە هاوکاری سیاسەتی قڕکردنی کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر کوردان بەڕێوەی دەبات. ئەم سیاسەتی قڕکردنانە کە دەستپێکراوە، چ مانایەک دەگەیەنێت؟ ئەم هێزانە خواستیانە لە توکیادا شەڕێکی ناوخۆی دروستبێت. شەڕی قڕکردن کە تورکیا لە دژی کوردان بەڕێوەی دەبات، دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندی ئەو هێزانەوە. بەم شێوەیە وا بیردەکەنەوە کە هەموو تورکیا کۆنترۆڵ بکەن، لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا بەکاربهێنن. ئەم سیاسەتەیان لەسەر ئەم بنەیایە نەخشاندووە. بۆیە گەلی کورد ڕووبەڕووی قڕکردن دەبێتەوە. دووڕووی ئەوروپا، ڕێبازی بەرژەوەندخوازییانەی و پراگماتیکی زۆر ئاشکرابوو.بۆیە پێویستە تاوانی دووڕووی سی پی تی کە بووە بە ئامرازێکی سیاسی ئەنجوومەنی ئەوروپا زۆرتر ڕسوا و ئاشکرابکەین. ئەمە زۆر گرنگە. پێویستە بە تێکۆشانمان، پشتگیری ئەم هێزانە بۆ دەوڵەتی تورک بەتاڵ بکەینەوە، ڕێگری بکەین و بیگۆڕین. ئەم هێز و تێکۆشانمانە. پێویستە زۆر بەهێزتر و ڕێکخسنتر بەڕێوەی بەرین.
پێش ماوەیەک هەڵکوتێنرایە سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تی ڤی لە ئەوروپا؛ چاپەمەنی کوردییان گەمارۆدا. ئەمەش بە داوای فەرەنسا، لە لایەن بەلجیکاوە پێکهێنرا. ئەم هێرشە کۆنسێپتی جیاوازەوە نرخاندی بۆ ناکرێت. ئەم هێرشە زەرەرێکی گەورەیە بۆ گەلانی ئەوروپا. ئەو سیاسەتەی کە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە بەڕێوەدەبرێت، زیانێکی زۆری داوە بە کۆمەڵگەی ئەوروپا. لەم ڕووەوە پێویستە فکر و پارادایمی ڕێبەرێتی زۆر زیاتر لە نێو کۆمەڵگەی ئەوروپیدا بڵاوبکەینەوە، کۆمەڵگەی ئەوروپی ڕاکێشینە نێو تێکۆشانەوە و هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرێتی زۆر زیاتر گەردوونی بکەین و بەرەپێشەوەی بەرین.
دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. بە تایبەت ماوەی چوار ساڵە هیچ زانییارییەک لە ئیمراڵییەوە نیە. ڕاگەیاندراوی بێڕێزانەی وەزارەتی دادمان بینی. بەڕاستی هەندێک سوکایەتی کردن بوو بە گەلی کورد، کۆمەڵگەی تورکیا و جیهان. سوکایەتی بە گەلان و مرۆڤایەتی کرد. ڕۆژانی ڕابردوو هەڤاڵان نرخاندنیان کرد؛ هەڵبەتە گەر پشتیوانی نەبێ، گەر خۆیان نەسپاردبووە بەو سیاسەتەی ئێستای هێزەکانی نێونەتەوەی، نەیدەتوانی بەم شێوەیە بێڕێزی و نامەردی بکات. دەڵێت، "گۆشەگیری لە ئیمراڵی نیە". بەڵام لە تورکیا سیستەمێکی ئەشکەنجە و قڕکردن هەیە، گۆشەگیرییەکی ڕەها هەیە، یاسا پێشێلکراوە، هیچ بڕگەیی یاسایی جێبەجێ ناکرێت. تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەڵێت؛ "لە ئیمراڵی گۆشەگیری نیە!" ئاخۆ ڕێبازێکی نامەردی ئاوا دەبێت؟
خواستیان بوو ڕێبەرێتی بکەن بە بابەتی بازرگانی و بەرژەوەندی، بەڵام ڕێبەرێتی لەدژی ئەمە وەستایەوە
لە قۆناغی هەڵبژارندا بینیمان، بەرپرسانی ئاکەپە بۆ هیوایان لەسەر کوردان هەڵچنیبوو. بەڵێن و پەیمان درا، کەم و زۆر ئەوە دەزانین. وتییان دەنگتان بدەن بە موراد کوورووم، گەر پێویست بکات پارێزەرێک دەنێریینە ئیمراڵی با چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان بکات. ویستیان ئیمراڵی، سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕەوشی ڕێبەرێتی ئاوا بە نامەردی بکەن بە بابەتی بارزگانی.
هەموو کات دەڵێین؛ ناحەقی و بێ ویژدانی لە ئیمراڵیدا هەیە. سیاسەت و پێکهێنانێکی نا ئەخلاقی هەیە. ڕەوشی ڕێبەڕێتی بەتەواوی گۆڕێندراوە بۆ ئامرازێک. دەخوازرێت کە بە دەستی دەسەڵاتداری فاشتدا ببێتە ئامرازێکی سیاسی و بابەتی بازرگانی. دەخوازرێت ئیرادەی کوردان بشکێنن و تێکۆشانی ئازادی کوردان لەناوبەرن. بۆ ئەوەی کوردان تەسلیم بکەن، دەیانەوێت بیگۆڕن بۆ ئامرازێکی بازرگانی و هەڕەشەکردن. بۆیە ڕێبەرێتی هەڵوێستی پیشاندا. لە کۆتا قسەکردنیدا لەگەڵ محمەد ئۆجالانی برایدا قسەیکرد، بە توندی هەڵوێستی پیشاندا. گوتی "ئێوە تاوان دەکەن". گوتی "ئێوە تێکۆشانی یاسای بەڕێوەبەرن". گوتی، "هەر خۆی ئەوەی لە ئیمراڵیدا ئەنجام دەدرێت، تاوانێکی مرۆڤایەتییە. ئێوەیش لەدژی ئەمە تێبکۆشن. ئێوە هەڵوێستی لە شێوەیە پیشان نەدەن کە ڕەوایەتی بدات بەمە". ڕێبەرێتی لە قسەکردنی خۆی بە تەلەفون لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا، وەک ڕەویەتیدانێک بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی نرخاند. گوتی ،"بە یاری لەم شێوەیە فریوو مەخۆن. بە لۆژیکی و زانابوونەوە مامەڵەبکەن." وتی، "ئاستەکانی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئەم کارە، بەشێوەیەکی هەمەلایەنانە هەڵسەنگێنین و ببینین." هاوڕێیانیش هۆشیارییان کرد. ڕاستە یانی. پێویستە پەیوەست بەمەوە بە شێوەیەکی بەهێزتر تێکۆشان بەڕێوەبەرین. هەڵمەتی ئازادی ڕێبەرێتی، بە تایبەتر لە باکوور و ناوەندی تورکیا بەهیزتربکەین.
گۆشەگیری پرسی گەلانی تورکیاشە
ئێستادا چالاکییەکانی "دەنگ بە ئازادی بدە" پەرەی پێدەدرێت؛ ئەمە گرنگە. بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی زیندانیەکان، بنەماڵەی زیندانیان لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچێت، بەڵام تەواوکەر نییە. چونکە ئەمە دۆخێک نییە تەنها پەیوەندی بە بنەماڵەی زیندانیانەوە بێت. دۆخێکە کە بە ملیۆنان کوردەوە پەیوەندی هەیە. دۆخێک کە پەیوەندی بە ٤٠-٥٠ ملیۆن کوردەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بە مرۆڤایەتییەوە هەیە. لەبەر ئەوەی ئەمە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. ئەمە پیلانێکە دژی گەلانی تورکیا. ئەمە پیلانە. بەم شێوەیە داهاتووی کۆمەڵگا و گەلانی تورکیا بەرەو تاریکی دەبات، لە ڕاستیدا تورکیا بەم شێوەیە دەکەوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەم دۆخە شەڕی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە. تێدەگەین کە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەمەیان دەوێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە تورکیا پارچە دەبێت. واتە تورکیا بەبەردەوامی لە ئاگری دۆزەخدا دەسوتێت. پێویستە کۆمەڵگای تورکیا ئەم راستیە ببینێت و بەرامبەری کاردانەوەی هەبێت. ئەم سیستەمە کۆمەڵکوژە، گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە کە لە ئیمرالی دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، تەنیا لە کەسایەتیی ڕێبەرایەتیدا دژی گەلی کورد بەڕێوە ناچێت؛ بەڵکوو هاوکات دژی کۆمەڵگا و گەلانی تورکیاش ئەنجام دەدرێت. دژی ژنان و مرۆڤایەتی دەکرێت. وەک چۆن پیلانێکە دژی گەلی کورد، هەروەهاش پیلانێکە دژی گەلانی تورکیاش. پێویستە ڕۆشنبیرانی تورکیا لەم بارەوە ڕەخنەکانیان دەرببڕن و ببنە خەباتکار و کۆمەڵگای تورکیا لەمەڕ ئەم سیاسەتانە هۆشیار بکەنەوە. پێویستە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی سەرهەڵدان بکەن. سەرچاوەی پێشێل کارییەکانی ئیمرالی بێ یاساییە. ئێمە بەردەوام ئاماژەی پێدەدەین. ئەمە ڕاستی و حەقێقەتە. ئەگەر یاسا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت، یاسا و دادپەروەری لە تورکیا پەرە دەستێنێت. بۆ ئەوەی بەردەوام له ئیمرالی بێ حقۆقی بەردەوام بێت، له تەواوی تورکیا یاسا جێبەجێ ناکرێت. چونکە ئێستا لە هەموو شوێنێک یاسای کۆمەڵکوژی، یاسای دوژمن جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا فاشیزم بوونی بێت، لە ڕۆژئاوای تورکیا دیموکراسی دەبێت؟ئایە شتیکی لەو شێوە دەبێت؟ تەنها دەمەوێت ئەمە بڵێم. ئەمە تەنها کێشەی کورد نییە، بەڵکو کێشەی گەلانی تورکیاشە. ئەمە تەنها کێشەی ڕۆشنبیرانی کورد نییە، بەڵکوو ئەمە کێشەی ڕۆشنبیرانی تورک و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاشە. چونکە پەیوەندی بە چارەنووسی تورکیاشەوە هەیە.
مانگی ئایار مانگێکی وەهایە کە کارەکتەرەکانی تێکۆشانی بزووتنەوەی پەکەکە دیاری دەکات
لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ هەڤاڵ حەقی کارەر لە دیلۆک لەلایەن ڕێکخراوی سیخوڕ و ئاژاوەگێڕانەوە ژیانی لەدەستدا. لە 18ی ئایاری 1973، ئیبراهیم کایپاکایا، یەکێک لە ڕێبەرە شۆڕشگێڕەکانی تورک، لە زیندانی ئامەد بە ئەشکەنجەدان کۆژرا. لە کەسایەتی حەقی کارەر و ئیبراهیم کایپاکایا، بە ڕێز و حورمەت ومنەتبارییەوە هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان (ئایار) بەبیر دێنمەوە. بەهۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی کارەر لە ١٨ی ئایاردا، ئەم ڕۆژە لە مێژووی پارتیماندا وەک ڕۆژی شەهیدان پێناسە دەکرێت و یادی دەکرێتەوە. مانگی ئایار بە مانگی شەهیدان پێناسە دەکرێت. لە مانگی ئایاردا زۆر هەڤاڵی هێژامان شەهید بوون کە لەناو تەڤگەری ئازادی کوردستاندا پێشەنگ بوون. محەمەد قەرەسونگور، هۆزان مزگین، حەقی کارەر، فەرهاد کورتای-چاران، هەروەها قاسم ئەنگین، دەنیز گەزمیشەکان، ئیبراهیم کایپاکایا، سینان جەمگیلەر کە لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیادا. واتە مانگێکە هەم لە بزووتنەوەی ئازادی کوردستان و هەم شۆڕشگێڕانی تورکیا ڕێبەر و پێشەنگەکان تێدا شەهید بوون. لە هەموو ڕۆژێکی مانگی ئایاردا چەندین هەڤاڵی هێژا شەهید بوونە. لەم ڕووەوە مانگی ئایار کارەکتەر، شوناس و تێکۆشانی بزووتنەوەی پەکەکە دیاری دەکات.
هێڵی تێکۆشانی پەکەکە هەمیشە لە دەوری هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بەرەو پێش چووە. لە ڕاستیدا ئەگەرچی لە دامەزراندنیەوە لە ژێر کاریگەری سۆسیالیزمی ڕئالدا بووە، بەڵام پەکەکە بزووتنەوەیەکە لەسەر هێڵەکانی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و دیالێکتیکی نەتەوەی دیموکراتیک تێکۆشانی کردووە. بۆیە پەکەکە هێندە کە کوردستانی بێت، بزووتنەوە و حیزبێکی جیهانییە. تا ئەمڕۆش بەم شێوەیە درێژەی بە تێکۆشانداوە. شۆڕشەکانی کوردستان و تورکیا هەمیشە پێکەوە هەڵسەنگێندراون. بۆیە دەڵێین چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کوردیش بە دیموکراتیک کردنی تورکیاوە گرێدراوە. بۆیە دەڵێین کوردستانی ئازاد تورکیایەکی دیموکراتیکە. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆش ئەم تێکۆشانە دەستی پێکرد، گەشەی سەند و گەیشتە سەردەمی ئێستا. لەمەوبەدواش ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم هێڵە جیهانی دەبێتەوە، پێش دەکەوێت و بەدڵنیاییەوە دەگاتە سەرکەوتن.
دۆسیەی کۆبانی بەشێکە لە هێرشی هەمەلایەنەی کۆمەڵکوژی
دۆسیەی کۆمەڵکوژی سیاسی کۆبانێ ساڵانێکە بەردەوامە. ناتوانین بە هیچ شێوەیەک ئەم دۆسیەیە جیاواز لە شەڕ و دۆسیەی کۆمەڵکوژی کورد بزانین. ئەمە ئاستی سیاسی سیاسەتە هەمەلایەنەی کۆمەڵکوژیە. لە ڕای گشتی و بزووتنەوەی کورد و بزووتنەوەی دیموکراتیکی تورکیاوە بە کەیسی کۆمپاسی کۆبانێ پێناسە دەکرێت، بەڵام لە لای ئێمەوە دۆسیەی کۆمەڵکوژیی سیاسییە. ئەمەش وەک بەشێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدرێت. ئامانج لێی نەهێشتنی سیاسەتی دیموکراتیکە لە تورکیا. بەو پێیەی کۆمەڵکوژی کورد دەکرێتە بەشێک لەو کۆمەڵکوژییە سیاسیانە. لەڕووی سەربازییەوە ئامانج لەناوبردنی گەریلایە، دەیەوێت لەڕێگەی کۆمەڵکوژی کولتوورییەوە کۆمەڵگەی کورد بەتەواوی ئاسمیلە بکات و ئیرادەی بشکێنێ. بە واتایەکی تر ئەم دۆخە وەک بەشێک لە هێرشە هەمەلایەنەکانی کۆمەڵکوژی دەبینین و هەڵدەسەنگاندنی بۆ دەکەین. ئەمە ڕاستیەکەیە. بڕیارەکانی دادگای دۆسیەی کۆمەڵکوژی سیاسی کۆبانێش پێشتر ئاشکرا بوون. ئەم هەڵسەنگاندنانەی کە کردوومانە بە تەواوی ڕاست و ڕەوایە. هەندێک کەس وەک؛ گوڵتان کشاناک، سەباحەت تونجەل، ئایلا ئاکات ئاتا و بەشێکی دیکە لە زیندانییەکان ئازاد کران. ئەمە یارییەکی یاساییە و خڵەتاندنە. وەک ئەوە وایە لە تورکیا یاسا جێبەجێ بکرێت، سزای هەندێک کۆتایی هاتبێت، ئەوان سزاکەیان بەسەر بردووە و ئێمە ئازادیان دەکەین، لەکاتێکدا سزای هەندێک هێشتا کۆتایی نەهاتووە و لە زینداندان. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات کۆمەڵگای تورکیا و جیهان فریو بدات. وەکوو بڵێی لە تورکیادا یاسا هەیە و بەکار دەبردرێت. بۆ دروستکردنی ئەم تێڕوانینە، هەندێک کەسیان ئازاد کرد. ئەگەرچی پێش لەوە گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل لە لایەن داواکاری گشتیەوە سکاڵایان لەسەر کراوە. بەگشتی ئەمە یارییەکی یاساییە، بۆ فریودانی کۆمەڵگا دەکرێت. بەهەر حاڵ دەوڵەتێکی یاسایی بوونی نییە.
ئامانجیان نەرمکردن و بێکاریگەرکردنی گووتاری ئۆپزسیۆنە
لە شەوی هەمان ڕۆژی گرنگدا ٧ ژەنەڕاڵی ئەرگەنەکۆنی سزادراو بەردران. ژەنەراڵەکان ساڵانێک لە زینداندان بوون. بەوان دەڵێن ژەنەراڵانی ٢٨ی شوبات. بۆچی ئەم ژەنەراڵانە لە هەمان رۆژدا ئازاد دەکرێن؟ هۆکاری ئەوە ئاشکرایە. هەموو کەسێکی هەڵیدەسەنگێنێت. هەڵسەنگاندنێکی ڕاستن. بۆ بێدەنگکرنی ئۆپۆزسیۆنە. ئامانجی بەردانی ئەو جەنەراڵانە بۆ بێدەنگکرنی جەهەپە و ئۆپۆزسیۆنەکانی ترە. بۆ ئەوەی کەسانی ئۆپۆزسیۆن ڕەخنەیان نەکەن، ئەو ژەنەراڵانەیان بەردا. بەم شێوە دەبینین ژەنەراڵ بەردەدرێت؛ ئایا یاسایەک پێکدێت، یان دادپەروەری دابین دەکرێت.
دەسەڵاتداری لەو بابەتەدا زۆر رەخنەی لێدەگیرا. هەموو تورکیا و لایەنە بەرهەڵستاکارەکان رەخنە لە دەسەڵات دەگرن بۆ ئەوەی ئەو ژەنەڕاڵانە ئازاد بکات. ئێستا بە ئازادکردنی ئەو ژەنەڕاڵانە بەتایبەتی جەهەپە و هەموو لایەنە بەرهەڵستکارەکانی دیکە بێدەنگ کران. کە دەڵێت "من ئەو ژەنەڕاڵانە ئازاد دەکەم، ئێوەش رەخنە لە دۆسیەی کۆبانێ مەگرن، رەخنە مەگرن لەو بێدادی و بێ یاساییەی بەرامبەر بە کوردان دەیکەم. من لە بەرامبەر کوردەکان سیاسەتی قڕکردن پەیڕەو دەکەم ئێوەش لەبەرامبەر ئەوەدا دەنگ هەڵمەبڕن و بێدەنگ بن". بۆ بێدەنگکردن ئەو ژەنەڕاڵانە بەردران. ئەمە بەڕوونی دیارە. واتە پێویست بە مشتومڕ ناکات.
بە راستیش لە ئێستادا لەلایەن دەسەڵاتەوە سیاسەتێکی چەپەڵ بەڕێوەدەبرێت. ئەردۆغان دەڵێن "سەردەمی نەرمبوون". سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دەڵێت: "نەرمبوون بوونی نییە، سەردەمی ئاسایی بوونەوەیە". لەئێستادا پەیوەست بە چەمکەکانی "نەربوون و ئاساییبوونەوە" رۆژەڤێکی قووڵ هەیە. هەڵبەت ئەو رۆژەڤەش رۆژەڤی شەڕی تایبەتە. هەروەها سەرلەنوێ خەڵەتاندنێک هەیە. بەمەش دەیانەوێت گەلی کورد و کۆمەڵگەی تورکیا بخەنە ناو چاوەڕوانی و هیوای درۆیینەوە. هەنگاوێکی تاکتیکیە. لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا فرت و فێڵ زۆرن. هەر لە خۆیدا خۆیان وەک درێژەی دەسەڵاتداری عوسمانییەکان پێناسە دەکەن. فرت و فێڵ و درۆکانی عوسمانییەکان بە ناوبانگن و هەمووان باش ئەوە دەزانن. لەم دەسەڵاتەشدا فرت و فێڵ زۆرن و تەواو نابن. بە وتەیەکی دیکە هەموو دەرد و مەراق و ئامانجیان ئەوەیە. هەوڵ دەدەن درێژە بە دەسەڵات بدەن و ماوەی حکومڕانیان درێژ بکەنەوە. ئامانجیان لە وتنی "نەرمبوون" بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆنە. بە تایبەتیش ئامانجیان بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سیستمە.
وەک دەزانرێت دوای هەڵبژاردنی گشتیی ١٤ و ٢٨ی ئایار جەهەپە هەندێک سیاسەتی رەخنەگرانە بەڕێوەدەبات. لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خۆجێییشدا ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستی رەخنەگرانەیان بەرامبەر بە دەسەڵات زیاتر کرد. لەناو سیستمدا بە گورەی خۆی هەوڵیدا بەرهەڵستیەکی رادیکاڵ بکات. ئەمەش ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە. سیاسەتی پەویەست بە گەلی کوردیش بە بنەما گیران. ئۆپۆزسیۆن سیاسەتێک کە جیاکاری رەتدەکاتەوە و هەموو کۆمەڵگەی تورکیا و کۆمەڵگەی کوردستان لەخۆدەگرێت، بە بنەماگرت. هەڵبەتە ئەمەش ئەنجامی لێکەوتەوە. لەگەڵ دەم پارتی لە هەندێک شاری تورکیا رێککەوتنی شارەکان و دیدار ئەنجامدرا. دەستکەوتی ئەمە بۆ ئەوان زۆر بوو. بەو جۆرەبوو کە جەهەپە لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا بووە حزبی یەکەم. دەسەڵات درکی بەوە کرد. واتە بە تایبەتی لە وان ئەوەی بە روونی بینی. لە وان دەسەڵات هەوڵێکی بۆ دانانی قەیوم خستەگەڕ. لە دژی ئەوە هێزەکانی دیموکراسیخوازی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستمی ناوخۆیی و جەهەپە ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە دژی هەوڵەکانی دانانی قەیوم وەستانەوە. لە وان شان بە شانی گەل وەستانەوە. ئەمە دەسەڵاتداری فاشیستی زۆر ترساندگەر لە ئێستا بەدواوەش هێزەکانی دیموکراسی تورکیا لەگەڵ گەلی کورد بجوڵێنەوە، لە دژی ئەم دەسەڵاتە تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەببەن و هەڵوێستی روون نیشان بدەن، تەمەنی دەسەڵات زۆر ناخایەنێت و لەماوەی چەند مانگدا تێکدەشکێت.
ئێستا ئەمە بە ئاشکرا درکی پێ دەکرێت. ئەمە بە ڕوونی لە وان بینرا! ئێستا ئاکەپە تاکتیکێکی لە دژی ئەمە پێشخستووە. گۆڕانکاری سیاسی ئەنجام نەدا. هەنگاوێکی تاکتیکی هاویشت. گوتی دەبێت بە جۆرێک جەهەپە بێکاریگەر بکەم و جەهەپە نەتوانێت دژایەتی دەسەڵات بکات. ئامانج لێی بێکاریگەرکردنی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانە. هەروەک گوتی، جگە لە کورد، هەنگاو دەنێم بۆ دڵخۆشکردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، بەمەش بێکاریگەریان دەکەم. وەک ئازادکردنی ژەنراڵەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل. ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەندێک لە زیندانییەکانی گەزی ئازاد بکات. بۆ ئەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سیستەمی ناوخۆیی بێکاریگەر بکات و هێزی ئۆپۆزسیۆن نەهێڵێت، ڕەنگە وەهاش بکەن. دەسەڵات بەم جۆرە دەیەوێت بڵێت بەم شێوەیە کورد بە تەنیا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبم لە سیاسەتەکانی قڕکردن و هێرشی قڕکردن و ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکان. ئەمەش کاتم پێدەبەخشێت بۆ باشترکردنی ڕەوشی ئابوورییم. هێشتا ٤ ساڵ ماوە بۆ هەڵبژاردنی گشتی. دەستووری نوێ بۆتە ڕۆژەڤ. بەمە هەوڵی سەرلێشێواندنی جڤاک و ئۆپۆزسیۆن دەدەن. دەڵێت بەم شێوەیە تا هەڵبژاردنی گشتی هەبوونم دەپارێزم و گەر مەرجەکانی دەستووری نوێش بەدڵی خۆم دابڕێژم، ئەوا دەتوانم بەدڵی خۆم سازی بدەم. واتا بەم ڕەنگە دەسەڵات بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن تاکتیکێکی وەهای پێشخستووە.
"دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی چەتەکانە، ئەمەش لەڕێگەی مەهەپەوە بەڕوونی دەردەکەوێت"
ئێستە ئامانجەکە ئەمەیە. بەڵام ئێمە ئەم شتە دەبینین: ئاکەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان دۆڕا و ئێستا ململانێیەکی جددی لەنێو دەسەڵاتدا هەیە. لەناو ئاکەپەدا، لەناو خودی مەهەپەدا، ململانێیەکی مەزن و ململانێی هێز هەیە. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتی چەتەکانە و لەڕێگی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، ئەمە بەڕوونی دەرکەوت. کەسێتی و ناسنامەی دەوڵەتی تورکیا ناسنامە و کەسێتی مەهەپەیە. بۆ نمونە ئەگەر دەتانەوێت دەوڵەتی تورکیا لە ناو پارتێکدا باشتر ببینن و بناسن، ئەوا ئەو پارتە، مەهەپەیە. مەهەپە خودی دەوڵەتی تورکیایە. تەمەنی دەوڵەتی تورکیا سەد ساڵە. ئایا مەهەپە پارتێکە؟ نەخێر. مەهەپە گلادیۆیەکە. گلادیۆی ناتۆ لە تورکیا تەسفیە نەکرا، قووڵتر و قووڵتر بوو، ئێستە ئاکەپە هاوپەیمانی گلادیۆیە. ئێستە دەسەڵات لای ئەوانە. گلادیۆی ناتۆیە لە تورکیا، تورکیا بەڕێوەدەبات. ئەو لایەنەی تورکیا بەڕێوەدەبات، گلادیۆیەکە، کۆنترایەکە، چەتە و مافیایە. وایە ئێستە مشتومڕ لەنێوان ئاکەپە و مەهەپەیە؛ لە کوشتنی سینان ئاتەشەوە بیگرە تا دەگاتە ڕووداوی ئایهان بۆرا کاپلان و ئەوانەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە گیران، هەمووی گرێدراون بەیەکەوە. شەڕی مافیایی لەنێوان دەوڵەتی چەتەکان و گرووپی چەتەکاندایە. شەڕی هێزە. بۆ نموونە، کێ سینان ئاتەشی تەسفیە کرد؟ مەهەپە بوو. بە تەعلیماتی دەوڵەت باخچەلی ئەنجامدرا. ئاتەش لەنێو مەهەپەدا کەسێتییەکی نیمچە ئۆپۆزیسیۆنی هەبوو. ڕەخنەی لە هەندێ سیاسەتی مەهەپە دەگرت. هەموو کار و تاوانە قێزەونەکانی مەهەپەی دەزانی. هەموو شتێکی مەهەپەی دەزانی. لە هەندێک شتدا ناڕەزایەتی دەردەبڕی و ڕەخنەی دەگرت. مەهەپە ئەمەی بە فەوتان بینی، ئەمە کاریگەری لە مەهەپەش کرد. بۆیە سینان ئاتەشیان تەسفیە کرد.
ئایهان بۆرا کاپلان کێیە؟ ئەویش سەر بە چەتەکانی مەهەپەیە. ئایهان چەتەی سولەیمان سۆیلۆ بوو. لە ڕێکخستنی چەتە و مافیاکان. مەهەپە لە ئێستاوە دەستی بەسەر هەموو بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکانی تورکیادا گرتووە. هێزە سەربازییەکانی کۆنتڕۆڵ کردووە و لەنێو سوپای دەوڵەتی تورکدا بەباشی خۆی ڕێکخستووە. خۆی لە دەسەڵاتی دادوەریدا جێگیر کردووە و دەسەڵاتی دادوەری هێناوەتە ژێر ڕکێفی خۆی. لە ئێستادا تورکیا لەلایەن کادرانی مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت. ئاکەپەی ئێستا گۆڕاوە بۆ مەهەپە. لەسەر هێڵی مەهەپە دەجووڵێتەوە. ئێستا شەڕ لە نێوان مافیاکانی دەوڵەتدا هەیە. بۆ نمونە شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەکان و مافیاکانی ئەنقەرە، شەڕی مافیای سلێمان سۆیلو و مافیای یەرلیکایا. شەڕی دەوڵەتی گلادیۆ دەبێتە چەتە و مافیا. شەڕی هێزە.
بێ ئەوەی مرۆڤ فریو بخوات، پێویستە دژبەرییەکی بەهێز ئەنجام بدرێت
ئێستا ئەم دەسەڵاتە فاشیستە هەوڵدەدات خۆی بەپێوە بگرێت و درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات. بۆ ئەمەش هەوڵی فریودان و سەرقاڵکردنی جڤاک دەدات. هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر بکات و هێز ئۆپۆزسیۆن بشکێنێت. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن، بەبێ فریوخواردن و کەوتنەداوی گەمەکانی دەسەڵات، دژبەرییەکی بەهێز بکات و تێکۆشانێکی بەهێز و جڤاکی و سیاسی پێش بخات. ئەمە گرنگە. ئەمە بۆ کورد و تەڤگەری دیموکراتیکی کورد و سیاسەتی دیموکراتیکیش گرنگە.
ئەم قۆناغە، قۆناغێکی گونجاوە بۆ یەکگرتنی هێزە دیموکراتیکەکان و تێکۆشانی هاوبەش و مەزنکردنی هاوپەیمانی خۆیان. پاش هەڵبژاردنە خۆجێیەکان، ئەم دەسەڵاتە شکستی هێنا، لە ڕووی سایکۆلۆژی و مۆراڵەوە، دەستپێشخەری کەوتەدەستی ئۆپۆزسیۆن، کەوتە دەستی هێزەکانی دیموکراسی. دەبوو زۆر بەخێرایی خۆیان ڕێک بخەنەوە و هێز هاوپەیمانیی خۆیان مەزن بکردایە و تێکۆشانی یەکگرتوویان مەزنتر بکردایە. دەبوو جڤاک و ملیۆنان کەسیان بکردایەتە پشتیوانی خۆیان و تێکۆشانێکی جڤاکی بەهێز و تێکۆشانێکی سیاسیان ئەنجام بدایە. لەم ڕووەوە بەپێی پێویست کاری نەکراوە. ڕەوشێکی پاسیڤ هەیە. پێویستە بە خێرایی ئەم ڕەوشە تێپەڕ بکرێت. ئەمە لای ئۆپۆزیسیۆنی ناو سیستەمیش هەیە. بە دەسەڵاتێکی فاشیستی، بە دەسەڵاتێک کە سەرچاوەی کێشەکە بێت، مرۆڤ چۆن دەتوانێت تورکیا دیموکراتیک دەکات! ئەو هێزەی بە بانگەشەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا سەریهەڵدا، خودی ئۆپۆزیسیۆنە. خودی هێزەکانی دیموکراسین. لەم ڕووەوە نابێت هیوا و چاوەڕوانی جڤاک بەتاڵ بکەنەوە. ئەم دەرفەتەی جڤاک پێی بەخشیوە نابێت بەفیڕۆ بدرێت. ئەگەرنا بەڕاستی شکست دەهێنن. ئەوان شکست دەهێنن و جڤاکی تورکیاش دووچاری شکست دەکەن. ئەوکات هەرگیز ناتوانن متمانەی ئەم جڤاکە وەربگرنەوە. ئەمە گرنگە.
گوایە ئۆزگور ئۆزەل گوتویەتی "ئێمە ٨٠٪ پشتگیری لە سیاسەتی دەرەوەی دەسەڵات دەکەین، چونکە سیاسەتێکی میللییە". خۆم بەڕاستی ئەمەم نەدیوە، بەڵام ئەگەر شتێکی وەها گوتبێت، ئەمە ڕەوشێکی جدییە. سیاسەتی دەرەوەی دەسەڵات ڕوونە. هەموو سیاسەتی دەرەوەی ئەم دەسەڵاتە، ١٠٠٪ ی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی قڕکردنی کورد. بۆ ئەمەش، لەپێناو لەناوبردنی تورکیا و ئاراستەکردنی گەلانی تورکیا بەرەو قۆناغێکی تاریک، دەیەوێت پشتیوانی هێزە دەرەکی و نێونەتەوەییەکان بەدەست بهێنێت. ئەمە تەواوی سیاسەتی دەرەوەیانە. سیاسەتی دەرەوەی تورکیا داگیرکارییە. سیاسەتی دەرەوەی تورکیا نیو عوسمانییە. ئەمە ئەو سیاسەتەیە کە ئەم دەسەڵاتە لەئێستەدا بەڕێوەی دەبات. ئێستا ئەگەر 85%ی جەهەپە ئەم سیاسەتە پەسەند بکات و پشتیوانی لێبکات، ئەوا جەهەپە وازی لە ئۆپۆزسیۆن بوون هێناوە، هاوشێوەی سەردەمی کیلیچدارئۆغڵو و دەنیز بایکال دیسان بڕیاری داوە بە قووڵی شوێنکەوتەی ئەم دەسەڵات بێت. ئەم ڕەوشە ئیتر ئەم واتایە دەگەیەنێت.
سیاسەتی میللیی ئەم دەسەڵاتە قڕکردنی کوردانە، سیاسەتی دەرەوەشی داگیرکارییە
هێشتا زووە بڵێین، سەد لە سەد ئەم شتە دەکات. پێویستە هەندێک لێی وردبینەوە. بەڵام ڕاستییەکەی هەندێک قسە و هەندێک جوڵە و کردار جێگەی تێڕامانی هەمووانە. زۆر کەس ئێێستە لەباریەوە دەدوێن. دەڵێن جەهەپە دەیەوێت چ بکات؟ کەس نازانێت جەهەپە دەیەوێت چ بکات. تۆ لەلایەک دەڵێیت "یاسا دەهێنم بۆ تورکیا، دادپەروەری دەهێنم، دەوڵەتی تورکیا دەبێتە دەوڵەتی یاسا، دادپەروەری بناغەی موڵکایەتییە، بناغەی ئەم دەوڵەتەیە، دادپەروەری دەکەینە بناغەی ئەم دەوڵەتە". ئەم سیاسەتە لە کاتی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان ڕەخنەی لە قەیوم دەگرت. تۆ دەڵێی دژایەتی ئەو سیاسەتە دەکەم کە کورد دەکاتە دوژمن، بەڵام لەلایەکی ترەوە دەڵێی ٨٠٪ پشتیوانی دەسەڵات دەکەم، نازانم پشتیوانی چی بکەم، پشتیوانی هەر شتێک دەکەم کە لە چوارچێوەی سیاسەتی میللیدایە. سیاسەتی میللی ئەم دەسەڵاتە، قڕکردنی کوردانە. دوژمنایەتی کوردان و گەلانی تورکیایە. دوژمنایەتی جڤاکی تورکیایە. ئەرێ مرۆڤ دەشێت پشتگیری لەمە بکات؟
مەسەلەن بڕوانینە پێرفۆرمانسی جەهەپە لەپاش هەڵبژاردنی خۆجێی، منیش تاڕادەیەک لە نزیکەوە چاودێری دەکەم، بەڕاستی پاسیڤە. لەم قۆناغەدا، هێزی ڕەخنەکردن و هێزی ئۆپۆزیسیۆنبوونی بەرامبەر دەسەڵات لەدەستداوە. ڕاستی ئەگەر بڕوانین، ئەرێ کام ڕێگە و هێڵ پەیڕەو دەکات. بەڵام کەس هێڵ و ڕێگایەک نابینێت، مەسەلەن کامەیە سیاسەتەکەی، کەس ئەمە ئاشکرا ناکات. ئەمە سیاسەت نییە. دیموکراتەکان لە باوەش دەگرم، کوردان لە باوەش دەگرم، هەمووان لە باوەش دەگرم، فاشیستە نەژادپەرستەکانیش لە باوەش دەگرم... ئەگەر فاشیستی نەژادپەرست لە باوەش بگری، ئەمە دەبێتە پێکهێنەرێکی سیاسەت. دەبێتە ئێسکت، دەبێتە بڕبڕەی پشتت. وەها نابێت!
"ئاسایبوونەوە بە هەڵگرتنی گۆشەگیری و زەمینەی چارەسەر، دێتەدی"
باس لە ئاساییبوونەوە دەکرێت. ئاساییبوونەوەی تورکیا چییە؟ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمراڵیە. نەمانی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە. ئاساییبوونەوەی تورکیا چییە؟ جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. دروستکردنی زەمینەیەکی گونجاوە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد. ئەمە ئاساییبوونەوەی تورکیایە. ئەگەر ئەمە ڕووبدات یاسا و دیموکراسی و ئازادی دێتە تورکیا. واتە تورکیا ئاسایی دەبێتەوە. ئاساییبوونەوە ئازادکردنی ٧ ژەنەراڵ نییە. ئاساییبوونەوە کۆبوونەوە نییە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن.
چیرۆکێکی مەلا نەسڕەدین هەیە. کەرەکەی دەدزرێت، پاشان وەک ئەوەی چاکەیەکیان لەگەڵ کردبێت، بەرەڵای دەکەن. ئەردۆگان هەموو شتێکی دزی، تاوانی جۆراوجۆری ئەنجامدا، دەسەڵاتدارێکی تاوانبار، تورکیای گۆڕیوە بۆ وڵاتی تاوان، ئەوەی کردوویانە تاوانە. بەڕاستی پێویستە جڤاکی تورکیا و ئۆپۆزسیۆن بە هۆش خۆیان بێنەوە. ڕەوشەکە جدییە. بۆیە ئەوەی پێویستە بکرێت، تێکۆشانە. تێکۆشانی یەکگرتووە. پێویستە تێکۆشانێکی دیموکراسیی بەهێز ئەنجام بدرێت. بەبێ درەنگ کەوتن، پێویستە مرۆڤ لە سەردەمی شکستی دەسەڵاتدا، تێکۆشانی خۆی سەر پێ بخات. لەپاش هەڵبژاردنی خۆجێیەوە، ئۆپۆزیسیۆن چی دەویست؟ دەبوو هەمووان وایان بگوتایە، ئەم دەسەڵاتە شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە، شکستی هێناوە؛ پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە. مەگەر وا نییە؟ دەبوو وەهایان بگوتایە. پێویستە ئەم دەسەڵاتە بەخێرایی ڕووی بکردایەتە هەڵبژاردنی گشتی. دەبوو داوای هەڵبژاردن بکرایە، دەبوو داوای هەڵبژاردنی گشتی بکرایە. هەمووان دەمی خۆیان داخست. باشە بۆچی کات بەم دەسەڵاتە دەبەخشی؟ بۆچی کاتی خۆکۆکردنەوە بەم دەسەڵاتە دەبەخشیت؟ ئەمە چ سیاسەت و ئۆپۆزسیۆنێکە؟ لەم ڕووەوە پێویستە هەمووان ڕاستی ببینن و تێبکۆشن.
"سیاسەتی سەر عێراق، سیاسەتی داگیرکارییە، سیاسەتی نیو عوسمانییە"
ناتوانین دیپلۆماسیەتی سەربازیی تورکیا لە هەرێمەکە لە سیاسەت جیا بکەینەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم شەڕە، سیاسەت و دیپلۆماسییەت و دیپلۆماسییەتی سەربازی بەڕێوەدەبات. لەم پرۆسەیەدا ڕێککەوتنی جیاواز لەگەڵ عێراق کرا. ئەمەش بۆ ڕای گشتی دەرکەوت. مشتومڕی زۆر کرا. بە تایبەتی چاپەمەنی تورکیا بابەتی فرە پرۆڤۆکاتیڤیان بڵاوکردەوە. وەک سەرکەوتنێکی مەزن خستیانە بەردەم ڕای گشتی. وەک ئەوەی عێراق ڕادەستی تورکیا بووبێت، عێراق هەموو ئەو شتانەی قبوڵ کرد کە تورکیا دەیویست، هەموو جۆرە سیاسەتێکی سەپێنراوی سەر عێراقیان قبووڵ کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنیان دا. هەوڵیاندا ڕەوشێک بئافرێنن کە باشوور و ئێران و هەمووان لە پشت تورکیا کۆبکەنەوە. بێگومان ئەمەش شەڕێکی تایبەتە. هەڵبژاردنی خۆجێی نوێ کۆتایی هاتبوو، حکومەتی ئاکەپە شکستی هێنا و لەنێو لایەنگرانی دەسەڵاتدا بێ مۆراڵییەک سەریهەڵدا. بۆ دەربازبوون لەم ڕەوشە، سەرنجیان خستەسەر شەڕی تایبەت. هەوڵیاندا دەسەڵات وەک سەرکەوتوو پیشان بدەن. هەڵبەت ئەمە دیوێکی بابەتەکەیە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕێککەوتنی جۆراوجۆری لەگەڵ عێراق کرد. ئەوەی لە عێراق دەیویست بە تەواوی قبوڵ نەکرا. ئەمە ڕاستییەکە. نابێت عێراق خۆی بخاتە ڕەوشێکەوە کە لە داهاتوودا زیانی گەورەی پێ بگەیەنێت. عێراق نابێت بچێتە ناو هەڵوێستێکی سیاسییەوە کە پاساو بۆ داگیرکاری تورکیا و سیاسەتی نیوعوسمانی و سیاسەتی پاوانخوازی بهێنێتەوە. ئەمە زیانێکی زۆر بە عێراق دەگەیەنێت. ئەمە مسۆگەرە: بەدڵنیاییەوە سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە عێراق سیاسەتێکی نیوعوسمانییە. سیاسەتێکی پاوانخوازی و داگیرکارییە. ئەم پرۆژەیە کە پێی دەوترێت ڕێگای گەشەپێدان، بەڕاستی بە سوودی عێراق ناشکێتەوە. ئەم پڕۆژەیە، پرۆژەی ڕێگای داگیرکارییە نەک پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان. ڕێڕەوێک بۆ داگیرکاری تورکیا و سیاسەتی نیوعوسمانی دەکاتەوە. بەم شێوەیە تورکیا دەیەوێت سیاسەتەکانی لەسەر عێراق فراوانتر بکات و هەژموونی خۆی بسەپێنێت. دەیەوێت بە تەواوی باشووری کوردستان گەمارۆ بدات. دەیەوێت دەروازەی سنووری خاپوور بێکاریگەر بکات. بە بڕوای من، ئیدارەی باشوور و پەدەکە هێشتا دەربارەی ئەم سیاسەتەی ڕێگەی گەشەپێدان دوودڵن. تورکیا هەوڵدەدات دوودڵییەکانی بڕەوێنێتەوە. بۆیە پەدەکە زیاتر بەشداری لە سیاسەتەکانی قڕکردن دەکات و تورکیا هەوڵدەدات پەدەکە لە پێگەیەکدا بهێڵێتەوە کە کەمترین زیانی پێ بگات. ئێستە مەترسییەکی لەم جۆرە هەیە. بۆیە دەبێت عێراق نەکەوێتە ڕەوشێکەوە کە ڕەوایەتی بداتە سیاسەتی تورکیا. لەسەر ئەم بناغەیە دەیەوێت هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەکاربهێنێت. تورکیا لە شەڕی دژی گەریلادا دەیەوێت هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەکاربهێنێت، پەدەکە دەیەوێت بەکاری بهێنێت.
پەدەکە دەیەوێت بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور و ئاڵای عێراقەوە بچێتە ئەو شوێنانەی چەندێکە بەتەمایە پێی تێیدا نیشتەجێ بێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆی لەپشتی پەدەکە بشارێتەوە و لەو شوێنانە نیشتەجێ ببێت. دەیەوێت بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت. سیاسەتێکی وەها دەکات. واتە دەوڵەتی تورک بە جۆرێک دەیەوێت سود لە عێراق و هەموو لایەک وەربگرێت. ئەمە لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە. بەسوودی باشووریش ناشکێتەوە.
"پەدەکە هێز و شکۆی خۆی لەدەستدا"
ئێستە پەدەکە لە لاوازترین ڕەوشدایە. هەرکات پەیوەندی پەدەکە بە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پێشکەوتووە، هاوکاری زیاتر بووە، پەدەکە بەشداری شەڕی قڕکردنی کوردانی کردووە، پەدەکە زیاتر لاواز بووە. پەدەکە دەسەڵاتی لەدەستداوە و گەیشتۆتە خاڵێکی هەرە لاواز. پەدەکە کاریگەری لەسەر لایەنگرانی لاواز بووە. ناوبانگی لەدەستداوە. بەڕاستی پەدەکە کاریگەری لەسەر جڤاکی باشوور نەماوە. یەکسانی نییە. بۆیە پەدەکە نایەوێت لە باشوور هەڵبژاردن بکرێت. چونکە ئەگەر بکرێت، پەدەکە شکست دەهێنیت، خۆی باش دەزانێت. جڤاک دەنگ نادات بە پەدەکە، جڤاک دژی پەدەکەیە. پەدەکە ئەمە دەزانێت. بۆچی جڤاک ناڕازییە بەرامبەر پەدەکە؟ چونکە ساڵانێکە پەدەکە پشتگیری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەکات لە سیاسەتی قڕکردنی کوردان. ئەمەش واتە جڤاکی باشووری کوردستان ئەم سیاسەتەی پەدەکە قبوڵ ناکات. بە پەدەکە دەڵێت هاوکاری و خیانەت مەکە. بە پەدەکە دەڵێت بەشداری لە ڕشتنی خوێنی کورد مەکە. بە پەدەکە دەڵێت هاوکاری مەهەپە مەکە. لە ئێستادا مەهەپە تورکیا بەڕێوەدەبات. ئێستا پەدەکە – مەهەپە هاوپەیمانن. خەڵکی باشوور دەڵێن ئەمە مەکە.
سەرنج بدەن، پەدەکە کەی لە باشووردا بەهێز بوو؟ لە قۆناغی کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ کە هەڤاڵەکانمانی لەخۆدەگرت و شاندێک بە بەشداری هەڤاڵانمان سەبری و ڕۆناهی لەگەڵ پەدەکە کۆبووەوە و دواتر شاندێکی زۆر لە چوار پارچەی کوردستانەوە هاتبوون، ئەوکاتە پەدەکە بەهێز بوو. کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرد. ئەمە بەهێزترین قۆناغی پەدەکەیە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤دا بوو. واتە ئەو قۆناغەی کە کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی پێکەوە بەڕێوە دەبرا.
"پێویستە لە باشوور ناڕەزایەتییەکان پێش بخرێن"
ئێستە پەدەکە زۆر لاوازە؟ لەم قۆناغەدا خیانەت و هاوکاری قووڵکرایەوە، لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە کاری کرد، سیاسەتی قڕکردنی ئەنجامدا. بۆ نموونە دەبێت پەدەکە لەمەوە ئەنجامی زۆر جددی دەربهێنێت. بەشێک لە ئەندامانی پەدەکە ڕەخنە لە ئێمە دەگرن. دەڵێن بۆچی هەمیشە دەڵێن بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە و پەدەکە؟ هەموو ئەندامانی پەدەکە پشتیوانی ئەم سیاسەتە ناکەن. زۆربەی ئەندامانی پەدەکە ناڕازین بەرامبەر ئەم ڕەوشە. بەڕێوەبەرانی پەدەکە ناڕازین بەرامبەر بەم هاوکارییە لەگەڵ تورکیا و بەشداری لە هێرشەکانی قڕکردنی کورد. بۆیە گشتاندن مەکەن. مەڵێن پەدەکە، بڵێن بنەماڵەی بارزانی. کەسانێک هەن ڕەخنەی لەم جۆرە دەگرن. منیش ئەمە دەڵێم. لەو کاتەدا پێویستە ئەو کەسانەی لەناو پەدەکە دژی ئەو سیاسەتانەن، بە ئاشکرا دژی بنەماڵەی بارزانی تێبکۆشن. نابێت ببنە هاوبەشی بنەماڵەی بارزانی. بێدەنگی هاوشێوەی هاوکارییە. بۆیە پێویستە لە باشووری کوردستان دژی ئەمە ناڕەزایەتی جددی پێش بخرێت.
"گەریلا بەرخۆدانێکی شکۆدار و بێ وێنە دەکات"
تورکیا چ دەکات؟ هەڤاڵان ڕایانگەیاند لە ١٦ ی ئایار لە مەتینا ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەست پێ کردووە. ئێستە هەنگاو بە هەنگاو پێش دەکەوێت. وردە وردە لە ناوچەکان نیشتەجێ دەبن. پێدەچێت لە مانگەکانی هاویندا، دوای ئەوەی باران بە تەواوی وەستا، کاتێک هەلومەرجی گونجاو ڕەخسا، لە کۆتاییەکانی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران، هێرشێکی بەرفراوان دەست پێ بکەن. ئێستا هەنگاو بە هەنگاو، بەش بەش ئەنجامی دەدەن، هێرشەکان هەرگیز نەوەستاون. ئێستا تورکیا هەوڵی دروستکردنی بنکەی سەربازی لەو ناوچانە دەدات. هەوڵ دەدات هەموو بنکە سەربازییەکانی بەهێزتر بکات. دەیەوێت هەموو ئەو شوێنانەی پێی گەیشتووە بە تەواوی داگیر بکات کە و ئەگەر لە داهاتوودا بنکەیەکی سیاسی دروست ببێت، بە تەواوی داگیری دەکات. ئێستاش سیاسەتێکی داگیرکاری و داگیرکردنی هاوشێوە بەڕێوە دەبات. سیاسەتی پەیمانی نەتەوەیی بەڕێوەدەبات.
تاکە شتێک لە دژی ئەمە، وەستان و تێکۆشانە. دەتوانین سەبارەت بە گەریلا چ بڵێین؟ گەریلا بەرخۆدان دەکات. گەریلا لەسەر هێڵی فیداکاری تێکۆشانێکی شکۆدار و بێ وێنە و فیداکاری و فیداییانە ئەنجام دەدات. لە ساڵی ٢٠١٩ بەدواوە، بەرامبەر هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، هەموو چەکێکی قەدەغەکراو، بۆردوومانی ڕۆژانە، هەموو جۆرە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هەموو جۆرە شەڕێکی قێزەون، گەریلا بە هۆشیاری و ئیرادە و جەسارەتەوە بەرخۆدان دەکات. شكۆدارانە بەرخۆدان دەکات. بەڕاستی مرۆڤ تەنها دەتوانێت چاو و ڕووی گەریلا ماچ بکات.
ئەم بەرخۆدانە بە پیتی زێڕین لە مێژوودا، لە مێژووی کورددا دەنووسرێتەوە. بەرخۆدانێکە چارەنووسی کوردان دیاری دەکات. بەرخۆدانێکی پڕ شکۆ و بێ وێنەیە. هەموو ئەو هاوڕێیانەی لەم بەرخۆدانە شەهیدبوون، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە بیر دەهێنمەوە. سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم لەم هێڵی فیداکارییەدا بەرخۆدان دەکەن. بەڕاستی بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو بۆ هەموویان دەنێرم. بەرخۆدانی پڕ شکۆ دەکەن. نەوەک هەر تێکۆشانی ئازادی کورد ئەنجام دەدەن، بەڵکو ئازادی کوردان دەپارێزن؛ هاوکات هەر چوار پارچەی کوردستان دەپارێزن، ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەپارێزن. بەرخۆدان لە باشوور، هاوکات بەرخۆدانی پاراستنی ئازادی گەلی عێراقە. تێکۆشانێکە بە ناوی مرۆڤایەتییەوە.
پێویستە گەلەکەمان پشتیوانییەکی بەهێز لەم بەرخۆدانە بکەن. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی خۆپاراستن و تێکۆشانی پاراستنی گەلی شۆڕشگێڕی پێش بخەن. بەتایبەت گەنجانی کورد لە هەموو جێگەیەک، بەتایبەت لە باکووری کوردستان بەرخۆدانی خۆپاراستنی بەهێز پێش بخەن. هەمووان لە هەر جێگەیەکەوە دەتوانن پشتیوانی لەم بەرخۆدان بکەن و خاوەنداری لەم بەرخۆدانە بکەن.
"پێویستە گەل و کەسانی پێشەنگ خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەن"
جەژنی زمانی کوردی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. بەبۆنەی ١٥ ی ئایارەوە، هەمان ڕۆژ و پێش و پاش ئەو ڕۆژەش، چەندین چالاکی ئەنجامدران. چەندین ڕێپێوان و ڕاگەیاندراو هەبوون. بێگومان ئەمانە بەنرخن. بەڵام نابێت تەنها وەک پیرۆزکردنی جەژنێک و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی جیاواز و یادکردنەوە سنووردار ببێت. لە ڕاستیدا پێویستە هەموو ڕۆژێک بگۆڕین بۆ ڕۆژی تێکۆشان. بەتایبەت پەیوەست بە باکوری کوردستان و تورکیا. سەد ساڵە سیاسەتێکی قڕکردنی دڕندانە بەڕێوە دەچێت. بێگومان ئەمە لە هەموو پارچەکاندا هەیە، بەڵام بەتایبەت دەوڵەتی تورک پێشڕەوی سیاسەتەکانی قڕکردن دەکات و لە هەرێمەکەدا پێشەنگە. لە کوردستان سیاسەتی قڕکردنی چاندی بەردەوامە. لە دژی ئەمە تێکۆشانێک هەیە. بە تایبەتی تێکۆشانی پەکەکە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوامە، بەڕاستی پێشکەوتنی زۆر گرنگی لەم بابەتەدا هێنایە ئاراوە. بەمەش سیاسەتی قڕکردن گورزێکی جدی خوارد. لە چەندین ڕووەوە پووچەڵی کردەوە. بەڵام لە ئێستەدا ئەمە بەس نییە. سیاسەتەکانی قڕکردنی چاندی بەشێوەیەکی بێ پەروا و لە چەند ئاستدا بەردەوامە. ئەمەش بەزۆری لەسەر ئاستی ئاسمیلەکردنی زمان پێشخراوە. لەم ڕووەوە، بەڕاستی زمانی کوردی گرنگە. واتە فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵانی ناو خێزان. هەموو شتێک لە منداڵییەوە دەست پێدەکات. کارەکتەر لە منداڵیدا شێوە وەردەگرێت. ئەو تایبەتمەندیانەی کە تا تەمەنی ٧-٨-٩ ساڵی شکڵ دەگرن، ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە خێزان و لەو ژینگەیەدا بەدەست دەهێنرێن، کەسایەتی و کارەکتەری مرۆڤ دەئافرێنن. ناسنامە دەئافرێنن، بیرکردنەوە دەئافرێنن. ئەمانە زۆر گرنگن. بۆیە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکەم: دەبێت مناڵەکانتان فێری کوردی بکەن. فێری کورمانجی و کورمانجکیان بکەن: لە باشوور کێشەیەکی ئەوتۆ نییە، فێری سۆرانی دەبن. لەم ڕووەوە بە تایبەتی بانگەواز لە باکوور دەکەم. پێویستە مناڵەکان فێری کوردی بکرێن. پێویستە لەنێو خێزاندا بە کوردی قسە بکرێت. لە شەقامەکان بە کوردی قسە بکرێت. جڤاک لەنێو خۆیاندا بە کوردی بدوێن. لە کڕین و فرۆشتندا بە کوردی بدوێن. تادێت پێویستە لە کوردستان سیاسەت بە زمانی کوردی بکرێت. سیاسەتمەداران لە کۆبوونەوە و گردبوونەوەکانی گەل و لەبەردەم جڤاکدا، دەبێت بە کوردی بدوێن. ئەمە کاریگەری گرنگ لە جڤاک دەکات. قسەکردنی پێشەنگانی گەل بە کوردی، کاریگەری لە جڤاک دەکات. کاریگەری لە مناڵان و گەنجان دەکات. پێویستە بە بەربڵاوی پێشی بخەین. پێویستە لەم ڕووەوە کاری جدی بکەین و تێبکۆشین.
لەلایەکی ترەوە هەندێک بەش، با بڵێین پەدەکە، بە کوردی دەدوێت. هاوکارانی پەدەکە بە کوردی دەدوێن. حزبول-کۆنترا لە کوردستان بە کوردی دەدوێت. بەڵام چ دەکات؟ هاوکاری سیاسەتی قڕکردن دەکات. پشتیوانی ئەو دەوڵەتەیە وا قڕکردنی چاندی ئەنجام دەدات. پشتگیری هەموو سیاسەتەکانی ئەو دەوڵەتە دەکات. بە زمانی کوردی سیاسەتی قڕکردن ئەنجام دەدات. بۆیە بە کوردی دەدوێن و ناوی کوردی لە خۆیان دەنێن، بۆ نموونە، ئێستە هەندێکیان لە میدیای دەسەڵاتەوە دەردەکەون، دەزانم ئەوانە کوردن، خۆشیان دەڵێن کوردین، ناوی هێلین و پەلین و باران و ڕێزان لە خۆیان دەنێن، بەڵام بەگشتی پرۆپاگەندە بۆ ئەم دەسەڵاتە فاشیستە دەکەن. شەڕی تایبەت دەکەن. توخمێکی شەڕی تایبەتن. بەم شێوەیە فشەڵ دەبن و ناوەوەیان بەتاڵ دەبێتەوە. مەسەلە ئەوە نییە ناوی کوردیت هەبێت یان بە کوردی قسە بکەیت؛ تا کەی دەتوانن بە چاند، مێژوو، کەلەپووری خۆتانەوە بژین؟ تا چەندێک دەتوانن ببنە جڤاکێکی ئەخلاقی و سیاسی؟ تا چ ڕادەیەک دەتوانن بە گوێرەی بەهاکان و چاندی خۆتان ڕزگاریی جڤاکی ئەزموون بکەن و ئاستی ڕزگاری جڤاکی دەربخەن؟ تا چەند دەتوانن خۆتان بەڕێوەببەن و خۆبەڕێوەبەریی خۆتان بئافرێنن؟ ئایا دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر و دیموکراسیانە خۆتان بەڕێوە ببەن؟ ئەمە پێوەرەکەیە. پێوەرەکە بەڕاستی ئەوەیە کە مرۆڤەکان بتوانن بەگوێرە بناغەی بەهاکان و چاند مێژووی خۆیان بگەنە ئاستی جڤاکێکی ئەخلاقی و سیاسی، لەسەر بناغەی ئەخلاقی ئازاد و جڤاکی ئەخلاقی دیموکراتیک خۆیان بەڕێوەببەن. ئەگەر بەم جۆرە بێت، ئەوکات واتایەکی هەیە.
ئێستە لە هەموو کوردستان تێکدانی ئیکۆلۆژی هەیە. قڕکردنی ئیکۆلۆژی، مەزنترین قڕکردنی چاندییە، مەزنترین قڕکردنی مێژووییە. ئەو جوگرافیا مێژووییەی لەسەر دەژین وێران دەکرێت. دارستانەکان دەبڕێنرێنەوە، ئاوەکانتان وشک و ژەهراوی دەکەن. مێژووتان دەسڕنەوە و هەواتان پیس دەکەن. کەش و هەوا دەگۆڕێت. ئاژەڵەکانتان لەناو دەچن. ڕووەکی سروشتی لەناودەچێت. زۆرێک لە زیندەوەران لەناودەچن، ڕووەکەکان لەناودەچن. ئەمە مەزنترین داڕمانی چاندییە. مەزنترین قڕکردنە. ڕێبەرێتی چی گوت؟ گوتی، بنەڕەتیترین هۆشیاری ئایدۆلۆژی، هۆشیاری ئیکۆلۆژییە. ئێستا ڕەنگە بپرسن، چ پەیوەندییەکی بە زمانەوە هەیە؟ پەیوەندییەکی زۆری بە زمانەوە هەیە. زمان چییە؟ سەرەکیترین پێکهێنەری چاندە. بەبێ زمان، پێکهاتنی چاند زۆر ناڕێک و ناتەواوە. بەڵام ئەم زمانە لە سروشتی کوردستانیشەوە هەڵدەقووڵێت. تۆ بەو زمان و بەو سرووشتە دەدوێیت. ئەم زمانە خاوەن ناسنامەیە، ئەم زمانە خاوەنی ڕۆحە، ئەم زمانە خاوەنی ڕامانە، بۆیە زمان سەربەخۆ نییە. زمان ژیانە، چاندە، هەبوونە. بەپێی شایستەیی خۆی. بۆ نمونە پێویستە لەم ڕووەوە، خەبات و تێکۆشانێکی زۆر جددی ئەنجام بدرێت. هەندێک زار خەریکە لەناو دەچن. بۆ نمونە کورمانجکی زمانی دایکی منە. بە ڕاستی خەمگینم. ئەوانەی بە زمانی کورمانجکی ڕەسەنی خۆیان دەدوێن، زۆر کەمن. کەسانێکی پیر و بەتەمەن هەن. ئێستا خەریکە کەمێک گەشە دەکات، هەندێک گروپ کە کار لەسەر زمانەکە دەکەن بەکاری دەهێنن و تا ڕادەیەک ڕەسەنە. بەڵام هەنگاو بە هەنگاو ڕووەو لەناوچوونە. ئەمە جێگەی خەمگینییە. دەبێت خاوەنداری لێ بکەین. بەتایبەت دێرسیم، گەلی دێرسیم، هەموو گەلەکەمان کە بە کورمانجکی دەدوێن، لە ئامەد، چەولیگ، ئەرزینگان، سێورەگ؛ پێویستە لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لێ بکرێت.
بەم واتایە، چاوەڕوانی زیاترم لە ژنان هەیە. پێویستە لەم ڕووەوە ژنان پێشەنگایەتی بکەن. ژن هەڵگری چاندن، هەڵگری زمانن. ئەوانەی چاندەکەمانیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ، دایکانمانن، ڕاستی ژنە. ئەوەی گرنگە، پێویستە ژنانی کورد بە ڕاستی خاوەنداری لە زمانەکەیان بکەن".