بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کرا

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و چەندین کەس بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد.

دەوڵەتی تورک لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی لە باشووری کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلی ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون. پرسەی سەرەخۆشی گوڵستان تارا لە دووەم ڕۆژدا لە گەڕەکی کولتووری ئێلح بەردەوامە. ئەمڕۆ بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانکرا. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر و ئەندامانی دەبەپە و پەرلەمانتاران و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و ڕۆژنامەنووسان سەردانی پرسەکەیان کرد. لە سەردانەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" و "بمرێ خیانەت، بژی کوردستان" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، سۆنگول کۆرکماز گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی بیرهێنایەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد، گوتی: "ئەمڕۆ ژنانی کورد لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێشەنگایەتی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن. فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" بە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە. ئەو هەڤاڵانەمان بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە کەم بەم ڕۆحەوە گیانیان لەدەستدا. سەری گەلی کورد و سەرۆکایەتی ساغ بێت".

پاشان برای گوڵستان تارا، موستەفا مەسعود تەکیک گوتی: "سەرەتا شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و هەموو گەشتیارانی حەقیقەت بەڕێزەوە بیردەهێنمەوە. سەری چوار پارچەی کوردستان ساغ بێت. بمرێ خیانەت، بژی کوردستان".