بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال داواکاریەکانی پێکەشی شاندی بەغدا کرد

کۆبوونەوەی عێراق و بەڕێوبەری خۆسەری شەنگال کۆتاییهات، دوای کۆبوونەوەکە دەخیل موراد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی خانەسۆر ڕایگەیاند، داواکارییەکانیان بە ئاشرا بە شاندی عێراق وتووە، کە هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئیرادەی خەڵکی شەنگال قبوڵناکەن.

کۆبوونەوەی عێراق و بەڕێوبەری خۆسەری شەنگال کۆتاییهات، دوای کۆبوونەوەکە دەخیل موراد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی خانەسۆر ڕایگەیاند، کە داواکارییەکانیان بە ئاشکرا بە شاندی عێراق وتووە، کە هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئیرادەی خەڵکی شەنگال قبوڵناکەن، ئەوانیش وتوویانە داواکارییەکانیان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی شەنگالیان کرد، لەگەڵ نوێنەرانی خۆبەڕێوبەری شەنگال کۆبوونەوە، لەکاتی کۆبوونەوکەشدا خەڵکی شەنگال گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەکە ئەنجامدا.

دوای کۆبوونەکە کە لە گوندی تربکای سنوونێ ئەنجامدرا، لە دوای کۆبوونەکە دەخیل موراد، بەناوی بەڕێوبەری خۆسەریی شەنگال و ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی خانەسۆر دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی: لەگەڵ شاندی بەغدا گفتوگۆمان لەبارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال کرد، بە ئاشکرا پێمان وتن، ئەگەر بەبێ ئیرادەی خەڵکی شەنگال و ئەو شەهیدانەی کە داومانە ڕێککەوتن لەسەر شەنگال ئەنجام بدرێت بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین، پێمان وتن ئەو قسەییەی کە دەڵێت بەڕێوبەریی خۆسەر و هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە لەوێ نەمێنێت قبوڵ ناکەین، ئەگەر سەری ئێمەش لەناوبچێ ئەوە قبوڵناکەین کە خەباتی شەهیدانی شەنگال و خەڵکی شەنگال لەبەرچاو نەگیرێت، ئەگەر ڕێککەوتنێک ئەنجام بدرێت با لەسەر بەرژەوەندی گەلی ئێزدی ئەنجام بدرێت، با ڕێککەوتنێک نەبێت لەسەر خواستی تورکیا بێت.

هەروەها وتیشی: وەک دەزاندرێت دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو هێرشی کرد و منداڵەکانی ئێمەی شەهید کرد، با هێزەکانی ئەمریکا، تورکیا و ئێران لەسەر خاکی عێراق دەربکرێت ئەوکاتە باسی پەکەکە بکەن، ئەگەر تەنها ئەندامێکی پەکەکە لای ئێمە مابێتەوە ئێمە دەڵێن فەرموو دەری بکەن.

دەخیل موراد لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: پێمان وتوون جارێکی دیکە ڕێککەوتن دژی گەلی شەنگال قبوڵناکەین، ئێمە لەسەر بڕیاڕی خۆمان سورین، پێمان وتوون ئێوە دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال و دایکانی شەنگال و خانەوادەی شەهیدەکان دابنیشن، ئەوکاتە دەتوانین وەڵامتان بدەینەوە، ئەگەر قائیمقامێک بۆ شەنگال دیاری بکرێت دەبێت بە ئیرادەی گەلی شەنگال بێت، کێ دیاری دەکەن با بیکەن بەڵام بەم شێوەیە ئارامی لە شەنگال دروستنابێت، بۆیە دەبێت ئیرادەی خەڵکی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت.

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شاندەکەی عێراق وتوویانە ئەوان گفتوگۆ لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی شەنگال دەکەن.

دوای قسەکانی دەخیل خەڵکی شەنگالیش کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکەیان هێنا.

ف.ق