بوو بە گیانفیدای گەل و وڵاتەکەی
گەریلا ئاگری ئازادی لەم شەڕەدا سەرکەوت، چونکە وەک چۆن سەری بۆ دووژمن دانەنواند، ئاوایش کۆیلایەتی قبوڵ نەکرد. ئەو بوو بە خەباتکار، فیدایی، شەڕڤان، بەرخۆدێر و قارەمانی گەل و وڵاتەکەی.
گەریلا ئاگری ئازادی لەم شەڕەدا سەرکەوت، چونکە وەک چۆن سەری بۆ دووژمن دانەنواند، ئاوایش کۆیلایەتی قبوڵ نەکرد. ئەو بوو بە خەباتکار، فیدایی، شەڕڤان، بەرخۆدێر و قارەمانی گەل و وڵاتەکەی.
شۆڕشی ڕۆژئاوا بە گڕی ئاگر و ڕووناکیەکەیەوە دڵی مرۆڤایەتی ڕووناککردەوە، چاوی چەندان مرۆڤی کردەوە کە بە درۆکانی سیستەم فریوویان خواردبوو. فەرحا حاجی (ئاگری ئازادی) لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو کاتەی لە دڵییەوە هەستی بە ڕووناکی ئەم ئاگرەکرد بەبێ یەک و دوو ڕووی لەو ئاگرەکرد. هەتا زیاتر لەو ئاگرە نزیکدەبوویەوە، هەستەکانی دەگەیشتە بەرزترین ئاست وەک ئەوەی لە ئاوێنەیەکەوە تەماشای خۆی بکات. کاتێک ناوی ڕێبەر ئاپۆی بیست، ویستی زیاتر لەم ئاگرە نزیک بێتەوە و پەلە بکات. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاگرەکە تێگەیشت کە خانەکانی ئەو ژیانە ساختەیەی کە سیستەمی حوکمڕانی لە مرۆڤدا داینابوو، لەیەکتر هەڵدەوشێتەوە. هەرچەندە تێگەیشتنێکی قووڵی لە بیری ڕێبەر ئاپۆ نەبوو، بەڵام هێزێک لەناو ئەودا هەبوو کە پاڵی دەنا بەرەو ژیانی ڕێبەرێتی. فەرحا کە هێزی مەعنەوی خۆی لە ئاگری شۆڕش وەرگرتووە، کاتێک دەستی بە خەبات کرد، ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئاگری ئازادی.
هەموو ڕۆژێک زیاتر حەزی بۆ بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆشت. بە وردی لاپەڕەکانی بەرگرینامەکەی وشە بە وشە و ڕستە بە ڕستە دەخوێندەوە و هەوڵی تێگەیشتنی دەدا. بۆ ئەوەی بتوانێت بە دروستی لەم کتێبانە تێبگات و بە باشی لێیان تێبگات و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جێبەجێیان بکات، زۆر هەوڵی زۆری دا. بەرهەمی ئەو هەوڵانەی وەرگرت. خۆی بینییەوە چەندە لە ناو پەکەکەدا گۆڕاوە و پێشکەوتووە، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ژنێکی لەوشێوەیە کە ئامانجی گەورەی هەبوو. هەر بۆیە هەمیشە ئامانجی سەرەکی خۆی ئەوەبوو گەیشتنە بە کەسایەتی ژنی ئازاد. گەریلا ئاگری زۆر زیرەک و بەهرەمەند بوو، هەندێک جار دەبوو بە شاعیر و جوانی ژیانی گەریلا و شەڕی دەربڕی، هەندێک جار دەبوو بە نیگارکێش و جوانترین تابلۆکانی ژیانی هەڤاڵانی و سرۆشتی خۆی دروست دەکرد. میراتێکی زۆر بەنرخی بەجێهێشت، بەڵگەنامەیەکی بینراو بۆ مێژوو. بە خۆنەویستییەوە لە هەموو کارێکدا بەشداردەبوو، بۆیە بە خۆنەویستی و ڕۆحی هونەری خۆی لە دڵی هاوکارەکانیدا جێگەی خۆی گرتەوە.
لە هەرێمی سەرحەد بۆ بە جێگەیاندی ئامانجەکانی جەنگا
شۆڕشگێڕی هێڵی ئاپۆیی ئاگری ئازادی لە ساڵی ٢٠١٩دا پێشنیاری ئەوەیکرد بچێتە باکووری کوردستان بۆئەوەی بتوانێت شەڕی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بکات. پێش ئەوەی ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر بەشداری خولی پەرەوەردەی ئایدۆلۆژی بوو. وەک ژنێکی ڕۆژئاوایی پڕاوپڕبوو لە هەستی شانازییانەوە کە بتوانێت لە ناو بارودۆخی زۆر سەختدا لە پێناو گەلەکەیدا تێبکۆشێت. هەر لەبەر ئەمەش بوو نزیکی ساڵێک لە ناو کۆمەڵەکاندا مایەوە، شەو و ڕۆژ لە سروشتی هەرێمی سەرحەددا گفتوگۆی لەسەر بیرۆکە و چاند و جوگرافیایی خەڵکی سەرحەد دەکرد. گورز لێدانی قورسی لە دووژمن کردبوو بە ئامانجی سەرەکی خۆی.
گەریلا ئاگری کە ئاستی خواست و بڕیارداری خۆی گەیاندبووە بەرزترین ئاست، دوای ئەوەی پەرەوەردەی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بە ئەنجام گەیاند، بە جۆشێکی زۆرەوە ڕووی لە باکووری کوردستان کرد. ئاگری بەشداری گروپی سەرحەد بوو، هەرچەندە پێشتر نەهاتبووە ئەو هەرێمەوە، بەڵام سەختی و زەحمەتییەکانی بەلاوە گرنگ نەبوو. ئاگری ئازادی لە ئاگری لە دەوروبەری گلیداخ گەریلایەتی کرد. بە هاوڕێتی بەهێزی خۆیەوە، چالاکگەری، کەسێتی خۆنەویستیەوە تێگەشت لەوەی لە نێو هاوڕێکانیدا بووە بە جێگەی حورمەت و شكۆ. ئاگری کە وێنەکێش بوو، ئەو کاتەی لە سەرحەد وێنەیی هاوڕێیانی دەکێشا، لە پێشدا لە ناو دڵی خۆیدا وێنەکەی دەنەخشاند ئینجا دەیخستنە سەر کاغەز.
گەریلا ئاگری ئازادی، هەموو ئازاری شەهیدبوونی هەر هاوڕێیەکەی دەکرد بە پاڵنەری تۆڵەکردنەوە لە دووژمن و بووە بە خاوەنی توڕەییەکی گەورە بەرامبەر بە دووژمن. بۆیە هەموو ساتێک نیگاکانی لەسەر تاکتیکی شەڕکردن بوو. گەریلا ئاگری کە لە پێناو ئازادییدا لە ڕۆژئاوا تا گارێ، لە گارێ هەتا سەرحەد بە مانگان هەنگاوی هەڵگرتەبەر. هەر هەنگاو و ساتێکی بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد و ئەخلاقی زۆر بە جوانی جوڵایەوە.
گەریلا ئاگری ئازادی لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەگەڵ هاوڕێیانیدا سەرخۆبوون ڕێڤان (سوعات ئۆزەل) و هارون جودی (مەجید دەلایمیلان) لە گۆڕەپانی کرێ حەلاچی گلیداخدا لە ئەنجامی هێرشی دووژمنەوە شەهیدبوون. گەریلا ئاگری ئازادی لەم شەڕەدا سەرکەوت، چونکە وەک چۆن سەری بۆ دووژمن دانەنواندەوە، ئاوایش کۆیلایەتی قبوڵ نەکرد. ئەو بوو بە خەباتکار، فیدای، شەڕڤان، بەرخۆدێر و قارەمانی گەل و وڵاتەکەی.