"بۆئەوەی دەنگی ئازادیخوازی نەگاتە کۆمەڵگا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالان دا دەسەپێنن"
عومەر حاجی حوسێن: "ئێمە وەکو سیاسەتمەداران و ئازادیخوازن، لەپێناو ئازادی کۆمەڵگا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشین".
عومەر حاجی حوسێن: "ئێمە وەکو سیاسەتمەداران و ئازادیخوازن، لەپێناو ئازادی کۆمەڵگا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشین".
لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تاوەکو ئێستا ٢٩ جار سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە و لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا ١٢١٨ سەردانی پارێزەران و ٢٤٩ سەردانی بنەماڵە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رەتکراونەتەوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە گۆشەگیرییەکی سەخت بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە، وە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تائێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەییەوە نییە.
لەلای خۆیەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان و کاریگەری ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی گەلانی ناوچەکە، دۆزی کورد، کێشەی ژنان و چەند بابەتێکی دیکە، عومەر حاجی حوسێن، سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
بەرژەوەندی زلهێزەکان بەرپرسن لە دۆخی ئیستای ڕێبەر ئۆجالان
عومەر حاجی حوسێن چاودێری سیاسی و سیاسەتمەدار، سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان، ڕایگەیاند: "بەبڕوای ئێمە ئەو گۆشەگیرییەی سەر ڕێبەر ئۆجالان تەنها هۆکارەکەی تورکیا نیە، بەڵکو ڕێبەر ئۆجالان دیلی ووڵاتانی زلهێزی وەکو ئەمریکاو هاوپەیمانانیەتی لە سیستەمی سەرمایەدارییە، کە ئەمە گۆشەگیرییە دژی ئەو جارنامەیەی مافی مرۆڤەیە، کە ووڵاتانی رۆژئاوایی پروپاگەندەی بۆ دەکەن، بەرێز ئۆجالان ڕێبەرایەتی گەلێکی ستەم لێکراو کۆمەڵکوژکراو دەکات، پێویست بوو ئەوانەی پروپاگەندە بۆ مافی مرۆڤ دەکەن داکۆکیانی لە دۆسێیەی ڕێبەر ئۆجالان بکردایە، بەڵام بەداخەوە بەرژەوەندی ووڵاتانی زلهێز بەرپرسن لە دۆخی ئیستای ڕێبەر ئۆجالان".
بۆئەوەی دەنگی ئازادیخوازی نەگاتە کۆمەڵگا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا دەسەپێنن
هەروەها لەدرێژەی قسەاکانیدا سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان ناوبراو ووتی: "ئەوەی دژی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام دەدرێت پێشێلکردنی مافی مرۆڤە، کە لەسەر کەسێکی ئازادیخواز پەیڕەو دەکرێت، بۆ ئەوەی دەنگی ئازادیخوازی دیموکراسی نەگاتە کۆمەڵگا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا دەسەپێنن، مۆدێلی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لەڕێگەی دەوڵەت نەتەوەوە مۆدێلێکی بەسەرچووە، لە ئەمڕۆدا تەنها مۆدیڵ بۆ بەڕیوەبردنی کۆمەڵگا کە دەبێتە دەستکەوت بۆ مرۆڤایەتی خۆبەریوەبردنی دیموکراتییە کە ڕێبەر ئۆجالان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە".
وایکردووە پرۆسەی داواکردنی ئازادی پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت
هەروەها دەربارەی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، ئەو چاودێرە ڕایگەیاند: "ئێمە وەکو کەسانی سیاسەتمەدار و ئازادیخواز گەشبینین، کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئاستێک، کە چاوکراوە بێت کە مافی مرۆڤ بناسێتەوە هەوڵی سوود بینینی داوە، کە لەڕێگەی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیاوە داوای مافی مرۆڤ و ئازادیکردنی ئازادیخوازن بکەن، ئەمەش وایکردووە کە هەندێک پێشکەوتن دروست بێت بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان کە لای هەمووان ئاشکرایە نزیکەی دوو ساڵ دەبێت کە بە بەردەوامی چالاکی هەیە بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان وە رۆژ بەرۆژ چالاکییەکان فراوانتر دەبنەوە، وە کەسایەتی رۆناکبیری جیهانی زیاتر بەشداری چالاکی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان دەبن، هەموو ئەمانە وایکردووە پرۆسەی داواکردنی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان تا ڕادەیەک پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت".
هەڵوێستی ناتۆ جێگای قەبووڵکردنی رۆناکبیران و ئازادیخوازنی جیهان نییە
بەرژەوەندی سیستەمی سەرمایەداری و بەتایبەتی هەڵوێستی هاوپەیمانی ناتۆ دژی ئازادی ڕێبەر و گەلی کورد جێگای قەبوولکردنی رۆشنبیران و رووناکبیران و ئازادیخوازنی جیهان نیە، پێویستە ئەمریکا بەخۆیدا بچێتەوە تا چی دیکە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شەڕ و پێکدادان نەبەن".
ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئازادی تەواوی مرۆڤایەتیە
لە کۆتایدا عومەر حاجی حوسێن سەبارەت بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان ووتی: "ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کێشەی کورد لەچواچێوەی عەقڵیەیتی نەتەوەی دیموکراتدا چارەسەر دەکات، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بەدڵنیاییەوە هزری ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئازادیی گەلان زۆر گرنگە بەتایبەتی لە چارەسەری کێشەی ژنان کە ئەمڕۆ دەبینین لە تەواوی جیهاندا دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) بووەتە دروشمی هەموو ژنانی جیهان، ئەمەش واتای هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگە لەئازادی ژنان بۆیە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئازادی تەواوی مرۆڤایەتیە، ئێمەش وەکو سیاسەتمەداران و ئازادیخوازن تێدەکۆشین بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان".
ژ.ت