بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا: تاڵانکردنی سروشت راگرن
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لە بەرانبەر بڕینی دارەکان لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەلایەن سوپای تورک هەڵوێستی پیشاندا و وتی،"تالانکردنی سروش راگرن."
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لە بەرانبەر بڕینی دارەکان لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەلایەن سوپای تورک هەڵوێستی پیشاندا و وتی،"تالانکردنی سروش راگرن."
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکدا، بەر لە ئۆپەراسیۆن یان لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە، دارستانەککان دەسووتێنرێن یاخود داڕ دبڕنەوە وتی،"بە تەنها لە هاوینی پاردا بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چیای جوودی، چەندین رۆژ ئاگر کەوتەوە و دەستوەردانیش نەکرا، لە هەمان جێگا بە هەزاران داریان بڕی و بارهەڵگرەکان پڕکران و فرۆشرا.
لە لیجە بە هەمان شێوە سێ رۆژ ئاگر داراستانەکان بەردەوام بوو، رۆژی دووەم دەستوەردانکرا، پێویست بۆ بە فڕۆکەی تایبەت دەستوەردان بکرێت، بەڵام بە ئۆتۆمبێڵی ئاگرکۆژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە درا. هەروەها لە سێرت و میردینیش خەمساردی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان دەبینرێت.
لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا کە دەستوەردانەکان کێشەیە، دوێنی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا لە لیجە بەپێی خەڵکی گوندی دیبەک، حوسەینی و پەنا، هەوڵی بڕینی دار دراوە. بە پێێ زانیاریەکان بە دەیان دار بڕاون و بە بارهەڵگرەکان بۆ فروشتن براون.
بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆۆتامیا وتی، لەناوبردنی دارستانەکان بە واتای لەناوبردنی زیندەوەران لە ئیکۆسیستمی دارستانەکان دێت و نابێت دەست لە دارێکیش هەڵبگیرێت و هەوڵی پاراستنی بدرێت.
ف.ق