چالاکوان و مامۆستایانی کۆیە داوای ئازادکردنی زیندانیانی بادینانیان کرد
ئەمڕۆ مامۆستایان و چالاكوانانی شارۆچکەی كۆیە لە پارێزگای هەولێر، لە پاركی ‘خوشكە فریشتە’ دژی سزادانی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لە یەكەم ڕۆژی جەژندا گردبوونەوە.
ئەمڕۆ مامۆستایان و چالاكوانانی شارۆچکەی كۆیە لە پارێزگای هەولێر، لە پاركی ‘خوشكە فریشتە’ دژی سزادانی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لە یەكەم ڕۆژی جەژندا گردبوونەوە.
لە گردبوونەوەکەدا کە لە چەند شاروشارۆچکەیەکی دیکەش بەڕێوەدەچێت، دوایان کرد، هەرچی زووە تەواویی زیندانیکراوان ئازادبکرێن.
هەروەها چەندین درووشم بەرزکرابوونەوە، لەوانە “ناتوانن دەنگە ئازادەکان بێدەنگ بکەن – ئازادی کۆت و بەند ناکرێت”
مەریوان حەسن یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، ئەوان بێدەنگ نابن لەبەرامبەر زیندانیكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری هاوڕێكانیان.
هەروەها ئیسماعیل قادر پارێزەرێکە و وتی، کەیسەکان سیاسیین و بۆ ترساندنی خەڵكی ئازادیخوازە.
مامۆستایەکیش بەناوی فەرهاد سەمەد وتی: ئەگەر ئەوان لە چوار دیواردا زیندانیکراون، ئەم دەسەڵاتە هەمووانی لە زیندانێكی گەورە دا زیندانی كردووە.
جێگای ئاماژەیە، وێڕای ئەوەی دادگاکانی هەولێر پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسیان بە سزای یەکی شەش ساڵ سزاداوە، دەیانی دیکە لە زینداکاندان و چارەنووسیان نادیارە، کاردانەوەکانیش لەم بارەیەوە لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوامن.
ف.ق