له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن، بۆ سڵاوكردنی رۆژی فیداییبوونی ٣٠ حوزه‌یران چالاكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا كه هێزه‌كانمان به گیانی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی ئه‌نجامیاندا، ٢٦ داگیركه‌ر سزادران، سیستمێكی كامێرای حه‌راری، خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران، سیستمێكی كامێرای حهراریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
زانیاری به‌رفراوان له باره‌ی هێرشه‌كان و چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
٢٣ی حوزه‌یران له ٠٣:٠٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید شاهان جێگیری كردبوو، له‌ناوبرا. هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١٠:٣٠ له دژی داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید شاهان له لایه‌ن تیمه نیمچه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه له دوو قۆڵه‌وه چالاكی نیشانشكێن و به چه‌كی قورسیش چالاكی كرا. له ئه‌نجامدا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٥:٠٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له شاخی كاركه‌ر درا. له ئه‌نجامدا ٣ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێكی روخێنرا. هه‌مان رۆژ له گۆڕه‌پانی هرموش به چه‌كی قورس گورز له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید بۆتان درا.
٢٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٤٥ له دژی داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید ئاخین به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٦ی حوزه‌یران له شاخی شه‌هید كامه‌ران سیستمێكی كامێرای حه‌راری سوپای توركی داگیركه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین
٢٥ی حوزه‌یران له داوێنی كانی بی له دژی گروپێكی داگیركه‌ران كه ده‌جوڵانه‌وه تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلامان له ١٨:٠٠ دا به چه‌كی سوك و نارنجۆك چالاكیان كرد، وه‌ك هه‌وره‌بروسكه لێیان دان. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا كه به گیانی به‌رزی هێرشبه‌ری كرا ٦ داگیركه‌ر سزادران.
٢٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:١٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ درا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
٢٥ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بچن، هێزه‌كانمان سێ جار به چه‌كی قورس چالاكییان كرد و لێیاندان.
٢٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، ئه‌و داگیركهرانیانه خسته ژێر چاودێرییه‌وه كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جێگیرببن و دواتر له دوو قۆڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ چالاكییان كرد. باسكی یه‌كه‌م به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ریان سزادا، سیستمێكی كامێرای حهرارییان له‌ناوبرد. باسكی دووه‌می چالاكیش گورزی قورسیان له گروپێكی داگیركه‌راندا و ٤ داگیركه‌ریان سزادا و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازییان له‌ناوبرد.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید شاڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا
٢٦ی حوزه‌یران سوپای توركی داگیركه‌ر ویستی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شاخی شه‌هید زه‌مانی بچێت. دوای ئه‌وه‌ی له نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانمان شه‌ڕێكی دژوار روویدا، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
٢٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:١٥ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بچن، بوونه ئامانجی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا. كاتژمێر ١٥:٣٠ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ به تاكتیكی سابوتاژ لێیانرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. كاتژمیچر ١٩:٤٥ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به هه‌لیكۆپته‌ر سه‌رباز له گۆڕه‌پانه‌كه دابه‌زێنن، بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. داگیركه‌ران جارێكی تر هه‌وڵیاندا به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بچن، به‌ڵام هێزه‌كانمان به نیشان شكێن له‌و داگیركه‌رانه‌یان دا و داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزه‌كانمان داگیركه‌رانیان له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی خسته ژێر چاودێرییه‌وه له‌وانیاندا. له‌وێ ٣ داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢٥و ٢٦ی حوزه‌یراندا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید به‌رخودان و ئه‌شكه‌وتی برینداران ٢٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌كیف، دۆڵی چوچوار، دۆڵی لۆلان و شاخی شه‌هید عاكیف له خواكورك به كاتیوشا و هاوه‌ن له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بۆردمان كرا. له‌به‌ر بۆردومانه‌كان ئاگر له دارستان كه‌وتووه‌ته‌وه ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
٢٥ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین به كاتیوشا له قهرهقۆڵهكاین سه‌ر سنوره‌وه ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٥ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ و كۆكهرێی هه‌رێمی زاپ به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌روه‌ها ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٥ و ٢٧ی حوزه‌یران گۆرشه‌پانی شاخی ئۆرتێی هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا له باره‌گای ده‌وڵه‌تی تورك له كانی ماسی بۆردومان كرا. له ٢٦ی حوزه‌یراندا به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ده‌وروبه‌ری شاخی هه‌كار بۆردومان كرا.
٢٦ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی ساجا، شه‌هید شاهین، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێمی هه‌رێمی زاپ به ده‌یان جاران به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنوور و ٧ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هـ . ب