چالاکی بەبۆنەی ١٥ی تەباخ: ١٠ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ڕایگەیاند، لە شاڕۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان، گەریلاکانی یەژاستار ١٠ داگیرکەریان سزاداوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە شاڕۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان، گەریلاکانی یەژاستار ١٠ داگیرکەریان سزاداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە چالاکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی شەشی ئاب کاتژمێر ٥ی بەیانی، لە شارۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان ناوەندێکی پەخشی ئەینتەرنێت و تەلەفۆنی دەوڵەتتی داگیرکەری تورک لە گوندی شامنس لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە تەقێندراوەتەوە، پاش ئەو چالاکییە سەربازەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە دوو ئۆتۆمۆبێلی سەربازییەوە هاتوونەتە شوێنی چالاکییەکە و کەوتوونەتەژێر چاودێریی هێزەکانمانەوە، ڕۆژی دواتر یەکێک لەو ئۆتۆمۆبێلانە لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە بۆمبی چێندراوی پێدا تەقێندراوەتەوە و ١٠ داگیرکەر لەو چالاکییەدا سزا دراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزەکانی یەژاستار لە هەرێمی بۆتان، ئەو چالاکییەیان بۆ پیرۆزکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجام داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک، زاپ و ئاڤاشین، ڕۆژی شەشی ئاب لە هەرێمی خواکورک، بە چەکی قورسەوە داگیرکەرانی سەر گردی شەهید شاهان کرانە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئامانجەکە بە شێوەی سەرکەوتووانە، ئەنجامدرا.
ڕاشیدەگەیەنێت، حەوتی ئاب لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی زاپ هێزەکانمان بە چەکی قورسەوە داگیرکەرانیان لە جیلوی بچووک کردە ئامانج، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە لەم چالاکییەدا سزادران ئاشکرا نەبووە.
هەپەگە دەشڵێت: ڕۆژی هەشتی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی ئاڤاشین، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵدەدان سەنگەر لە هەرێمی گردی سوور دروست بکەن، چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکاران دەستبەرداری لە کارەکەیان بوون و کشانەوە.
هەپەگە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەر کردووە:
ڕۆژی حەوتی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢٢:١٥ تا ٠٣:٤٠ خولەک لە هەرێمی ئاڤاشین هێلیکۆپتەر لەسەر گردی سوور، گردی سپی، تابووری عەرەبان، گردی سلێمان و مام ڕەشۆ سووڕاونەتەوە.
ڕۆژی حەوتی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ تا ٠٢:٣٠ لە ناوچەکانی ئاڤاشین تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی وەرخەل کراونەتە ئامانجی هێلیکۆپتەرەکانی شەڕ، کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١١:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمی گردی سۆر و بناری گردی سوور بۆردوومان کران.
هەر لەو ڕۆژەدا سوپای داگیرکەری تورک پێنج جار بە غازی کیمیاویی هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکانی شەڕ و هەروەها هاتووچۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
جەختیش کراوەتەوە، لەو هێرشانە دا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.
ف.ق