چالاکی گەریلا لە زاپ و مەتینا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا سەربازێکی داگیرکەر سزادرا و گورز لە موڵگەیەکی داگیرکەران وەشیێندرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا سەربازێکی داگیرکەر سزادرا و گورز لە موڵگەیەکی داگیرکەران وەشیێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٥٠ و ١٣:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشیندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٣٠ و ٢٣:٤٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و بێشلی هێزەکانمان دەستوەردانیان لە جوڵەی هەلیکۆپتەری سوپای داگیرکەری تورک کردەوە و لە جوڵەکردنیان وەستێنران.
لە ٢١ی ئاب لە کاتژمێر ١٦:١٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکای بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و مۆڵگەیەکی داگیرکەران تێکدرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٥٤ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیک دەست لە داگیرکەران کرایەوە و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.
لە ٢١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە ٢٢ی ئاب لە کاتژمێر ٠٧:٠٩ و ١٧:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە تاکتیکی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا، لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٠ و ٢١ی ئابدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو ٧ جار لەلایەن سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە ٢٠، ٢٢ و ٢٣ی ئاب لە گۆڕەپانەکانی سنین، بەربزنە، شەهید شەریف، شاخی شەهید هێمنی هەرێمی خواکوڕک ٩ جار، لە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، ئاڤتەحلی، سێدارێ، زێڤکێ، سیسەر، دۆڵە مێران، حەوت باخ، چەمی ڕۆبۆتکی، ئەرگەنێ، زەنگلێی هەرێمی گارە ١٧ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جارێک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلیی هەرێمی مەتینا ٢ جار؛ بە گشتی ٢٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
لە ٢٠، ٢١ و ٢٢ی ئاب لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف و شاخی شەکیف، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران."