چالاکی ئاسمانی هێزەکانی گەریلا
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە زاپ ٢ جار لە ئاسمانەوە سوپای تورکی داگیرکەرییان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، ٣ مۆڵگە و کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناوبران، گورز لە ٤ خێمە وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "یەکینەی شەهید دۆغان زنار لە نێوان ١٨ و ٢٤ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە کەرستەی ئاسمانی گورزی لە بارەگاکانی داگیرکەران وەشاند. لە شاخی ئامێدی و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار لە ئاسمانەوە لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ئەوەندەی روون بووەتەوە داگیرکەرێک سزادراوە، داگیرکەرێکیش برینداربووە، ٣ مۆڵگە و کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناوبراون، گورز لە ٤ خێمەش وەشێندراوە".