چالاکی ئیشکگری خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە
خانەوادەی شەنیاشار بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی حکومەتی تورک، چالاکیەکەی کە ٤٦ رۆژ بوو لەبەردەم دادگای روحا بەردەوام بوو، لە ماڵەوە بەردەوامی پێدەدات.
خانەوادەی شەنیاشار بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی حکومەتی تورک، چالاکیەکەی کە ٤٦ رۆژ بوو لەبەردەم دادگای روحا بەردەوام بوو، لە ماڵەوە بەردەوامی پێدەدات.
خانەوادەی شەنیاشار ٤٦ رۆژە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات. لەم رۆژانەی دواییدا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ ناتوانن بچنە بەردەم دادگای روحا، چالاکیەکە لە ماڵەوە بەردەوامە.
پاسەوانەکان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ناوچەى پرسوسی رحا هێرشی کردبووە سەر کارگە و نەخۆشخانەى ناوچەکە و لەو هێرشەدا حاجی ئەسوەد شەنیشار هاوژینی دایە ئەمینە شەنیاشار و ٢ کوڕییان کوشتبوون.
خانەوادەی شەنیاشار لە تویتەردا رایگەیاند، "بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ ئێمە لە ماڵەوە چالاکیەکەمان بەڕێوەدەبەین. ئەوانەی هەوڵ دەدەن 'بڕیاری شاردنەوەی دۆسیەکە بدەن' هاوکاری تاوانەکەن. چالاکیەکەمان بەردەوام دەبێت. یان دادپەروەری، یان دادپەروەری."
ف.ق