چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ١٥١ـەمین ڕۆژیدایە

چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لە ١٥١ـەمین ڕۆژیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخمور، لەلایەن گروپی ٧٧ـەمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.

چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ١٥١ـەمین ڕۆژیدا و لەلایەن گروپی ٧٧ـمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.

لەسەر ناوی گروپی ٧٦ـەم، حاجی ئۆزاڵپ، قسەیکرد و وتی: دوژمن دەیەوێت ڕێبەرمان لەناو کۆمەڵگای کوردی بێ کاریگەر بکات، بەڵام لە دژی ئەمە چالاکییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان  تادێت فراوان دەبێتەوە، دوژمن بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیاکانی هێرش دەکاتە سەر گەریلا، بەڵام ناتوانێت بگاتە ئامانجی خۆی و تادێت لاوازتر دەبێت، پیویستە لە  بەرامبەر هێرشە سیاسییە و سەربازییەکان چالاکییەکانمان بەهێزتر بکەین.

ف.ق