چالاکیی شەنگالییەکان بەردەوامیی هەیە

شەنگالییەکان بەردەوامن لەسەر چالاکییەکانیان بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی نێوان عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە).

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە دژی رێککەوتنی حکومەتی عێراق و پەدەکە لەسەر شەنگال درێژەى هەیە.

چالاکییەکان لەسەر داوای ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال  لە دەورووبەری ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدخان زیاتر دەبن. دوێنێ لە کاتژمێرەکانی شەودا ئێزدییەکان لە دەوری ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال، سنونێ و خانەسۆر کۆبوونەوە و ئەو رێککەوتن و بڕیارانەى لە دژی شەنگال دراوان ئیدانە کران.

ژ.ت