چیفتیورەک: لە هەموو شوێنێک ناڕەزایەتی بەهێز دەردەبڕین

پەرلەمانتاری دەم پارتی سینان چیفتیورەک رایگەیاند، دانانی قەیوم کودەتای راستەوخۆیە و داوای لە ئۆپۆزسیۆن و رای گشتیی دیموکراتیک کرد کە ناڕەزایەتیەکی بەهێز نیشان بدەن.

پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی سینان چیفتیورەک سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی، کە دانای قەیوم نەک هەر دەتسبەسەرداگرتنی ئیرادەیە، بەڵکو لە هەمان کاتدا کودەتایەکی راستەوخۆیە. سینان چیفتیورەک باسی لەوەکرد کە ئەمە هێرشێکە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد و وتی، "ئەو دەستبەسەرداگرتنەی ئیرادەی بە توندی شەرمەزار دەکەم. بانگەوازمان لەگەلەکەمان، گەلانمان، گەلانی جیهان و هەر کەسێکی خاوەن ویژدان دەکەم کە لە بەرامبەر سیاسەتی قەیوم ناڕەزایەتی دیموکراتیک دەرببڕن. لەلایەکەوە قەیوم دادەنێن لە لایەکی دیکەوە قەدەغەی دەکەین کە خەڵک بڕژێتە شەقامەکان و بەشێوەی دیموکراتیک ناڕەزایەتی دەرببرن. بە زۆرەملێ دەستیان بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە و دواتر ناڕەزایەتی دیموکراتیکی مەدەنی لە گەل قەدەغە دەکەن. هاوپەیمانی جومهور ساڵانێکی زۆرە لە هەڵبژاردندا شکستی هێناوە. ئەوە لە هەڵبژاردندا دەیدۆڕێنێت دەیەوێت لە رێگەی قەیومەوە بەدەستیبهێنێتەوە. نایانەووێت کورد خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن. هەربۆیە لە یەکگرتنی گەل و شارەوانیەکان دەترسن".

سینان چیفتیورەک ئەوەشی خستەڕوو کە وتەکانی 'ئاساییبوونەوە' و 'نەرمینواندن' راست نین و وتی، "ئێمە دەبینین کە لەناو ئەو ئاساییبوونەوەدا کورد جێگەی نییە. ئەوە پرسی هەموو کەسە. دەبێت جەهەپە قورسایی بخاتە سەر چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد. داوا لە گەلانی کوردستان و تورکیا دەکەین ناڕەزایەتی دیموکراتیک نیشان بدەن. ئێمە لە جورنەرەش هەڵوێستی دیموکراتیکمان بینی. داوادەکەین کە ئەوە لە هەموو شوێنێک نیشان بدرێت. دەبێت ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هەڵوێستی هەبێت و ئەمە تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ تورکیا".

هـ . ب