چیرۆكێكی دڵتەزێن و بەئێشی كچێكی ئیزیدی قۆربانی دەستی خۆفرۆشی بارزانیەكان
رۆزیتا كچێكی هەشت ساڵەی ئێزیدی لەشازدە ساڵیدا دەگەڕێتەوە بۆ زیدی باو باپیرانی"شەنگاڵ".
رۆزیتا كچێكی هەشت ساڵەی ئێزیدی لەشازدە ساڵیدا دەگەڕێتەوە بۆ زیدی باو باپیرانی"شەنگاڵ".
رۆزیتا حاجی باجۆ، كچێكی ئێزیدیە كە كاتێك تەنیا هەشت ساڵی بوو لەهێرشی گروپە چەتەكانی داعش بۆ سەر شەنگاڵ رفێندرا. دوای هەشت ساڵ لەتەمەنی شازدە ساڵیدا گەڕایەوە نێو ئامێزی گەرمی بنەماڵەكەی. چیرۆكی ژیانی ئەو یەكێك لە شەرمناكترین لاپەڕەكانی مێژووی مرۆڤایەتیە لەسەدساڵی بیست و یەكەمدا. ئەوانەی دەستیان لەو ئێش و ئازارەی سەر ئێزیدیەكاندا بوو، لەئێستادا لەهەولێر و بەغداد لەكۆشكەكانیاندا دانیشتوون و بیر لەوە دەكەنەوە كە چۆن جارێكی تر دەسەڵاتیان بەسەر شەنگاڵدا بسەپێننەوە.
٢٠١٤ كاتێك داعش لەموسلەوە پەلاماری شەنگاڵی دا، ئەرتەشی عێراق هەڵهاتبوو و هێزە چەكدارەكانی پەدەكەش بەو خیانەتەی لەئێزیدیەكانیان كرد ئەوانیان بەشێوەیەكی نامرۆڤانە و ناجۆامێرانە لەناو لەپی خوێنئاوی داعشدا، بەتەنیا بەجێیان هێڵان.
چەتەكانی داعش زۆرێك لەئێزیدیەكانیان كۆشت و بڕ كرد وبەهەزاران ژن و منداڵیان وەكو كوێلە بەدیل گرت. ئەوەی روویدا ترادیژیایەكی مێژوویی بوو بەتەواو مەعنا كە لەنێو چاوانی ئەو دنیادایە كە تەنیا سەیركەر بوون.
رۆزیتا كچێكی ئێزیدی و یەكێك لەو قۆربانیانە بوو كە كاتێك رفێندرا تەمەنی تەنیا هەشت ساڵ بوو. رۆزیتا بەئاژانسی هاواری راگەیاندوە، چەتەكانی داعش باوكمیان كۆشت و دایكمیان لەگەڵ خۆیاندا برد.
دام و دەزگاكانی ئێزیدیەكان دەڵێن لەنێو ئەو ئیزیدیانەی رفێندراون تا ئێستا سێ هەزار و ٤٣٨ كەس رزگار كراون، بەڵام هەری كەم ١٩٠٠ كەسی تر تا ئێستاكە چارەنووسیان نادیارە.
رۆزیتا و دایكی سەرەتا دەبرێنە موسل و پاشان بەرەو رەقا لەسوریا دەگۆازرێنەوە. ئەو و دایكی لەبازاری كوێلەفرۆشاندا دەفرۆشرێنە چەتەیەكی ئەلجەزئائیری. رۆزیتا دواتر دەدرێتە چەتەیەكی تر بەناوی ئەبو ئیسلام.
چیرۆكی دڵتەزێنی ژیانی رۆزیتا كە لەو تەمەنە بچووكەی بووەتە قۆربانی دەستی خۆفرۆشە چەكدارەكانی بارزانی و وەحشیگەریە پاشڤەرۆە مەزهەبی و ئەو هەڵپەرەستانەی دەوڵەتان كە بانگەشەی مافی مرۆڤ لەجیهاندا دەكەن، بەو شێوەیە بەكۆتا نایەت.
رۆزیتا بەچاوی خۆی دەستدرێژی نامرۆڤانەی براكەی ئەبو ئیسلام بەدایكی دەبینێ، رووداوێك كە دوابەدوای ئەوە دایكی رۆزیتا ئیدی كۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.
رۆزیتا چەندین ساڵ ئەشكەنجە و ئازار دوبارە وەكو كەنیزەك لەنێوان چەند بنەماڵەیەكی عێراقیدا كڕین و فرۆتنی پێوە دەكرێت. وەردەكاری ژیانی زۆر دڵتەزێن و ویژدان هەژێنە.
كاتێك لە ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ هێزەكانی سوریای دیموكراتیك كۆتا مۆڵگەی ژێر دەستی چەتەكانی داعشیان لەباخۆزی سوریا ئازاد كرد. رۆزیتا لەگەڵ بنەماڵەی چەتەكانی داعشدا دەگۆزارێتەوە بۆ نێو كەمپی هۆل، رۆزیتا ئەو كاتە سێزدە ساڵی دەبێت.
رۆزیتا دەڵێت؛ چەندین جار ویستم بەبەرێوەبەرانی كەمپەكە بڵێم كە من كچێكی ئێزیدیم، بەڵام دەترسام كە كۆمەڵگە ئێدی ئێمە قەبوڵ نەكەن. هاوكات چەتەكانی داعشیش هەڕەشەیان دەكرد كە ناسنامەی خۆت ئاشكرا نەكەی.
رۆزیتا لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا دەگەڕێتە شوێن كەس و كارەكەی، كاتێك چاوی بەیەكێك لەوان دەكەوێت، خۆی دەناسێنێت. ئەو كەسەش پەیوەندی بەماڵی ئێزیدیانەوە لەرۆژئاوای كوردستان دەگرێت و بەرێوەبەرانی كەمپی هۆل بەپەلە دەستوەردانی رەوشی رۆزیتا دەكەن و بەوشێوەیە رۆزیتا لەژێر چاودێری هێزە ئەمنیەكان لەو كەمپە دەردەخرێت.
رۆزیتا حاجی باجو ئێستاكە تەمەنی شازدە ساڵە، بەڵام قسەكانی بەبەرز و قوڵی مێژووە. ئەو بڕیاری داوە بگەڕێتەوە شەنگاڵ و لەگەڵ ئامۆزاكانیدا بژیت.
ف.ق