چیرۆکێکی فیدایی بوون

هەوڵمدا لەسەر کاکی خۆم بنووسم کە دژی خراپەکارییەکانی کۆلۆنیالیزم، باشترین، گونجاوترین و بەسوودترین شتەکانی بۆ گەلەکەی دەویست.

ڕاستی بریتییە لە تێگەیشتنی مانا. زانینی مانا، بینینی سروشتی حەقیقەتە. بناغەی هزرە. بیرکردنەوەش لێپرسینەوەیە. ئەزموون و تێگەیشتنی هەر کەسێک جیاوازە. بەم شێوەیە دروست دەکرێن. ئەو بیرەوەرییانە مرۆڤەکان گەورە دەکەن. مرۆڤەکان تەنها بە خواردن و خواردنەوە گەشە ناکەن، بیرەوەییەکانیش مرۆڤەکان گەورە دەکەن. ئەم یادەوەرییە هی ئەو کەسانەیە کە گیانیان لە دژی    چەوسانەوە گیانی خۆیان بەخت کرد. تەنها بە بەرزکردنەوەی ئەو بیرەوەرییانە دەتوانن لە سروشتی خۆیاندا مانا بدۆزنەوە.

لێرەدا وشەکان دەکەونەکار. چونکە قسەی خوڵقێنەر، دروستکەر و بەرهەمهێنەری ڕاستییە. واتە وەک گوڵی نیلوفەر لە ناوەڕاستی ئارمانجدا دەپشکوێ. نازانم کام وشانە دەتوانن شۆڕشگێڕێکی وەها بوێرانە پێناسە بکەن. مرۆڤی زانا دەبێت لەنێوان چاکە و خراپە، سوود و زیان، جوان و ناخۆش جیا بکرێتەوە و هەمیشە شتی باش، جوان و بەسوودی بوێت.

هەر بۆیە هەوڵمدا لەسەر کاکی خۆم بنووسم کە لەسەر خراپیەکانی کۆلۆنیالیزم، هەموو شتێکی باش و جوان و بەسوودی بۆ گەلەکەم دەویست. وەک دەزانرێت خوشک و برا پەیوەندییەکی بایۆلۆژییە کە لە لەدایکبوونەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی تەمەن بەردەوام دەبێت. بە واتایەکی تر خوشک و برایەتی درێژترین پەیوەندییە لە ژیانی مرۆڤەکاندا. ئەوەی ئەم پەیوەندییە زیندوو رادەگرێت، وڵات و گەلەکەمانە، کە کاکی من لە پێناوی ئازادیدا گیانی خۆی بەخت کرد.

کورد گەلێکە پێکهاتە و سروشتی لە شاخەکانەوە وەرگرتووە. هەر بۆیە ئەم گەلە کۆنە بەردەوام پشتیان بە ژیانی شاخەکان بەستووە. گوندی ئێمە مارینۆس خۆی بەشێکە لەم ژیانە. مارینۆس گوندێکی شاری جۆلەمێرگە. من و کاکی خۆم لەو گوندەدا بەگوێدانی قسەکانی دایکمان گەورە بووین. بەپێی ئەوەی بیستوومە گوندەکەمان وەک وڵاتێکی دەست لێنەدراو وایە. بیرەوەریەکۆمەڵایەتیەکانی گوندەکەمان بە کۆشک، ئەشکەوت و زنجیرە چیا و بینا کۆنەکانەوە زۆر قووڵە. ئەم بیرەوەرییانەی کە لە دایکمەوە بیستووە، ئەوە دەردەخەن کە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و شوێنەکان لەیەکتر جیا ناکرێتەوە.

چیای کاتۆ مارینۆس، کە گوندەکەمان لەوەو ناونراوە، یەکێکە لە یەکەم شاخەکانی جوگرافیای بۆتان کە بۆ یەکەمجار یەکینەکانی پڕوپاگەندەی چەکداری گەریلاکانی کورد لەوێیەوە دەستی پێکرد. شەوێک کە هاتنە گوندەکەمان، کاکم کە لەو کاتەدا هێشتا گەنج بوو، لەسەر باڵی گەریلایەک دانیشتبوو و پێداگری دەکرد: "دەمەوێت بە چەک تەقە بکەم. لەو کاتەدا فیشەکێک وەک زێڕ بوو بۆ گەریلا. بەڵام نەیانتوانی خۆیان لە پێداگریی کاکم ڕزگار بکەن. دواتر دەیگرنە باوەشیانەوە و دەچنە دەرەوەی گوندەکە. ئەمە یەکەم گرێداو بوونی کاکی منە بۆ گەریلایەتی. ڕەنگە ئەم هەوڵە کاریگەری لەسەر گەریلاکانی پڕوپاگەندە چەکداریی کردبێ و گەریلاش بیانەوێت لەگەڵ خۆیان بیبەن. بەڵام هێشتا منداڵێکی بچووک بوو، بەو بۆنەوە بۆ ماوەیەک بەشدار بوونەکەی دواکەوت.

بەڵام تۆوی حەز و گرێدراو بوون کەوتووەتە ناو دڵەوە کێ و چی دەتوانێت ئەم ئەوینە بوەستێنێت؟ لە کاتی دەربەردەریدا، چاوەکانم بۆ ژیان کردەوە و بەشداریم لە تێکۆشان بۆ ژیانی بنەماڵەکەم کرد. کاکم دیار دوای ماوەیەک ژیانی پەنابەری لە کەمپەکانی ئەتروش، نەینەوا و دۆڵی قیامەت و چەندین کەمپی پەنابەری دیکە لە مەخموور بەشداری گەریلاکانی ئازادیی دەبێت. قەدەغەکردنی خۆراک وبوردوومانەکان و زۆر ئازاری تر دڵی منداڵان ڕووبەڕووی کێشە دەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ هاوڕێکەی شەهید سەردەم بەرەو ڕاستی حەز و ئەوینی منداڵی دەڕۆن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبن.

لە دژی چەکی زوڵم و هەر جۆرە دڕندەییەکی داگیرکەری کوردستان دەستیان بە تێکۆشان کرد. دیار نورشین ئیتر دەبێتە شەرڤانی نەریتی بەرخۆدانی دێموکراتیک کە لە مێژودا لە دژی شارستانیەتی دەسەڵاتداری دەوڵەت بووەتە تووڕەبوونێکی کۆن و ئەو دەبێتە نموونەیەکی وەها. ئێستا وەک ئاو وایە کاتێک ئاو لە ڕووبارەکاندا دەڕوات، بەردەوام شێوەی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بەو پێیە دەگونجێنێت قەد ڕاناوەستێت، و تا خێراتر بڕوات، ڕوونتر دەبێتەوە.

چیرۆکی شاخ و ئاو لە دیاردا زیندوو دەبێتەوە. گەریلایەک بەساڵان لە چیاکانی زاگرۆس تێکۆشانی کردووە. هەرچەندە لە چالاکییەکاندا بە سەختی بریندار بووە، بەڵام دوای هەڵهێنانی چاوەکانی جارێکی دیکە دەچێتەوە بەرەکانی شەڕ. ئەو بەردەوام دەیویست لە شەڕەکاندا پێشەنگی بکات. چونکە لەکاتی شەڕکردندا ئەکسیری ئازادی جیاوازە و ئەم ئەزموونە دەیکاتە گەریلایەکی یاخی بە وێنەی چیاکانی زاگرۆس.

کاتێک سەیری ئەو شاخانە دەکەم کە ژیانیان بە گەریلاکانی کورد بەخشی، هەر گۆشەیەکی دەبێتە نهێنی و بیرەوەرییەکان بیر دێتەوە کە لە زەویەوە بەرەو ئاسمان هەڵدەکشێن. کێ دەزانێت، ڕەنگە ئاسمان بیەوێت زەوی بەرەو خۆی ڕابکێشێت؟ هەر بۆیە گەلانی کۆن بە شاخەکانیان دەگوت ئەوەینی زەوی و ئاسمان. چونکە ئەم شاخانە ژیانن بۆ شەڕی گەریلا، کەرامەتی ئەوینیان بە نیشتمان و گەلەکەمانیان بەخشیوە.

دیار نۆرشین لە چیاکانی زاگرۆس کە بەرەو ئاسمان هەڵدەکشن، هەوڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەدات. ئاخر ژیانی بوێری و ئازایەتی پێبەخشی بوو و ڕۆژ بە ڕۆژ دەبێتە ناوەندێکی هێز و ئیرادە. دیار نۆرشین کاتێک کە بریندار دەبوو زۆری نەدەخایاند خۆی دەگەیاندەەوە بەرەکانی شەڕ. بە ئازایەتی، حەماسەت، بوێری و خێراییەکەیەوە دڵی هەڤاڵانی بەدەست هێنا و بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ.

چەتەکانی پاشماوەکانی شارستانیەتی دەوڵەت بە ناوی داعش بە جلی ڕەش و بە دەموچاوی پیس و ئاڵای ڕەشەوە دەستیان بە خوێنڕشتن لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد. گەلی ئێزدی کە چەندین فەرمانیان بەسەردا سەپێنراوە، دەبنە ئامانجی یەکەم هێرشی ئەم چەتانە و شنگاڵ ڕووبەڕووی فەرمانێکی نوێ دەبێتەوە تابووری هەڤاڵ دیار نورشین لەو کاتەدا ڕوو لە شنگاڵ دەکات و لەوێ شەڕی چەتەکانی داعش دەکات و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە کردنەوەی ڕێڕەوی ئازادکردنی گەلی ئێزدی.

لە هەموو شوێنێک ئامانجی یەکەمی داعش گەلی کوردی بندەستە. بەڵام ڕاستییەک هەبوو کە ئەوان حسابیان بۆ نەکردبوو. چیتر کورد کوردی پێشوو نییە، گەریلاکانی کورد لە هەموو بەرەکانەوە وەک شاخ لەبەردەم چەتەکانی داعش کە دوژمنی مرۆڤایەتی بون وەستانەوە و دڕندەکانی سەردەمیان تووشی شکستێکی مێژوویی کرد. دیار لە هەر شوێنێک شەڕ بوو، دەیویست لەوێ بێت. لە کۆبانی لەگەڵ چەتەکان شەڕی کرد و لە پێکدادانێکدا بە سەختی بریندار بوو.

دوای ئەوەی چارەسەری تەواو دەبێت، ڕوودەکاتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. ئەو کرداری زۆر و وتاری کورتی بە نرخ دەزانی. وەک شاخ و ئاوی وڵاتەکەی، بەشداری لە بزووتنەوەی ئازادی وڵاتەکەیدا کرد. لە هەموو شوێنێک بە پرەنسیپەوە پێشەنگی دەکرد. هەر هەنگاوێکی دەنا لەگەڵ هەنگاوی داهاتوویدا هەماهەنگ بوو. بە پێی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ شەو و ڕۆژ هەوڵی دەدا بگاتە ڕاستی ژیان. لەبەر ئەوەی بەردەوامی ژیان درێژەپێدانی ژیانە. ڕێگای ئەو بەردەوام بەرەو ئازادی گەل و وڵاتەکەی بوو. لە بۆتان بەشداری زۆر چالاکی دەکات. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ لە چیای جودی لە شەڕێکدا بریندار بوو. پێویست دەبێت شاخەکانی بۆتان بەجێبهێڵێت.

دەگەڕێتەوە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. دوای پەروەردە و ڕاهێنانەکان وەک فەرماندەی هەرێم دەچێتە هەرێمی زاپ. بۆ ئەوەی زاپ ببێتە قەڵایەکی داگیرنەکراو، بە هەموو هێزیەوە خۆی بۆ ئامادەکارییەکانی تونێلەکان تەرخان دەکات و لە دروستکردنی تونێلەکانی شەڕدا کە هاوشێوەی قەڵا ژێرزەمینییەکانە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی گەلی کورددا ڕەوڵ و پێشەنگایەتی دەکات.

لە بەهاری ٢٠٢١ دەوڵەتی تورک شەڕێکی هەمەلایەنەی لە دژی هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکرد. دیار نۆرشین لە یەکەم ڕۆژی ئەم شەڕەوە تا شەهیدبوونی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ـەوە ماندوو نەناسانە دژی سوپای داگیرکەری تورک تێکۆشانیکرد. لە ٢٠ ساڵەی ژیانی گەریلاییدا بەردەوام تێکۆشانێکی ماندوو نەناسانەی بەریوە بردووە و چووە کاروانی نەمرنەوە.

ڕاستی ئەو بەهایانە چییە کە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بنیاتیان ناوە و بڵاویان کردەوە؟ بێگومان ئەوان دەزانن گەلی کورد دەبێ چی بکات. سروشتی ئەوان ڕێگەی ڕاستی ژیانی پێی نیشان داین. ئەوان نموونەیەکی گەورە لە هاوسەنگی نێوان وتن و ژیان بوون، کە ئێمە پێی دەڵێین شۆڕشی ڕاستی.