رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠، ٢ گەنج لە هۆزی شەمەڕ لە سەر رێگەی نێوان تەل عزێر و شەنگال کوژران. بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو گەنجە عەرەبە، ٤ گەنجی ئێزدی کە تەمەنیان ٢٠ ساڵ بوو، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکران.
دادگای سزای موسڵ بریارەکەی لەبارەی ئەو ٤ گەنجە ئیزدیە ئاشکرا کرد. دادگای موسڵ سزای لەسێدارەکانی بەسەر گەنجەکاندا سەپاند. بۆ ئەوەی بریارەکە جێبەجێ بکرێت، پێویستە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سزاکە پەسەند بکات.
لەبارەی ئەم بابەتە، ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
خەزال ڕەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە سیاسیە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو، "حکومەتی عێراق یاساکان بە تەنها لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی جێبەجێ دەکات. بە هەزاران چەتەی داعش دەستگیرکراون و لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی پێویستە لە دەستیاندا هەیە کە دەستیان بە خوێنی ئێزدیان سوورە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت.
ئێمە وەک ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین لەدژی ئەم ناحەقیەی سەر گەنجانمان بیدەنگ نەبن و بڕژێنە ناو شەقامەکان. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لەبەرانبەریان بێدەنگ بین. سبەینێ بەسەدان کەسی دیکەی بێتاوانمان دەستگیر دەکەن. ئێمە ئەم نزیکاتیەی حکومەتی عێراق وەک فەرمانێکی نوێ دەبینین."
ف.ق