دادگای یاسای بنەڕەتی تورک بەرگری لە کۆمەڵکوژی جزیر کرد
دادگای یاسای بنەڕەتی تورک لەبارەی پێشێلکردنی مافی ئەو کەسانەی لە جزیر کۆمەڵکوژکران، 'قبوڵ ناکرێت'ی بەکارهێنا و مافی ژیانی پشتگوێ خست.
دادگای یاسای بنەڕەتی تورک لەبارەی پێشێلکردنی مافی ئەو کەسانەی لە جزیر کۆمەڵکوژکران، 'قبوڵ ناکرێت'ی بەکارهێنا و مافی ژیانی پشتگوێ خست.
دادگای یاسای بنەرەتی تورک، لەبارەی سکاڵای پێشێلکردنی مافی ژیانی ئەو کەسانەی لە جزیر کۆمەڵکوژکران بڕیاریدا. دادگای یاسای بنەڕەتی سكاڵاکەی رەتکردەوە و کوشتنی هاوڵاتیانی لە جزیر رەتکردەوە.
بە ئەنجامی بڕیارەکەدا باسی ئەوەی کرد کە لە کوشتنی هاوڵاتیاندا ' هیچ یاسایەک پێشێل نەکراوە'.
بەپێی یاساکانی تورکیا فەرمیە
رەمەزان دەمیر یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتیان لە جزیر لەم بارەیەوە رایگەیاند کە دادگا بڕیاریداوە کە هیچ یاسایەک پێشێل نەکراوە و وتی، " بە شێوەیەک دەڵێن، ئەو کەسانە بەپێی یاسا کوژراون. بە کورت و کورمانجی ئەمە دەڵێن. دادگا هەرچیەک دەوڵەتی بیڵێت وەک بناغە وەردەگرێت. ئەم بڕیارە بەپێی بیردۆزی فەرمی دەوڵەتی دەرکراوە. دادگای دەستوریش بەم بڕیارەی سەلماندی نە دەزگایەکی یاسایی نییە."
ف.ق