دادگای ئێران سزای زیندانی بەسەر گەنجێکی کورددا سەپاند
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، مەتین حەسەنی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، مەتین حەسەنی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە دادگای بۆکان ٣١ مانگ سزای زیندانی بەسەر گەنجی کورد مەتین حەسەنی ەمەن ٢٣ ساڵدا سەپاندووە.
راگەیەندرا کە ئەو گەنجە کوردە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی بۆکان.
مەتین حەسەنی ساڵی ٢٠١٩ لە کاتی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران چاوێکی بریندارببوو.