داگیرکەران ٧٤ جار بۆردومانی سیدا و چەمچۆیان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر ٧٤ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای لە چەمچۆ و سیدا کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەیدا:

"٢٢ی شوبات لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئۆرتێی ئامێدی و لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمەیان ٧٤ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد".

هـ . ب