داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرش دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارە و دەستەوەستان بووە، بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو هێرش دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارە و دەستەوەستان بووە، بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو هێرش دەکات.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکیس رووخێندرا.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١٠ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد، لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٢ جار بە چەکی کیمیایی، لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز ٢٦ کاتژمێر بێ پسانەوە بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر بۆردومان کران. هەروەها گۆڕەپانەکان ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
زانیاری لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٥٠ و ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییانەدا ٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکیش رووخێنرا.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی:
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ تا ٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید باهۆز بێ پسانەوە بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر بۆردومان کران. داگیرکەران بۆ ئەوەی دووکەڵی ژەهراوی بخەنە ناو سەنگەرەکانەوە ئامێری هەوایان بەکارهێنا.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ تا ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە نێوان ١٣:٤٠ بۆ ١٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران. لە هەمان کاتدا لەگەڵ بۆردومانەکە گازی کیمیاییش بەکارهێنرا.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودنای ساجا، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید خورسی بە بۆمبی قەدەغەکراو ٢ جار بۆردومان کران.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر:
لە ٢٦ی تشرینی یەکەم زەوییەکانی گوندی شێلازێی هەرێمی مەتینا و دەوروبەری ئاوی زێ ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران.
لە ٢٦ و ٢٧ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".
هـ . ب