دانیشتوانی مەخمور رێپێوانیان ئەنجامدا: پێویستە سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات
دانیشتوانی مەخمور لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا و داویان کرد سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و زانیاری راست بڵاوبکاتەوە.
دانیشتوانی مەخمور لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا و داویان کرد سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و زانیاری راست بڵاوبکاتەوە.
دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپیوانیان ئەنجامدا. جەماوەر کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم دەزگای خانەوادەی شەهیدان کۆبوە تاوەکو پارکی ٤ی نیسانی رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا وێبەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەک بەرزکرانەوە. جەماوەر بێوەستان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی' ، ؛ بێ سەرۆک ژیان نابێت'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلایان' وتەوە.
جەماوەر کە گەیشتە پارکی ٤ی نیسانی رێبەرتی، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی خولەکێک وەستان. دواتر بەدران پیرانی هاوسەرۆکی کەمپەکە لەبارەی ئامانجی رێپێوانەکە قسەی کرد.
پیرانی رایگەیاند کە بۆ پیشاندانی نارەزایی لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامداوە و وتی، " وەک دەزانرێت بەر لە دوو مانگ، سی پی تی هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ رێبەرتی چاوپێکەوتن ئەنجامداوە. دواتر هەواڵێکی دیکە بڵاوبووەوە، ئێمە وەک دانیشتوانی مەخمور گۆمانمان هەیە کە ئایا سی پی تی چاوپێکەوتنی لەگەڵ رێبەرتی ئەنجامداوە یان نا؟ ئایا دۆخی تەندروستی رێبەرتی باشە یان نا؟ دەولەتی تورک لە ئیمڕالی گۆشەگیری بەڕێوە دەبات، لەدژی گەریلا و گەلەکەمان هێرش دەکات. بانگەوازی لە سی پی تی دەکەین کە ناوی خۆی کردووە بە رێگریکردن لە ئەشکەنجە، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و لەبارەی رێبەرتی زانیاری بەدەست بهێنێت."
چالاکی بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.
ف.ق