دانیشتووانی مەخموور دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) مەخموور دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێ کرد و بە بەرزکردنەوەی درووشم تا بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو، لەوێ خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا. پاشان هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپەکە ئەدبان یەڵماز قسەی کرد.
ئەدبان گوتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستی لەڕێگەی چەتەکانی داعشەوە ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکات. بەڵام هەموو خەونەکانیان بە بەرخۆدانی گەلی کورد تێکشکان. ئێستا دەیانەوێت بە هەمان شێوە داگیری بکەن. بەڵام وەک چۆن ساڵانێک لەمەوبەر هەموو پلانەکانیان تێکشکێنرا، ئەمڕۆش بە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە و گەلی کورد شکست دەهێنن".
ئەدبان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشەکان لە یەکتر دابڕاو نین، گوتی: "ئیدی هەمووان دەزانن چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئیمراڵییە. ئەمڕۆ گەلی کورد بە هێزی خۆیان کە لە ڕێبەرێتی و گەریلاکانی ئازادییەوە وەریان گرتووە، بەرخۆدان دەکەن. وەک گەلی مەخمور لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا دەبین و دژی هەموو هێرشەکان تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".
بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد کرد، بەرامبەر هێرشەکان بوەستنەوە و بەرخۆدان مەزن بکەن.
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.