داعش هێرشی کردە سەر ناوچەى مەخموور؛ هاووڵاتییانی مەدەنیی رفاند
چەتەکانی داعش لە نزیک گوندی کەنداڵ لە دامێنی چیای قەرەچۆغی سەر بە ناوچەى مەخمور هێرشی کرد و لەو هێرشەدا ٣ هاووڵاتیی بریندار کرد و ٩ هاووڵاتیی تریشی رفاند.
چەتەکانی داعش لە نزیک گوندی کەنداڵ لە دامێنی چیای قەرەچۆغی سەر بە ناوچەى مەخمور هێرشی کرد و لەو هێرشەدا ٣ هاووڵاتیی بریندار کرد و ٩ هاووڵاتیی تریشی رفاند.
چەتەکانی داعش ئێوارەی دوێنێ هێرشیان کردە سەر گوندی کەنداڵ لە ناوچەى مەخموور.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، چەتەکانی داعش لە نزیک گوندی کەنداڵ بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆسەیان دانابوو. لەکاتی تێپەڕبوونی هووڵاتییانیی مەدەنیدا تەقەیان لە هاووڵاتییەکان کردووە و ٣ هاووڵاتییان بریندار کردووە و ٩ هاووڵاتیی تریان رفاندووە، چوار کەس لەو کەسانەی فێرنداربوون ئازاد کران ٥ کەسێش تا ئیستا چارەنوسیان دیار نیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان چەتەکان و پێشمەرگەدا شەڕ روویداوە.
ناوی هاووڵاتییە رفێندراوەکان بریتین لە، یوسف محەمەد گردەشینەیی و مام بەکر حوسەینی ماستفرۆش.
لە ٥ی ئابی ٢٠٢١یشدا لە هەمان شوێن هێرشێکی تر روویدابوو، کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و هەر لەو رۆژەدا ٣ تاوەری کارەبای نیشتمانیی مەخموور تەقێندرابوونەوە و بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا مەخمور و دەووربەرى بێ کارەبان.
هەر دوێنێ ٧هەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعش بوو بۆ سەر مەخموور و بەو بۆنەیەوە لە کامپی پەنابەرانی مەخموور یادی قوربانیانی ئەو هێرشە کرایەوە.
ژ.ت