دایکانی ئاشتی پەدەکە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
دایکانی ئاشتی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
دایکانی ئاشتی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
ئەندامانی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئێلح و سێرت، هاوکاریکردنی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک و هەوڵە تێکدەرەکان بۆ نانەوەی شەڕیان شەرمەزار کرد. دایکان لەبەردەم ناوەندی کاری ناسرئۆغلۆی ئێلح کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. محەمەد روشتو تریالی پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلح و ژمارەیەکی زۆر لە ئەنجامانی هەدەپە بەشداریان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیدا کرد.
لەسەر ناوی ئەندامانی دەستپێشخەریەکە موخلیسە هەنار قسەی کرد و رایگەیاند بۆ رێگریکردن لە کۆمەڵکوژیەکان چیاین لە دەست بێت دەیکەن و وتی، "ئێمە شەڕی براکوژیمان ناوێ. ئەوانەی خاوەن ویژدانن پێویستە لەدژی شەڕی براکوژی بن. ئەوی خۆی بە مرۆڤ دەزانێت، پێویستە داوای ئاشتی و یەکێتی بکات."
'ئێدی بەسە'
هەنار راشیگەیاند کە ئێدی بەسە و پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت و بۆ وەستاندنی رژاندنی خوین ئەم بانگەی کرد:"بە دانیشتن لەسەر مێز رێککەوتن دروست دەبێت. هەر لایەنێک بێت جیاوازی نییە، پێویستە رێگا بۆ ئاشتیەکی هەمیشەیی بکەنەوە. ئێمە نامانەوێت گەنجان گیان لەدەست بدەن. ئێدی بەسە. فرمێسکی چاوی دایکان وشکی کردووە. چارەسەری لەسەر مێزە. خوێن بە خوێن پاکنابێتەوە، بە ئاو پاک دەبێتەوە."
دواتر دایکن لەچکەکانیان هەڵدایە سەر زەوی و داوای یەکێتی نەتەوەییان کرد.
ف.ق