دەکەپە / بۆگ: ئامانجی هاورێ سینان بەجێدەهێنین
دەکەپە / بۆگ یادی شەهید سینان دەرسمی کردەوە و رایگەیاند، دەرسیم بۆ شۆرشی یەکگرتوو و کوردستان رەنجێکی زۆریدا و وتی، "ئامانجی هاوڕێ سینان بەجێدەهێنین.
دەکەپە / بۆگ یادی شەهید سینان دەرسمی کردەوە و رایگەیاند، دەرسیم بۆ شۆرشی یەکگرتوو و کوردستان رەنجێکی زۆریدا و وتی، "ئامانجی هاوڕێ سینان بەجێدەهێنین.
کۆمیتەی ناوەندی دەکەپە / بۆگ لەبارەی شەهادەتی سینان دەرسیم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای راگەیەنراوەکەدا، بەهۆی شەهیبوونی سینان دەرسیم، سەرەخۆشی لە کەجەکە، گەلی کوردستان و خانەوادەی شەهیدکرا و باسی ئەوەکرا: "هاوڕێ سینان بە هەڵوێستی خۆی لەناو ریزەکانی تێکۆشاندا، بە خاکیبوونی لەناو ژیان و هاوڕێیەتیدا، بووە هاوڕێیەکی نمونەی و پێشەنگ."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە سینان دەرسیم، لە رێکخستنکردن و ئەرکی پارتیدا و لە پرۆسەی رێکخستنی تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتوودا خاوەن رەنجێکی گەورە بوو و وتی، "لەبەرانبەر یادکردنەوەی تێکۆشانەکەیدا، ئێمە جارێکی دیکە دەڵێین: سەرخستنی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی کوردستان و تورکیا یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی هاوڕێ سینان بوو. ئەرک و بەرپرسیاری ئێمە ئەوەیە کە بە بریارەوە ئامانجی هاوڕێ سینان بەجێبهێنین و لە کەساییەتی هاوڕێ سینان دە، تۆڵەی هەموو هەڤاڵە شەهیدەکانمان لە دوژمن بکەینەوە."
ف.ق