دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی پەیوەست بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە قڕکردنە سیاسییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە کاتێکدا دەسەڵاتداری فاشیستی سیستەمی قەیومی ئاکەپە ڕەوایەتی سیاسی لە دەستداوە، هێرشی سەر هێزە ڕێکخستنکراوەکان دەکات و هاتووە: "بە پاساوی لێپرسینەوە کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە، یاریدەدری هاوسەرۆکایەتی گشتیمان سەڤتاب ئاکداغ و هاوسەرۆکی شارەوانی پیاسێمان جەنگیز دوندار و چەندین کەس لە ڕۆژنامەوان، سەندیکاوان و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەستبەرسەردەکرێن و داواتر دەستگیردەکرێن. هەموو ڕۆژێک قەیوم دەسەپێندرێت و لەگەڵ سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکاندا لێپرسینەوە دەکرێت. هەروەها هاوسەرۆکی شارەوانیمان بیرسەن ئۆرهانیش ئەم بەیانییە دەستبەسەر کراوە."
'هێرشەکە کودەتایە لە دژی کۆمەڵگە'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەمە کراوە:
"ئەم هێرشانە کودەتایە لە دژی ئیرادەی کۆمەڵگە و خواستی ئازادی. دەسەڵاتداری تەنها کاری سەرکەوتکردنی خواستە ئازادی و دادپەروەرییەکانی کۆمەڵگەیە. ئەم ڕژێمە هێندەی دیکە تورکیا بەرەو لەناوچوون دەبات.
گەر ئامانجیان چەوساندنەوەی خواستەکانی گەل بێت، ئەوا خۆیان فریوو دەدەن. خودی دەسەڵاتداری باجی ئەم کارانەی دەدات کە دەیانکاتە سەر گەل.
لەبەرانبەر ئەم تاریکەییدا چۆکدانادەین! ستەمەکانتان ناتوانێت تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی گەل ڕاوەستێنێت. بە بەهێزترەوە تێدەکۆشین."