درەنگ ئازادکرا،هەر بۆیە ژیانی لەدەستدا
بەدری چاکماک کە لە زیندان تووشی شێرپەنجە گەدە بوو، لەبەر ئەوەی درەنگ ئازاد کرا، ژیانی لەدەستدا.
بەدری چاکماک کە لە زیندان تووشی شێرپەنجە گەدە بوو، لەبەر ئەوەی درەنگ ئازاد کرا، ژیانی لەدەستدا.
بەدری چاکماک کە لە زیندانی جۆری دی ئامەد بەدیل گیرابوو، تووشی شێرپەنجە گەدە ببوو و بەهۆی ئەوەی کێشی بۆ ٣٥ کیلۆگرام دابەزیبوو، لەئەنجام هەوڵەکان ساڵی ٢٠٢١ ئازاد کرابوو.
فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتیوانی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکمدراوانی مەد (مەد توهاد-فەد) لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بەدری چاکماک ژیانی لەدەستداوە.
لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، کە سەرباری راپۆرتەکانی 'ناتوانێت لە زینداندا بهێڵرێتەوە' بەڵام بەدری چاکماک ئازاد نەکرا و دوای ئەوەی نەخۆشیەکەی گەیشتە مەترسیدارترین ئاست لە ساڵی ٢٠٢١دا ئازاد کرا.
مەد توهاد-فەد رایگەیاند، کە دەسەڵاتدا بەرپرسە لە مردنی بەدری چاکماک و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەدری چاکماک کردووە.
لەراگەیەنراوەکەدا داواکراوە، کە دەستبەجێ سەرجەم زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن.
هـ . ب