دەستپێشخەری بۆ ئازادی هونەر، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل هاتنە مێردین
دەستپێشخەری بۆ ئازادی هونەر، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرنتی شارەوانی مێردین، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە. لە
دەستپێشخەری بۆ ئازادی هونەر، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرنتی شارەوانی مێردین، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە. لە
لە مێردین بەرخۆدان لە دژی دەستەبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین بەردەوامە. دەستپێشخەری بۆ ئازادی هونەر، لە دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل، لە بەردەم شارەوانی مێردین ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە. هونەرمەند عایشە چەتینباش بە ناوی دەستپێشخەرەکەوە بەیاننامەکەی خوێندەوە.
'لە هەموو شوێنێک دەبین'
چەتینباش لە سەرەتای قسەکانییدا هێرشەکانی ٢٠١٥ بە بیرهێنایەوە و گوتی: " ئێمە وەک دەستپێشخەری بۆ ئازادی هونەر، کودەتا بەسەر بەڕێوەبەرییە هەرێمیەکان، گەلی کورد، داکۆکیکارانی ماف، ئۆپۆزسیون و لەبەرچاو نەگرتنی سەرەتایترینی مافەکانمان قبوڵ ناکەین. لە ئێلحەوە تاوەکو خەلفەتی، لە مێردینەوە تاوەکو ئەسەنیورت و جولەمێرگ و لە هەموو شوێنێک بەردەوامین لە تێکۆشان".
'قەیوم سەرەتا ژنانی بە ئامانج گرت'
پاشان هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر باسی لەوەکرد قەیوم ژنانی بە ئامانج گرتوە و گوتی: "لە ماوەی هەشت ساڵی قەیومدا ئەوەمان بینی کە هێرشی زۆر لە سەر چاند و هونەر هەیە. لە ماوەی هەشت ساڵدا هیچ کۆنسێرت و فیستیڤاڵێک نەکراوە. لەبەر ئەوەی سیستەمی قەیوم دژایەتی چاند و هونەری گەل دەکات، هەروەها دووژمنایەتی ناسنامە جیاوازەکانی ئەم خاکە دەکات".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە بە کۆتا هات.