دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ناوەندی فینانسی نێونەتەوەیی ئیستەنبولیان سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە ئیستەنبول، ئیزمیر، بالکیسەر و زۆنگولداک ناوەندی فینانسی نێونەتەوەیی بواری بیناسازی، کارخانەیەک، دوو بارهەڵگر و ٥ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتاند.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە ئیستەنبول، ئیزمیر، بالکیسەر و زۆنگولداک ناوەندی فینانسی نێونەتەوەیی بواری بیناسازی، کارخانەیەک، دوو بارهەڵگر و ٥ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتاند.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، یەکەکانیان لە ئیستەنبول، ئیزمیر، بالکیسەر و زۆنگوڵداک چالاکییان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیاندراوی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر، ١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى سوڵتان گازیی ئیستەنبول بارهەڵگرێکی مەهەپە، ٣٠ی ئەیلول لە توزلای کارگەیەکی ئالومینیومی (ASSAN)، ٢٩ی ئەیلول لە ناوچەى عومرانییەی ئیستەنبول ناوەندی فینانسی نێونەتەوەیی ئیستەنبولی بواری بیناسازی، ٢٨ی ئەیلول لە ناوچەى سوسورلوکی بالکیسەر بارهەڵگرێکی کەسێکی دوژمنی کوردان، لە ٢٨ی ئەیلول لە ناوچەى بەرگامای ئیزمیر ٣ ئۆتۆمبێلی "دوژمنانی کورد" و لە ٢٨ی ئەیلول لە ناوچەى چایجومی زۆنگولداک پاسێکی "فاشیستێک" سوتێنرا.
ژ.ت