دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال: هەتا خۆسەری شەنگال تێکۆشان بەردەوام دەبێت
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لە ڕاگەیەنراویکدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئاشکراکرد و دەستنیشانیانکرد کە هەتاکوو مسۆگەری خۆسەری دیموکراتیک بۆشەنگال درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لە ڕاگەیەنراویکدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئاشکراکرد و دەستنیشانیانکرد کە هەتاکوو مسۆگەری خۆسەری دیموکراتیک بۆشەنگال درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ئەنجامی کۆبوونەوەی خۆیان لە ١٦ی نیساندا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
بە پێی ئەنجامنامەکەدا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆڕانکاری ڕۆژانە، شەڕو پێوەندی بەرژەوەندی لە هەرێمەکە و کاریگەرییان لە سەر شەنگال بە بەرفراوانی تاوتوێ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە رێکەوتنی بەغداد و هەوڵێر لەسەر شەنگال دراوە و ڕاگەیەنرا کە کۆمەڵگەی ئێزدی لە ٩ی کانوونی ٢٠٢٠وە لە دژی ئەو ڕێکەوتنە هەڵوێستی نیشانداوە و بەهیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەن.
لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، " گەلی ئێزدیی ئەوەی سەلماند کە هەرکەسێک دەبێت تێبگات، هیچ هێزێک لەهێزی گەل بەهێزتر نییە."
بەرخۆدانی گەلی شەنگال لە دژی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی بەبیر هێنرایەوە و وترا، " لە سەرەتا بانگ لە پیاوە ئاینییەکان، چالاکان، میتینگی گەل، مەجلس، ڕێکخراوەکان، سەرۆک عەشیر، کۆمەڵگەی عەرەب، هێزی سەربازی دەکەین؛ لە هەر کەسێک کە بەهەڵویستێکی بەرخۆدێرانە هەستاوە. ئێمە ئەو هەستە بەرخۆدێرانە پیرۆز دەکەین و وەک بنگەی یەکیتی کۆمەڵگەی خۆمانی دەبینین."
دەستەی بەڕێوەبەری دەستنیشانیکرد کە کەی و چۆن هەڕەشە لە کۆمەڵگەی ئەوان بکرێت، هەڵوێستی ئەوان بەهەمان ئاست بەرز بێت و کۆمەڵگەی خۆیان بێ پشت و پەنا ناهێڵێن.
لە کاتی ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە کە چادری بەرخۆدان لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان ١٣٨ ڕۆژە بەردەوام دەکات و وترا، " لەسەریدا دایک، گەنج و گەلەکەمان ڕەنجێکی مەزنیان دا.
ئەم پێواژۆیە هەندیک ئارام بووە، بەڵام کۆتایی نەهاتووە. ئێمە چالاکی ئێشکگری لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان ڕابوەستێنین، بەڵام چادرەکە لە شوێنێ خۆیدا دەمینێتەوە. لەکاتی پێویستدا چالاکییەکە بەردەام بکات."
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانیکرد کە هەتاکوو مسۆگەرکردنی خۆسەری دیموکراتیک بۆ شەنگال و ئازادی ژیانی گەل، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
ک-ش