دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا. دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، وتی: ئێمە وەک دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، لە سەرەتای بەهاری سەردەمێکی نوێی تێکۆشاندا، کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەمان ئەنجامدا. لە کاتێکدا کە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە قۆناغێکی زۆر گرنگدایە و بە بەشداری ٥٠ هەڤاڵ لە هەموو بوارەکانی ئەرکەوە بە وردی کۆبوونەوەمان ئەنجامدا و بە وردی باسی هێڵی خەبات و پراکتیکی ساڵمان کرد. لەسەر بنەمای تێڕوانینی ڕێبەرمان و پراکتیزەکردنی ساڵ و کۆبوونەوەی ٩ ڕۆژەمان، هەردوو لێکدانەوەی سیاسی و سەربازی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا و بارودۆخی ئێستای هەپەگە لە بوارەکانی ئەرکدا هەڵسەنگاند و هەروەها بۆ ساڵی خەبات لە ساڵی ٢٠٢٢دا کە ببێتە ساڵی سەرکەوتن، پلانسازی شەڕمان لە ساڵی نوێدا ئامادە کرد و تاکتیکی سەربازی سەردەمی نوێمان دیاری کرد."
ڕژێمی فاشیست لەسەر لیواری هەڵوەشینە
لە راگەیەنراوی دەستەی فەرماندەییدا ئاماژە بەم بابەتانەکرا:
"وەک ئەوەی دەزانرێت، تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە بەڕێوە دەچێت، ساڵی ٢٠٢١ تێکۆشان گەیشتە بەرزترین ئاست و سیستمی داگیرکەر – قڕکەری تورک لەبەرانبەر تێکۆشانمان لەنێو ساڵەکەدا تەنگەتاو بوو، گەیشتە کۆتایی و بێچارە بوو. بەرخۆدانی گارە کە لە سەرەتای ساڵ ئەنجامدرا و ئاستی بەرخۆدان کە دواتر بە هەنگاوەکانی بازەکانی زاگرۆس، جەنگی خابور و عەگیدانی بۆتان ئەنجامدرا، گەیشتە لوتکە، پلانەکانی دوژمنی پوچەڵ کردەوە و وای کرد کە قەیرانی ناو سیستمی فاشیست و داگیرکەر قوڵتر ببێتەوە. لە کۆبوونەوەکەماندا هاتووە کە ئەم قەیرانەی سیستم تەنیا سەربازی نییە، هاوکات سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریشە و ڕایگەیاند کە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بە شێوەیەکی دڕندانە و وەک شێت و هارێک، هەموو سەرچاوەکانی وڵاتی وشککردووە، بۆ ئەوەی خۆی لەم دۆخە ڕزگار بکات. سەرەتا لە رووی سەربازی و بە هەموو شێوەیەکی شاراوە و لە بەرانبەر رای گشتی، شەڕ و ئۆپەراسیۆنی قورسیی تایبەت بۆ هەڵخەڵەتاندن بەڕێوە دەبات. ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر ئەرکەکانی خەباتی سەردەمی لە دژی ئەم دۆخە جێبەجێ بکرێت، ئەوا ئەو ڕژێمە فاشیستەی کە گەلانی ئێمەی تەنگەتاو کردووە، لە هەموو ساتێکدا دەتوانرێت لەناوببرێت.
کۆبوونەوەکەمان بە قووڵی کێشەکانی خەباتی تاکتیکی و سیاسی و ئایدیۆلۆژیی هێزەکانی گەریلامان لە تێکۆشان دژی هێرشە هەژموونییەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بە قوڵی هەڵسەنگاند و ئەنجامێکی زۆر گرنگی لێکەوتەوە. لەبەرامبەر واقیعی جەنگ لەسەردەمی زانستی - تەکنیکیدا ڕۆڵ و ئەرکی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستانی دیاری کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت هێڵی خەبات و شەڕی سەردەمی نوێی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دێموکراتی چۆن بێت. لەو چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەکەمان بە شێوەیەکی گشتگیر کێشە و کەموکوڕییە تاکتیکییەکانی هەڵسەنگاند کە لەخەباتی ٢٠٢١دا سەریهەڵدا و ئاماژەی بەقۆناغێکی گرنگی و قوڵ کرد. کۆبوونەوەکەمان بە هەڵویستێکی توندی خۆڕەخنەکردن ڕەخنەەوە لە پرۆسەکەدا ئاستێکی جدیی لە بڕیاردان بەدەست هێنا و لەسەر بنەمای ئەزموونی هەڤاڵانمان کە لە پرۆسەی جەنگدا شەهید بوون، لە چوارچێوەی دڵسۆزی بۆ شەهیدە قارەمانەکانمان و ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ٢٠٢٢دا زەمینەی ئەوەی هەڵسەنگاند کە گەریلاکانی ئازادی سەرکەوتنی گەورە بخوڵقێنن. بۆیە جارێکی تر ئەوە خراوەتەڕوو کە لە هەموو جێگەیەک و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک کە دەکرێتە سەر گەلەکەمان و ڕێبەرمان و هێزەکانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی وەڵام دەدرێتەوە و هەنگاو بەهەنگاو پڕۆسەکە بەڕێوە دەبرێت و سووربوونی مسۆگەری سەرکەوتن نیشان دەدرێت.
یەکێک لەگرنگترین ئەو بابەتانەی کە لەخەباتی ساڵی ٢٠٢١دا دەرکەوت هەوڵەکانی شەڕی تایبەتی تورکبوو کە هەوڵدەدات بەشێوەیەکی کارا هێڵی نۆکەری کورد بهێنێتە ناو شەڕی دژی کوردەوە .ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بەتەواوی هێرش دەکاتە سەر دەستکەوت و بەهاکانی خەڵکی کوردستان. هاوکاری پەدەکە لەگەڵ ڕژێمێکی ئاوا و هەروەها شەهادەتەکان بەهۆی ئەم هاوکارییە بە بە شێوەیەکی جددی لە کۆبوونەوەکەمان هەڵسەنگێندرا و باس لەوە کرا کە یەکێتی نەتەوەیی ئەرکێکی بەپەلە و گرنگە. جگە لەهەوڵەکان بۆ تێکشکاندنی پیلانە تایبەتەکانی دوژمن و ڕێبازی بەرپرسیاری نەتەوەیی بۆ ڕێگرتن لەشەڕی ناوخۆی کورد، ئاماژە بەو گرنگییە کرا کە دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا ئامادەبین و سەرکەوتوو بین بەرامبەر هەر ئەگەرێک لەدۆخێکی نەرێنیدا. لەسەر ئەم بنەمایە ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی کاریگەر دەگیرێتەبەر و هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیکی ڕێبەرمان بە بناغە وەردەگیرێت.
لەسەر ڕێبازی مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەرتیمان، بە شێوەیەکی فیدایی تێدەکۆشین
لەم ئاستە هەستیار و گرنگەی تێکۆشانماندا، کۆبوونەوەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەو بڕیارە مێژووییانەی لەکۆبوونەوەکەماندا دراون، هەنگاوێکی گرنگن بۆ ڕێکخستنی ساڵی ٢٠٢٢. لە دژی هێرشەکانی ساڵی ٢٠٢١ی سوپای تورکیای داگیرکەر، بەرخۆدانی ئێمە لە گارێ-سیان، زەندورا، مامرەشۆ، گرێ سور و وەرخەلی و ئەنجامەکانی ئەو بەرخۆدانە، نیشانەی گرنگی بۆ ساڵی تێکۆشان لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەرخست. لە کۆبوونەوەکەماندا هاتووە کە ئەو ئەزموونانەی لەم چوارچێوەیەدا بەدەستهاتوون، ئەگەر بە شێوەیەکی داهێنەرانە لەسەر بنەمای تێڕوانینی شەڕی گەلی شۆرشگێری وەک گەل و بزووتنەوەکان جێبەجێ بکرێن، دەستکەوتی گەورەتریش بەدەست دێنین. کۆبوونەوەکەمان تێکشکاندنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و گەرەنتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی بە تاکە پێوەری سەرکەوتن پێناسە کرد و بڕیاری دا ئەرکی سەردەم لەسەر ئەم بنەمایە جێبەجێ بکرێت.
لەسەر ئەم بناغەیە بە ناوی هێزەکانی پاراستنی کوردستان، بە رۆحی قاڕەمانێتی هەڤاڵان جومالی چۆروم، شۆڕش بەیتوشەباب، ڕێبەر زانا، هەورام ئاڤیەر، نوژین ئامەد، زەردەشت ناڤدار، شیلان گۆیی، عەگید بسمل، دلژین ماریا، نوژین کۆچەر، هەژار عورفا، سەرحەد گراڤی، بۆتان ئوزگور، مونزور دەرسیم و چاڤڕێ کاموران کە ساڵی رابردوو تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو، ئێمە لەسەر ڕێگەی ئازادی گەلەکەمان و ڕێبەرمان بە شێوەیەکی فیداکاری تێکۆشان دەکەین و بڕیاری خۆمان بۆ سەرکەوتن دەردەبڕین. لەم سەردەمە مێژووییەی تێکۆشاندا، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵانمان، گەلی هێژامان، دۆستانی گەلی کورد هێزە شۆڕشگێرەکان دەخوازین."
ف.ق