لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستەی هۆزەکانی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی لە هەمووکەسێک کرد بە پێی تواناکانی خۆیان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن.
ڕاگەیاندراوەکە لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە کەرسە لە لایەن سەرۆکی دەستەکە، دەخیل مورادەوە خوێنرایەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
“ئەمڕۆ گەلی ڕۆژئاوا بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێپەڕ دەبێت و بە ناچاری کۆچ دەکەن. بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکەین کە بە ماددی و مەعنەوی پشتی رۆژئاوا بگرن.
ئەمڕۆ جیهان بە تەواوی لە ناو شەڕی بوون و نەبووندایە. چۆن بە چەند ڕۆژێک لە سووریا شەڕەکە گەورە بوو، پێدەچێت شەڕەکە بەردەوام بێت. گەر لە بەرانبەر ئەم هێرشانە هۆشیارنەبین، لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا یەک نەگرین، هاوپەیمانیمان بەهێز نەکەین وەک کۆمەڵگەی ئێزدی ئەوا ئێمەش بەشداری ئەم شەڕە دەبین. ئەوەی بەرخۆدان بە سەرکەوتن دەگەینێت یەکێتی و هاوپەیمانی گەلانە. لە مرۆدا کۆمەڵگەکەمان زیاتر لە هەموو کات پێویستی بەوەیە یەکڕیزی و کۆدەنگی خۆی بەهێز بکات”.