دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال یادی شەهید فەرهاد شبلی کردەوە
دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: لە کەسایەتی فەرهاد شبلیدا، یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. بە ناوی گەل و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین.
دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: لە کەسایەتی فەرهاد شبلیدا، یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. بە ناوی گەل و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین.
دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال راگەیەنراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی فەرهاد شبلی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی تێکۆشانی شەهید فەرهاد بۆ گەلی کورد کراوە و بەم شێوەیەیە:
"هەموو کەسێک فەرهاد شبلی وەک تێکۆشەرێک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە رۆژئاوای کوردستان دەناسێت. بە رەنج و خەباتی جێی خۆی لەنێو هەموو پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست کرد. بوو بە پێشەنگ، گەلی ئێزدیشمان بە رەنجی فەرهاد شبلی کە لە رۆژئاوا دای، خۆی دروست کرد و بەرەو شەنگالێکی ئازاد و خۆسەرەوە هەنگاوینا. ئەم سیستمە تاوەکو شەنگال ریشەی کێشا.
فەرهاد شیبلی یەکێک بوو لە فەرماندەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ساڵانێک خزمەتی گەلی دەکرد و گیانی خۆی بەختکرد. وەک چۆن پێشەنگانی شۆڕشی گەلەکەمان مەروان و سەید و زەکی و سەردەشت و دەیان پێشەنگی دیکە لە شەنگال کرانە ئامانج، شەهید فەرهادیش ئامانجی لەلایەن دوژمنەوە کرایە ئامانج. بەم هێرشانە دەیانەوێت کۆمەڵگاکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەرانبەر مافی ئازادی خۆیانەوە بێدەنگ بکەن،، بەڵام گەلەکەمان گەیشتوونەتە ئاستی درێژەدان بە خەباتی پێشەنگەکانیان.
بنەماڵەی شەهیدی خۆڕاگر فەرهاد هەوڵێکی گەورەیان بۆ ئازادیی کۆمەڵگا داوە. کاتێک گەلەکەمان لە ژێر گەمارۆی چەتەکاندا بوو، عیسام شیبلی برای شەهید فەرهاد لە ڕیزەکانی یەپەگەدا ڕووی لە شەنگال کرد و لە کاتی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوادا شەهید بوو. بە رەنجی ئەم شەهیدانە، ئەمڕۆ کۆمەڵگای ئێمە توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسایەتیی فەرهاد و هاوەڵەکانیدا هەموو شەهیدانمان بەبیردێنینەوە و سەرمان لەبەرانبەر بیرەوەریان دادەنەوێنین. بەناوی گەل و دەزگا و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی خۆڕاگری شەهید فەرهاد و هەموو گەلەکەمان دەکەین."
ف.ق