دوای ١١٦ رۆژ تەرمی گەریلا موسالۆ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە
تەرمی گەریلای هەپەگە کایا موسالۆ کە لە گۆڕەپانی ئانیتۆسی گەڤەر لە مانگی ئابدا لە شەڕ دژی سوپای تورک شەهیدببوو، دوای ١١٦ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
تەرمی گەریلای هەپەگە کایا موسالۆ کە لە گۆڕەپانی ئانیتۆسی گەڤەر لە مانگی ئابدا لە شەڕ دژی سوپای تورک شەهیدببوو، دوای ١١٦ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
گەریلای هەپەگە کایا موسالۆ (کاوە ئەورم) لە ٨ی ئاب لە ناوچەی ئانیتۆسی هەرێمی کاتۆ مارینۆسی جۆلەمێرگ لە شەڕدا شەهیدببوو.
دوای ١١٦ رۆژ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بنەماڵەکە ٣ مانگ بەر لە ئێستا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە جۆلەمێرگیان کردبوو. دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکراکرا، بنەماڵەکەی تەرمی موسالۆیان لە گۆڕستانی "بێکەسان" وەرگرت و بەرەو وان بەڕێکەوتن.
تەرمەکەی موسالۆ لە گۆڕستانی کارشیاکی وان بەخاکسپێردرا.
هـ . ب